ھەزارە (ھەزارەگی: ئازرە) یەکێکن لە نەتەوەکانی ئەفغانستان و بە ھەزارەگی دەدوێن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە.
ھەزارەکان یەکێکن لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەفغانستان و زیاتر لە ناوچەکانی «ھەزارەجات»یان «ھەزارستان» دەژین لە ناوەندی ئەفغانستان. تێکڕای ژمارەی ھەزارەکان نزیکەی ھەشت ملیۆنە لە جیھاندا کە زیاتر لە چوار ملیۆنیان لە ئەفغانستانن و ملیۆن و نیوێکیان لە پاکستانن ھەروەھا پێنج سەد ھەزار لە خەڵکی ھەزارە لە دەوڵەتی ئێراندا ھەن بەھۆی کارکردن و بەشێکیان بەھۆی ئەوەی سەربازی ئێرانن لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشداری دەکەن.
وشەی «ھەزارە» بۆچوونی جیاواز ھەن لەسەری.
ھەزارەکان بە ھەزارەگی قسە دەکەن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. دایەلێکتی ھەزارەگی کەمێک وشەی تورکی-مۆنگۆلی تێدایە.
زۆرینەی ھەزارەکان شیعەن و بەشێکیان سوننین و بەشێکی کەمیان ئیسماعیلین.
لە سەردەمی ئەمیر عەبدول ڕەحمان خان - ئەمیری ئەفغانستان (١٨٨٠–١٩٠١ز) تا ئەمڕۆ ستەم و کۆمەڵکوژی لەسەر ھەزارەکان بەردەوامە. ئەو دەستووری کۆمەڵکوژکردنی ھەزارەکانی دەرکرد. ئەو نزیکەی ٤٧٪ی ھەزارەکانی کوشت لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩٠٠. تا ئەمڕۆ بەھۆی جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی ستەمکردن لە خەڵکی ھەزارە بەردەوامە.
ئەزموونی ویکیپیدیای ھەزارە لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھەزارە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھەزارە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.