واژە

واژە گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی چوارتا(ناوەند)، قەزای شارباژێڕ، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.

(١٣)کم لە چوارتاوە دوورە، واژە کەوتوەتە باکوری خۆرھەڵاتی شاری سلێمانی و بە دووری (٣٠)کم و ھەروەھا (٩٤٢م) لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ڕووبەری گشتی زەوییەکەی (١٠،٨)کم٢ و دەکەوێتە بناری گرد و چیاکانی (کەڵکان و کێوی وەڕاز و خلەیەر و ھەڵەزگە و کەڵەکن و بان ھەڵێرە و باسکی گۆیژە).

واژە
Wazha
دیمەنی گوندی واژە
دیمەنی گوندی واژە
وڵاتواژە کوردستان
واژە عێراق
پارێزگاسلێمانی
قەزاقەزای شارباژێڕ
ناحیەناحیەی چوارتا(ناوەند)
بەرزایی
٩٤٢ مەتر (٣٬٠٩١ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (سۆرانی)
 • ئایینسوننی شافعی

ناو

واژە بەمانای وتە، قسە یان دەنگی لق و گەڵا لەبەر با دێت. ناوەکەش لە ناوی گوندی واژەی لای شاری بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستانەوە وەرگیراوە. کە کاتی خۆی بنەماڵەیەک بەناوی (شێخ عوسمان) لەوێوە ھاتوونەتە ئەم گوندە کە پێشتر ناوی (ئیشکێ) بووە و ناوێکی تورکی سەردەمی عوسمانییەکان بووە. ئیدی لە خۆشەویستیان بۆ زێد و گوندەکەی خۆیان، ھەمان ناویان بەسەر ئەم دێیەشدا دابڕیوە و لەوکاتەوە ناوی گوندەکە بووە بە واژە .

جوگرافیا

واژە لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی باخی ئاشی و لە باشوور لەگەڵ گوندی قشڵاغ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی بەردەزەرد و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سنکێ.

مێژوو

  • واژە گوندێکی زۆر دێرینە و مێژووەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی ئەشکانی و ئیمپراتۆریەتیی ساسانی، لەبەرئەوەی چەندین گۆزە لەژێر خاکەکەیدا دۆزراونەتەوە کە بۆ لاشەی مردووەکان و ھەڵگرتنی دانەوێڵە لەسەردەمی ساسانیەکاندا بەکارھێنراون. یەکێک لەو گۆزانە گۆزەیەکی ساغی گەورەی گڵینە، ئێستا لە مۆزەخانەی سلێمانی پارێزراوە، بەپێی شێوەو نەخشی گۆزەکەو شێوازی دروستکردنەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی (ئەشکانی ١٤٨ پ.ز – ١٢٦ز، ساسانی ٢٢٦ – ٦٣٦ز). جگە لەوەش چەند شوێنەوارێکی دێرین ھەن وەک (بەردی قەڵات و کەڵەکاوی و چەم خاتوون، گۆڕستانی کۆن و ( سۆفی حەسەن و خدری زیندە)) کە ئەمەش ئەوە ئەسەلمێنێ کە ئەم گوندە زۆر لەمێژە ژیانی تیابووە.
  • لە واژە گۆڕستانی کۆنی واژە ھەیە. کەوتوەتە خۆرھەڵاتی گوندەکەوەو لە بەرزاییەکدایە. بیست گۆڕیان لێ ماوەتەوە و گۆڕەکان بە بەردی زۆر گەورە ھەڵچنراون و کێلەکانیشیان زۆر بەرزن. جگە لەوە گردێکی تری گوندەکە ھەیە، جۆری خاکەکەی سپییە، کە لەناو دێکەوە سەیری دەکەیت، شەوقدەداتەوە. بەتایبەت کە خۆر یان تریفەی مانگ یان ڕووناکیەک لێی بدات. ھەربۆیە گوندەکە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی ناونراوە (ئیشکێ) کە بەمانای ڕووناکی دێت. ھەروەھا جۆرە بەردێکی تایبەتی ھەیە کە بەوتەی شوێنەوارناسان بەردی کێلی گۆڕستانەکانی شاری قەڵاچوالان لەسەردەمی میرنشینی بابانەکان دا لەساڵانی (١٦٦٩- ١٧٨٤) ز لەم گردەی گوندی واژەوە براون بۆ قەڵاچوالان. دواتریش ئەم بەردانەیان بە باری وڵاخ لێرەوە بردووە بۆ پیاوماقوڵان و شێخانی سلێمانی.
  • سێ سەدەیەک بەر لە ئێستاو لە ساڵی ١٧٥٥دا بنەماڵەیەک لەگوندی واژەی شارستانی بانەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە ناوی بنەماڵەی (شێخ عوسمان شێخ ئیسماعیل) لەگەڵ دەسەڵاتدارێتی ئەو سەردەمەی بانە دەبێتە ناکۆکیان و بەشێکیشیان ڕوودەکەنە ئەمدیوو، بەھۆی دۆستایەتیان لەگەڵ شێخانی نۆدێ و میرانی بابان لەم ناوچەیە جێگیر دەبن. دێکە ئاوەدان بووەو خەڵکی تیا ژیاوە، ئەو بنەماڵانەی پێشتر لێرە بوون، بریتی بوون لە بنەماڵەی (مام وەسمان، ماڵی کەریم نادر، بنەماڵەی کاکەسور). ھەروەھا کۆمەڵێکی تر کە دواتر چوونەتە کەڵەکنی نزیک سلێمانی.

