ناوی عەبدوسسەمیعی کوڕی سەید سلێمانی کوڕی سەید برایمی کوڕی سەید ئەحمەدی گوڵەی یە، لە ساڵی ١٨٤٨ز بەرامبەر بە ١٢٦٤ی کۆچیدا لە گوندی واژەی ناوچەی سیوەیل لە باشوری کوردستان لەدایکبووە.
لە دوای تەواوکردنی خوێندنی ئایینی ھاتووە بۆ دێھاتی ھەمزەڵان لە ناوچەی دەشتەتاڵی سەر بە شاری بانە و پێشنوێژی کردووە و وانەی ئایینی وتووتەوە.
عەبدوسسەمیع سلێمان ئیبراهیم | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨٤٨ز - ١٢٦٤ی کۆچی |
مەرگ | ١٨٨٩ز - ١٣٠٧ی کۆچی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر ، مامۆستای ئایینی |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | تاهیر ، عەبدوڵڵا ، حەبیبە و پیرۆز |
ڕشتەی نەسەبی دەچێتەوە سەر ساداتی بەرزنجە بەمشێوەیە: سەید عەبدوسسەمیعی، کوڕی سەید سلێمانی، کوڕی سەید برایمی، کوڕی سەید ئەحمدی گوڵەیی، کوڕی سەید عبدالله، کوڕی سەید بابکر، کوڕی سەید سادق، کوڕی سەید عبدالعزیز، کوڕی سەید حسن (پیر حەسەن) کوڕی سەید بابا ڕەسوڵی گەورەی بەرزنجیە.
لە دوای ساڵی ١٨٨٤ ڕووی کرۆتەوە بۆ دێھاتی ئەنجێنە توەڕەش ناسراو بە ئەنجێنە برایم و لە وێ ماوەتەوە. لە ئەنجێنە براییم پەیامێکی بەناوی عەقیدە بە شێوازی شیعری نووسیوە، ئەم پەیامە لەلایەن خواناسی بەناوبانگ حاجی کاک ئەحمەدی شێخی سولەیمانی بەرزنجی خوێندراوەتەوە و دانی بە باشی و لە باری ئەم ریسالەیا ناوە.
نووسەر محمد شێخ عبدالکریم سۆڵەیی لە کتێبی "گەشتنامە" کەیدا کەلەساڵی ١٩٧١ ڕووی لەناوچەی شارباژێڕکردووە و چۆتە گوندی واژە دەستنوسێکی ئەم عەقیدە کوردیەی لە کتێبخانەکەی مامۆستای شەکیبی واژەیی بینیوە و باسی کردووە.
عەقیدە دەیان جار لە کوردستانی باشوور لە چاپ دراوە. شێخ سەمیع لە ئەنجێنە وەبەرەو دێهاتی بەلوە ڕۆشتووە، لە دوای ماوەیەک لە دێهاتی بنەخوێ وەک مامۆستای ئایینی جێگیر بوە و و پێش نوێژی کردوە و وانەی دینی وتۆتەوە. لە ساڵی ١٨٨٩ دا لەسەر خەرجی یونس خان حاکمی بانە لە ڕێی عێراقەوە چووە بۆ سەفەری حەج. لە کاتی گەڕانەوەی دا لە شارۆچکەی بەحرەی سەر بە جەددە بەهۆی نەخۆشی وەبا کۆچی دوایی کردوە.
دوو کوڕ بەناوەکانی تاهیر و عەبدوڵڵا و دوو کچ بە ناوی حەبیبە و پیرۆز بەجێ ماوە .
عەقیدە ئاوا دەست پێ ئەکا : «ئەووەڵ ئیبتیدا بە ئیسمی ئەڵڵا / پەس حەمد و سەنا ئەلحەمدولیلا»
ئاواش تەواوی ئەکات : «سەمیع گونەهکار ئیلتەجا ئەکا / بۆ فاتیحایەک ئەو رەجا ئەکا»
٣. گەشتنامە. شێخ محمد عبدالکریم سۆڵەیی. ٢٠٢٢
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەمیع, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.