ئۆساکا

ئۆساکا (بە ژاپۆنی: 大阪 市؛بە ئینگلیزی: Osaka) شارێکە لە ناوچەی کانسای ھۆنشۆی لە ژاپۆن.

پایتەختی ئۆساکا و گەورەترین توخمە لە ناوچەی شارستانی «کیھانشین»، کە دووەم گەورەترین ناوچەی شارستانییە لە ژاپۆن و لە نێوان گەورەترین ھەرێمەکانی جیھاندا کە زیاتر لە ٢٠ میلیۆن کەسی تێدایە.

ئۆساکا
大阪市
شاری ئۆساکا
دیمەنی شەو لە باڵەخانەی ئاسمانی ئومیدا دۆتۆنبۆری و تشۆتێنکە و شیتۆجی و قەڵای ئۆساکا
دیمەنی شەو لە باڵەخانەی ئاسمانی ئومیدا
دۆتۆنبۆری و تشۆتێنکە و
شیتۆجی و قەڵای ئۆساکا
ئاڵای ئۆساکا
مۆری فەرمیی ئۆساکا
شوێنی ئۆساکا
شوێنی ئۆساکا
ئۆساکا is located in Kansai region
ئۆساکا
ئۆساکا
Location in the Kansai region
ئۆساکا is located in ژاپۆن
ئۆساکا
ئۆساکا
ئۆساکا is located in ئاسیا
ئۆساکا
ئۆساکا
ئۆساکا is located in زەوی
ئۆساکا
ئۆساکا
پۆتانەکان: 34°41′38″N 135°30′8″E / 34.69389°N 135.50222°E / 34.69389; 135.50222 135°30′8″E / 34.69389°N 135.50222°E / 34.69389; 135.50222
وڵاتئۆساکا ژاپۆن
ھەرێمناوچەی کانسای
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارەوانیئیچیرۆ میتشوی
ڕووبەر
 • شار٢٢٣٫٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٦٫١٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 (١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢)
 • شار٢٬٦٦٨٬٥٨٦
 • چڕی١٢٬٠٠٠ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣١٬٠٠٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
 • گەورەشار
(٢٠١٥)
١٩٬٣٠٢٬٧٤٦
ناوچەی کاتیUTC+٩ (کاتی ستانداری ژاپۆن)
- دارگێلاس
- گوڵپانسی
ژمارەی موبایل٨١٨١-٦٢٠٨-٠٦
وێبگەwww.city.osaka.lg.jp/contents/wdu020/enjoy/en/content_administration.html
ئۆساکا
ئۆساکا
ئۆساکا لە کانجی
ناوی ژاپۆنی
کانجی 大阪
(کۆنبوو) 大坂
هیراگانا おおさか

ئۆساکا بە نەریتی ئابووری ژاپۆن دادەنرا، لە سەردەمی کۆڤۆن (٣٠٠–٥٣٨)، بەرەو بەندەرێکی گرنگی ناوچەیی گەشەی کرد، و لە سەدەکانی ٧ و ٨ بە کورتی وەک پایتەختی ئیمپراتۆرییەت خزمەتی کرد. ئۆساکا لە سەردەمی ئیدۆ (١٦٠٣–١٨٦٧) بەردەوام بوو لە گەشانەوەودا، و بە ناوەندی چاندی ژاپۆنی دەناسرێت. پاش نۆژەنکردنەوەی میجی ئۆساکا بە شێوەیەکی بەرچاو فراوان بوو و دەستی بە بەرھەمھێنانی خێرا کرد، ساڵی ١٨٨٩ ئۆساکا بەفەرمی وەک شارەوانی دامەزرا. ئەمڕۆ ئۆساکا سەنتەرێکی گەورەی دارایی ژاپۆنە، ھەروەھا کۆمپانیای فرەنەتەوەیی ئەلیکترۆنی پاناسۆنیک و شارپ ئەو شوێنە بەناوبانگانەی لە ئۆساکا دا ھەیە بریتین لە قەڵای ئۆساکا کە ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە گەمارۆدانی ئۆساکا، و «شیتێنیۆ جی» کۆنترین پەرستگای بودییە لە ژاپۆن.