خوێندن

  • لە کۆنداو لەسەرەتای ساڵانی ١٩٢٠دا لەبواری ئاینیدا مەلایەک بەناوی (مەلا شەمسەدینی واژە) ھەبووە و فەقێی زۆر بووە. ھەروەھا (مەلا فەرەجی واژەیی ناسراو بەشەکیب) و (مەلا عەبدولەتیف واژەیی) و (مەلا ئیبراھیمی کوڕەداوێ) لەوێ خزمەتیان کردووە. لەدوای ڕاپەڕینیش (مەلا جەبار واژەیی) بووەتە مەلای گوند و تا ئێستاش بەردەوامە.پێویستە ئاماژە بەوەش بدەین مامۆستا شێخ عیزەدینی حسێنی کە مەلایەکی ئاینی بووە و یەکێک بووە لە سەرکردە بەناوبانگەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەگەڵ شێخانی واژەدا یەک بەرەبابن و خزمن. ھەربۆیەش (شێخ جەلال حسێنی) براشی کە دامەزرێنەری (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران) بوو، گڵکۆکەی لە واژەیە. لەبواری ئەدەبیشدا چەند شاعیرێکی تێدا ھەڵکەوتووە، وەک (مامۆستا شەکیب، مامۆستا جەمال شارباژێڕی، شێح عەلادین واژەیی، خالید واژەیی).
  • سەبارەت بە خوێندنی میریش، بۆ یەکەمجار لە ٥-٩- ١٩٦٩ قوتابخانە لە واژە کراوەتەوە و مامۆستا(ئەبوبەکر رەشید محەمەد) وەک یەکەم مامۆستا وانەی تێدا وتوەتەوە و (١٥) قوتابی لە کوڕو کچ ھەبووە. ئیتر لە ساڵی ١٩٨٦ گوندەکە وێرانکراوە، ھەتا دوای راپەڕین و لەساڵی ١٩٩٢دا سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکە، بۆ جاری دووەم قوتابخانەی لێکراوەتەوە و مامۆستا (سەمیع حسێن عەبدوڵڵا واژەیی) وەک یەکەم مامۆستا و بەرێوەبەر بۆ ھەشت ساڵ بەردەوام بوو. لە ١-٩-١٩٩٥ یشدا مامۆستا (عەزیز کەریم عەبدوڵڵا واژەیی) وەک یەکەم مامۆستا و بەرێوەبەری ناوەندی واژە دەستبەکاربوو. تا ئێستاش خوێندن بەردەوامە.

