لە تیۆریی ژمارەکاندا، دوا تیۆرمی فێرما (بە ئینگلیزی: Fermat's Last Theorem) کە لە دەقە کۆنەکاندا بە مەزندەی فێرماش ناسراوە، یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆرمەکانی مێژووی ماتماتیکە، بەپێی دوا تیۆرمی فێرما ھیچ سێ ژمارەیەکی ئەرێنی وەکوو a ، b و c بوونیان نییە کە بۆ ھەر ژمارەیەکی تەواو بەو مەرجەی n > 2 پاسادانی ئەم ھاوکێشەیە بکەن:
دوا تیۆرمی فێرما | |
---|---|
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٣٧ |
ناونراوە لەدوای | پیێر دێ فێرما |
Defining formula | |
In defining formula | ، ، ، |
Solved by | Andrew Wiles، Richard Taylor |
ئەم پێشنیارە بۆ یەکەم جار لە پەراوێزی کتێبی دیۆفانتوس لەلایەن فێرما لە ساڵی ١٦٣٧ دا ئاماژەی پێ کرا، فێرما ئەوەشی زیاد کرد کە بەڵگەی بۆ سەلماندی ھەیە، بەڵام لەم پەراوێزەدا جێگەی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا گومانیان لێ دەکرد، چونکە پاش مردنی لەلایەن کوڕەکەیەوە بەبێ ڕەزامەندی باوکی بڵاوکرایەوە. ئەم کێشەیە یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆرمەکانی مێژووی ماتماتیکە و پێش ئەوەی بسەلمێنرێت، لە ڕیکۆردەکانی جیھانی کتێبی گینسدا بە «ئەستەمترین کێشەی ماتماتیکی» ناسراوە، بەھۆی ئەوەی چەندین بەڵگەی جۆراوجۆر خراوەتە ڕوو کە ھەوڵی سەلماندنیان داوە بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبوون.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوا تیۆرمی فێرما تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دوا تیۆرمی فێرما, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.