وشەڕەتناسی

ئۆساکا واتە «گردە گەورە» یان «لێژی گەورە»، دیار نییە کەی ئەم ناوە بەدەست ھاتووە، بەڵام کۆنترین بەڵگەی نووسراو بۆ ناوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٩٦. ناوەکە لە کانجیدا نووسراوە 大阪، بەڵام تا ساڵی ١٨٧٠ نووسراوە 大坂، لایەنگرانی گێڕانەوەی میجی گۆڕییان، دیارە بۆ خۆبەدوورگرتن لە لێکدانەوەی ھەڵەی کانجی دووەم وەک 士反، یانی «یاخیبوونی سامورای». بەکارھێنانی بەتەمەنترین کانجی ھێشتا زۆر سنووردارە، بەزۆری لەچوارچێوەی مێژووییدا، بەڵام بەزمانی ژاپۆنی کانجی بە 阪— بەزمان (بەتەمابوون) دەوتریت کاتێک بەتەنیا وەستابێت - ئاماژەیە بۆ شاری ئۆساکا یان پارێزگای ئۆساکا.

مێژوو

ھەندێک لە سەرەتای نیشانەکانی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لە ناوچەی ئۆساکا لە وێرانەکانی مۆرینومیا (森ノ宮遺跡 - مۆرینومیای ئیسکی) لە تەپۆڵکەی توێکڵ، گوێچکە ماسی دەریا و ئێسکەی مرۆڤ لە سەدەکانی ٥–٦ی پێش زایین پێک ئەھینن. ئەمڕۆ ھەرێمی ئوھۆنیماچی وا بڕوا وایە لە نیمچە دوورگەیەک پێک ھاتبێت لەگەڵ دەریایەکی ناوەند لە ڕۆژھەڵاتدا. لە ماوەی یایۆدا، خانووە ھەمیشەیییەکان لەو دەشتانە گەشەی کرد کە کشتوکاڵی برنجی لێ بوو بە باو. بە سەردەمی کۆڤۆن ئۆساکا گەشەی کرد بۆ بەندەرێکی ناوەندی کە ھەرێمەکەی بە بەشی ڕۆژئاوای ژاپۆنەوە دەبەستێتەوە، ئەو ژمارە زۆرانەی کە لە گردەکانی گۆڕستانەکان زیاتر دەبن، لە دەشتەکانی ئۆساکادا دۆزراونەتەوە، وەک بەڵگەیەک بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵاتی سیاسی تەماشا دەکرێت، کە دەبێتە ھۆی پێکھێنانی دەوڵەت. لە ساڵی ٦٤٥ ئیمپڕاتۆر کۆتۆکۆ کۆشکەکەی نانیوا-تۆیۆساکی خۆی لە کۆشکەکەی ئێستا ئۆساکا بنیاد نا، کە کردییە پایتەختی ژاپۆن ئەو شارەی ئێستا بە ئۆساکا ناسراوە، لەم کاتەدا بە نانیوا ناودەبرێت و تا ئێستاش دەرھاوێشتییەکانی لەو ناوچانەدا بەکاردەھێنرێن، (ھەرچەندە پایتەختەکە گوازرایەوە بۆ ئۆساکا لە پارێزگای نانیوای ئەمڕۆ) لە ساڵی ٦٥٥، بەڵام نانیوا بە بەستەری زیندوو مایەوە، بە خاک و دەریا، لە نێوان یاماتۆ (پارێزگای نانیوای ئێستا) و کۆریا و چین. شارەوانی ھاوچەرخ لە ساڵی ١٨٨٩ بە بڕیاری حکوومەت دامەزرا، بە ڕووبەری سەرەتایی ١٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٦ میلی چوارگۆشە) ئەمڕۆ بە باڵەکانی ژوو و نشی بەسەریەکدا دەپێون. دواتر شارەکە سێ فراوانبوونی گەورەی بۆ چووە سەر قەبارەی ئێستای ٢٢٣ کیلۆمەترچوارگۆشە (٨٦ میل چوارگۆشە). پیشەسازیکردنی خێرا، سەرنجی زۆرێک لە کۆچبەرانی کۆری ڕاکێشا، کە ژیانی جیایان بۆ خۆیان دروست کردبوو سیستەمی سیاسی پلورالیستی بوو، بە جەختێکی بەھێزەوە لەسەر بەرەو پێشبرکێی پیشەسازی و مۆدێرنیزەکردن. خوێندەواری بەرز بوو و سیستەمی پەروەردەیی بە خێرایی فراوان بوو، لە ئەنجامدا بەرھەمی چینێکی مامناوەندی بە تام و چێژێک بۆ ئەدەب و ئامادەیی بۆ پاڵپشتی ھونەر.