دانیشتوان

لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧ی حکومەتی عێراقدا (٣٠) ماڵی تێدابووە. ھەروەھا بەپێی سەرژمێری ساڵی ١٩٧٧دا کە لەگەڵ گوندی قشڵاغ پێکەوە سەرژمێری کراون (٦٦) ماڵ بووە. چونکە قشڵاخ پێشتر موچەی واژە بووە. لەساڵی ١٩٨٦دا کاتێک حکومەتی عێراق گوندەکەی بەخەڵک چۆڵکرد و وێرانیکرد، (٦٠) ماڵ بووە. دوای ڕاپەڕین لەساڵی ١٩٩٢دا ئاوەدانکراوەتەوە و (٧٠) ماڵ بووە و لە ئێستاشدا (٧٥) ماڵێکی لێ نیشتەجێیە.

کشتوکاڵ

واژە کەرتی کشتوکاڵی ژمارە (٦٢)ە. (٧) کانی و کارێزی ھەیە و گوزەرانی خەڵکەکەی لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە. لەکۆندا بژێوێیان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و خەڵوزکردن و تووتن بووە. بە وڵاخ و بە کاروان بارە ھەڵوژە و قەیسی و ترێیان بردووە بۆ سلێمانی و ھەندێ جاریش پەڕیونەتەوە بۆ بەری قەرەداغ و سەنگاو و گەرمیانیش. لەوسەر گەنم و جۆیان ھێناوەتەوە. لەسەرەتای ھەشتاکانیشەوە بایەخیان بە ڕەزکردن داوە و خاکەکەی بۆ ڕەز زۆرباشە.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

واژە ناوواژە جوگرافیاواژە مێژووواژە خوێندنواژە دانیشتوانواژە کشتوکاڵواژە ئەمانەش ببینەواژە سەرچاوەکانواژەباشووری کوردستانسلێمانیقەزای شارباژێڕپارێزگای سلێمانیچوارتا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مایکرۆسۆفت ئەکسێسکوردناوە پلازمە تۆڕیانەی وەرزشی بازیانمیدیاویکیزارەکانی زمانی کوردیتیۆرمی پیتاگۆرسئیسرائیلچەمچەماڵجامی کیشوەرەکانی فیفاسەرمایەداریڕەواندزدەریاچەی دووکانخانزادی سۆرانزەردەشتھەولێرڕیالیزمی فەلسەفیڕەگەزپەرستیکلاسیزمپلازما (فیزیک)ویکیپیدیاشۆڕشەکانی شێخ مەحموودکۆیەخەلافەتی ڕاشدینخولی نایابی کوردستانخاکئاڵای کوردستانسوورێژەنەخۆشی ڤایرۆسی ئیبۆلاوزەمیسرشەڕی چاڵدێرانفۆبیائاسیاتاواندیموکراسیلۆژیکتەفسیری نامیفلیپینمستەفا کەمال ئاتاتورکماتماتیکنەجمەدین مەلابافڵ تاڵەبانیمافی مەدەنی و سیاسیجابانی کوردیفراوانی گەرمی تایبەتیشەرەفخانی بەدلیسیدڵفیفانەوتقانععومەر کوڕی خەتتابفۆلکلۆرکوردیی ناوەندیتەختەکلیلی کۆمپیوتەرخەلیفان، ھەولێرحاجی قادری کۆییکۆمەڵەی نەتەوەکانئەلفوبێی ئارامیتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیزازاکیوزەی خۆریکاتسەگویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسێجۆنگی مەزنشۆڕشی ئەیلوولگۆتینەخۆشیی ئەلزھایمەردەستبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەئەنسارولئیسلامڕاپەڕینی ١٩٩١فەڕەنساپلەی سەربازی🡆 More