زانستە کۆمەڵایەتیەکان زانستی کۆمەڵایەتی یەک لە لقەکانی زانستە، تەرخان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵگاکان و پەیوەندیەکان لە نێوان تاکەکانی نێو ئەو کۆمەڵگایانە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم چەمکە پێشتر بە شێوەیەکی فەرمی بەکار دەهێنرا بۆ ئاماژە پێکردن بە بواری زانستی کۆمەڵناسی کە "زانستی کۆمەڵایەتی" بە شێوەیەکی بنەڕەتی بوو دامەزرا لە سەدەی نۆزدەیەم داو بەکار هێنرا. هاوشێوەی زانستی کۆمەڵناسی، ئێستا کۆمەڵێکی فراوانی ڕێزبەندەکانی ئەکادیمی دەگرێتەوە، لەوانە زانستی مرۆڤناسی، شوێنەوارناسی، ئابووریناسی، جوگرافیای مرۆڤایەتی، زمانناسی، زانستی بەڕێوەبردن، زانستی پەیوەندی وە زانستە سیاسییەکان.
زانستە کۆمەڵایەتییەکان | |
---|---|
لقی | social sciences and humanities |
بوارەکانی خوێندن | کۆمەڵگە |
جێبەجێکار | social scientist، faculty of social sciences |
Mastodon instance URL | https://sciences.social |
مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە سەردەمی ڕۆشنگەری لە دوای ساڵی ١٦٥٠ەوە دەست ێدەکات،، کە شۆڕشێکی لە چوارچێوەی فەلسەفەی سروشتیدا بەخۆیەوە بینی، چوارچێوەی بنەڕەتییەکانی تاکەکانی گۆڕی کە بە هۆیەوە تێگەیشتن لەوەی کە زانستی کۆمەڵایەتی چی دەگەیەنێ. زانستی کۆمەڵایەتی لە فەلسەفەی ڕەوشتی ئەو سەردەمە هاتووتە ئاراوە و لە ژێر کاریگەری سەردەمی شۆڕشەکاندا بووە، وەک شۆڕشی پیشەسازی و شۆڕشی فەرەنسی. زانستە کۆمەڵایەتیەکان بەهۆی زانستەکانی ترەوە پەرەی پێ درا بە(تاقیکردنەوە و جێبەجێ کردن)، یان بە بنەمای زانیاری سیستەماتیک یان ڕاهێنانی دیاریکراو کە پەیوەندی بە نشونمای کۆمەڵگە هەبوو، ئەو کۆمەڵانەی ناو کۆمەڵگە کە دەسپێکی کارلێکەریان هەیە. سەرەتاکانی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە سەدەی ١٨ دا لە ئینسەکلۆپیدیای گەورەی دایدەرۆتدا ڕەنگی داوەتەوە لەگەڵ نووسینەکانی فەیلەسوفی فەرەنسی ژان ژاک ڕۆسۆ وهەروەها پێشەنگەکانی ترەوە. گەشەسەندنی زانستی کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لە ئینسایکلۆپیدیا تایبەتمەندیەکانی تریشەوە ڕەنگی داوەتەوە. سەردەمی نوێخوازی بینی " زانستی کۆمەڵایەتی" ی بۆ یەکەم جار وەک بوارێکی چەمکی جیاواز بەکاردێت.
ئەم کۆمەڵناسی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانستە کۆمەڵایەتییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانستە کۆمەڵایەتییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.