ئابووری

بەرھەمی ناوخۆیی پوختی ئۆساکا لە ساڵی دارایی ٢٠٠٤دا ٢١٬٣ تریلیۆن بووە، کە لە ماوەی ساڵی ڕابردوو ١٬٢٪ زیادی کردووە، ئەم فیگەرە نوێنەرایەتی نزیکەی ٥٥٪ی کۆی بەرھەمەکان دەکات لە ئۆساکا و ٥٬٢٦٪ لە ھەرێمی کیوند. لە ساڵی ٢٠٠٤ بازرگانی و خزمەتگوزاری و پیشەسازی سێ پیشەسازی سەرەکی بوون، کە بە ڕێژەی ٣٠٪ و ٢٦٪ و ١١٪ کۆی گشتیانە، داھاتی ھەر سەرمایەیەکی شارەکە نزیکەی ٣٬٣ میلیۆن بوو، ١٠٪ لە پارێزگای ئۆساکا زیاتر بوو. بەپێی قسەکانی ماستەرکارد لە ئاستی جیھانیدا ئۆساکا لە ڕیزی ١٩یەمین شارەکانی جیھان دایە، و لە ئابووری جیھانیدا ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت. دەستکردی لە ھەرێمی ئۆساکای گەورەدا (ئۆساکا و کۆبی) ٣٤١ میلیارد دۆلارە ئۆساکا لەگەڵ پاریس و لەندەن خاوەنی یەکێک لە ناوچە دوورە دەستەکانی جیھانن، ئۆساکا ھەر سەرمایەیەکی ٥٩٬٩٥٨ دۆلار بوو (١ دۆلار = ١٢٠٬١٣). لە مێژوویدا ئۆساکا ناوەندی بازرگانی ژاپۆن بووە، بەتایبەتی لە ناوەڕاست و پێش مۆدێرنەدا، «ئاسایشی نۆمورا» یەکەمین کۆمپانیای دەڵاڵی ژاپۆنە، لە ساڵی ١٩٢٥ لەو شارەدا دامەزراوە، ئۆساکا بەردەوامە لە خانووکردنی ئاڵوگۆڕی داھاتووی پێشەنگ، لەو کاتەوە چەندین کۆمپانیای سەرەکی ئۆفیسەکانیان گواستووەتەوە بۆ تۆکیۆ لەگەڵ ئەوەشدا بارەگای چەندین کۆمپانیای سەرەکی وەک (پەنەسۆنیک، شارپ و سینۆ) لە ئۆساکا دەمێنێتەوە. بە گوێرەی قسەی دەزگای ڕاوێژکاری «جیھانی مێرسەر»، ئۆساکا دووەم گرانبەھاترین شاری جیھان بووە بۆ کارمەندانی دوور لە وڵاتدا ساڵی ٢٠٠٩. لە ساڵی ٢٠٠٨ نۆ شوێن لە ١١مین شوێنەوە بازیان کرد و ھەشتەمین گرانترین شار بوون لە ساڵی ٢٠٠٧. لەگەڵ ئەوەشدا لە ساڵی ٢٠١٣ لە ڕیزبەندی ١٠ ڕیزبەندی یەکەم دا نەنرابوون.

سەرچاوەکان

Tags:

ئۆساکا وشەڕەتناسیئۆساکا مێژووئۆساکا ئابووریئۆساکا سەرچاوەکانئۆساکازمانی ئینگلیزیزمانی ژاپۆنیژاپۆن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

وەفاییخولی نایابی ھۆڵەنداپاوانی گشتیزانستە کۆمەڵایەتییەکانمافپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانڕیالیزمقەزای شنگالدڵدارھێزەکانی پاراستنی گەلسەدەی ٢٠ەمھونەری جەنگیقەزای کۆیەئامارعەلی مستەفا مووشەرەفەدەنگدانکۆریای باکوورشکانی ئێسکخورماشەڕی بەدرشۆڕشی ئەیلوولشانۆبەردی زراوبرنجچیای ئیڤرستجێژنی قوربانجیھانڕێواسکۆمەڵناسیحکوومەتنیلپشیلەکانکوردستان (ڕۆژنامە)ئیمپراتۆریەتیی عوسمانیگۆگۆریۆئیندۆنیزیاArkansasڕۆژی خدرگەنمکۆمۆنیزمئەپڵشێخ سەعیدمیرنشینی ئیسلامیی بیارەڕۆبێرت واگنەرزمانی کوردیحەپسەخانی نەقیبمەسعوود بارزانیسەلاح پایانیانیڕۆژژمێرشامارانئەحمەد کوڕی حەنبەلباکووری کوردستانفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرسێکسی خێراجافجامی جیھانیی فیفاجەنگی جیھانیی یەکەمڤایرۆسمۆبایلفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەدڵشاد سەعیدوەرزشمەسیحیپێرستی گەڕەکەکانی ھەولێرتۆڕی میدیاییی ڕووداوڕادە (ماتماتیک)کەلسیۆمئیبراھیم ئەحمەدڕەواندز🡆 More