جیھان ئارا خانمی پاوەیی یان جیھان ئارا خاتونی پاوەیی (بە فارسی: جھانآرا خانم پاوەای) (لەدایکبوون: ١٢٧٥ کۆچی (١٨٥٩ ز) - مردن: ١٣٢٩ کۆچی (١٩١١ ز)) کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی، و ھاوسەری یەکەمی عەلی ئەکبەرخانی شەرەفولمولکی ئەردەلانی، شاعیری کورد بوو کە بە شێوەزاری ھەورامی ھۆنراوەی وتووە.
جیھان ئارا خانمی پاوەیی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٢٧٥ کۆچی ١٨٥٩ زایینی پاوە، کرماشان |
مردن | ١٣٢٩ کۆچی ١٩١١ زایینی جوانڕۆ، کرماشان |
پیشە | ھۆنراوەنووس |
زمان | کوردی (ھەورامی، ناوەندی) |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | ئێرانی |
سەردەم | میرنشینی ئەردەڵان |
بواری کارکردن | ئەدەبی کوردی، شیعر |
قوتابخانەی ئەدەبی | شیعری کلاسیکی کوردی |
جیھانارا خانم، خوشکی ئاغا عینایەت ناسراو بە «ھیدایەتی» یە کە ئاغای برایشی ھۆنراوەنووسێکی بەناوبانگ بووە. جیھان لەلای باوکی خوێندوویەتی و پاشان مامۆستای تایبەتی بووە. جیھانئارا ماوەیەک ھاوسەری عەلی ئەکبەر ئاغای شەرەفولمولکی ئەردەڵانی بووە. دوای ئەوە لەگەڵ ئەودا لە یەک جیادەبنەوە، شوو دەکات بە حەبیبوڵڵا خانی جافی جوانڕۆ.
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جیھان ئارا پاوەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.