ھەزارە (ھەزارەگی: ئازرە) یەکێکن لە نەتەوەکانی ئەفغانستان و بە ھەزارەگی دەدوێن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. ھەزارەکان یەکێکن لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەفغانستان[١] و زیاتر لە ناوچەکانی «ھەزارەجات»یان «ھەزارستان» دەژین لە ناوەندی ئەفغانستان. تێکڕای ژمارەی ھەزارەکان نزیکەی ھەشت ملیۆنە لە جیھاندا[٢] کە زیاتر لە چوار ملیۆنیان لە ئەفغانستانن[٣] و ملیۆن و نیوێکیان لە پاکستانن ھەروەھا پێنج سەد ھەزار لە خەڵکی ھەزارە لە دەوڵەتی ئێراندا ھەن بەھۆی کارکردن و بەشێکیان بەھۆی ئەوەی سەربازی ئێرانن لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشداری دەکەن.[٤]

Hazara people of Kabul, Afghanistan.jpg

ناو

وشەی «ھەزارە» بۆچوونی جیاواز ھەن لەسەری.

  • بەشێک پێیان وایە وشەی «ھەزارە» لە ژمارەی «ھەزار»ەوە ھاتووە. ڕەنگە ئەمە وەرگێڕانی وشەی «مینگان»ی مۆنگۆلی بێت؛ کە یەکەیەکی سەربازی بوو و لە ١٠٠٠ سەربازی مۆنگۆل پێک دەھاتن لەژێر فەرماندەیی جەنگیز خان.[٥] لەکاتێکدا کە خەڵکی ھەزارە خۆیان بە «ئازرە»یان «ئەزرە» بانگ دەکەن.
  • ھێنری ھاوڵ ھاورس کە سیاسەتمەدار و مێژووناس و جوگرافیاناسێکی بەڕیتانییە (١٨٤٢–١٩٢٣)، ھەزارەکان بە نەوەی تورکانی خەزەر دەزانێت و پێیوایە ھەزارەکان لە بنەچەدا لە تورکانی دەوروبەری دەریای کاسپییەنن.[٦]
  • بەپێی دابونەریتی ھەزارەکان؛ "ھەزارە" لە "ھەزار قەوم" و "ھەزار ڕێ" ھاتووە[٧]

زمان

ھەزارەکان بە ھەزارەگی قسە دەکەن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. دایەلێکتی ھەزارەگی کەمێک وشەی تورکی-مۆنگۆلی تێدایە.[٨]

ئایین

زۆرینەی ھەزارەکان شیعەن و بەشێکیان سوننین و بەشێکی کەمیان ئیسماعیلین.

کۆمەڵکوژی

لە سەردەمی ئەمیر عەبدول ڕەحمان خان - ئەمیری ئەفغانستان (١٨٨٠–١٩٠١ز) تا ئەمڕۆ ستەم و کۆمەڵکوژی لەسەر ھەزارەکان بەردەوامە. ئەو دەستووری کۆمەڵکوژکردنی ھەزارەکانی دەرکرد. ئەو نزیکەی ٤٧٪ی ھەزارەکانی کوشت[٩] لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩٠٠. تا ئەمڕۆ بەھۆی جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی ستەمکردن لە خەڵکی ھەزارە بەردەوامە.

سەرچاوەکان

  1. ^ BĀĞ III in Persian literature-IV. In Afghanistan [Bagh in Afghanistan]: Encyclopaedia Iranica / N.H. Dupree. University of Arizona Libraries. 1988.
  2. ^ Minahan, James (2014). Ethnic groups of North, East, and Central Asia: an encyclopedia. Santa Barbara, California. ISBN 978-1-61069-018-8. OCLC 879947835.
  3. ^ Afghanistan: data andamp; statistics / U.S. Afghanistan Reconstruction Council. University of Arizona Libraries. 2005.
  4. ^ "Afghan politician may court Iran's Syria militia". Emerald Expert Briefings. 2017-11-28. doi:10.1108/oxan-es226126. ISSN 2633-304X.
  5. ^ پژوهشی در تاریخ هزاره ها / / نویسنده حسین علی یزدانی. Afghanistan Centre at Kabul University. 2006.
  6. ^ تاریخ ادبیات دری از دوره های باستانی تا پایان قرن چهارم هجری / عبدالقیوم قویم. University of Arizona Libraries. 2012.
  7. ^ سیری در هزاره جات: تحلیل جامعه شناسی مذهبی، سیاسی، اجتماعی، فرهنگی، و اخلاقی جامعه تشیع در افغانستان. University of Arizona Libraries. 2012.
  8. ^ "Farhadi, A. G. Ravan (1955). Le persan parlé en Afghanistan: Grammaire du kâboli accompagnée d'un recuil de quatrains populaires de la région de Kâbol. Paris": 631–631.
  9. ^ کاتب، فیض‌محمد (۱۹۱۳). سراج‌التواریخ. ۱، ۲ و ۳. کابل: مطبعه دارالسلطنته. دریافت‌شده در ۱۴ اوت ۲۰۲۱.

بەستەرە دەرەکییەکان


#Wikipedia® is a registered trademark of the Wikimedia Foundation, Inc. Wiki (Study in China) is an independent company and has no affiliation with Wikimedia Foundation.
This article uses material from the Wikipedia article ھەزارە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply. (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 3.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

تایبەت:گەڕاندەستپێکمافەکانی مرۆڤپیرەمێردمێژووی کوردنەتەوە یەکگرتووەکانکیمیاکۆمپیوتەرنالیقازی محەممەدئەنفالشێرکۆ بێکەسمافی مەدەنی و سیاسیسەروەریی یاساکوردستانئەلبەرت ئاینشتاینتۆپی پێمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمێرلن مۆنرۆجوگرافیای باشووری کوردستانچارڵز بابیجزستانماوسسەلاحەدینی ئەییووبیزمانی کوردیکۆماری کوردستانڕەگەزپەرستیئەحمەدی خانیمیسرئاشتیلیۆناردۆ دا ڤینچیمەلا مستەفا بارزانیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانقانعمیسری کۆنخوێندەواریزانستڤایرۆسشێخ سەعیددەنگدانکۆمەڵەی نەتەوەکانفەیسبووکسلێمانیپەندی پێشینانمێشکسوێدفیزیکستیڤن ھۆکینگدادپەروەریتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانڕۆژژمێری کوردیتی ڤی دۆت کۆمھاری پۆتەرئەمریکای باکوورئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨کنێسێتسوپەر ماریۆ پارتیئێچ ئاند ئێممافی خوێندنئازادیی دەربڕینفەنتازیای تاریکزانستە کۆمەڵایەتییەکانبڵاوکەرەوەکرۆمۆسۆمسۆنی پیکچەرزمیانمارخۆشت بوێم وەکوو ئەوەی کە خۆممزمانی بەنگلازمانی دانمارکیھێرش بۆ سەر تایتانوێبزمانی ئیتالیسوورھەڵگەڕاندووشەممەماددەئێکس بۆکس سێرێس ئێکس و ئێسھێڵی ھەواڵی ئەنیمێکۆشکی سپی١🡆 More