ھێرشی ٢٠٢٢ی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان یان ئۆپەراسیۆنی چنگی کلیل (بە تورکی: Pençe-Kilit Operasyonu) ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی بەردەوامی ھێزە چەکدارەکانی تورکیایە لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنەکە لە ھەرێمی زاپ لە دژی ئامانجەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە بەڕێوەدەچێت، ئەوەش وەک بەشێک لە ئاڵۆزییە بەردەوامەکانی کورد و تورکیا.
ھێرشی ٢٠٢٢ی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان (ئۆپەراسیۆنی چنگی کلیل) | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ناکۆکیی تورکیا و پەکەکە، ململانێی ھەرێم و پەکەکە | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
تورکیا پشتگیری دەکرێت لەلایەن: پارتی دیموکراتی کوردستان (بانگەشەی تورکیا و پەکەکە) | پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان خولوسی ئاکار | جەمیل بایک موراد قەرەیلان | ||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||
|
| ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
٢١ کوژراو (بەوتەی تورکیا) ٥٠١ کوژراو (بەوتەی پەکەکە) | ١٩٥ کوژراو یان گیراو (بەوتەی تورکیا) ٣٧ کوژراو (بەوتەی پەکەکە) | ||||||
بەھۆی بۆردوومانی تورکیا ٨ گەشتیار کوژران و زیاتر لە ۲٢ کەسیش برینداربوون |
سوپای تورکیا لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو چەندین جار ئۆپراسیۆنی لە دژی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان تورکیا و ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە بەمەستی لێدان لە پێگە سەربازی و دورخستنەوەی ئەو ھێزانە لە سنووری تورکیا، بۆ ئەو مەبەستە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ - چڕنووکی ھەڵۆ و لە ساڵی ٢٠٢١ ئۆپراسۆنی چنگی بروسکەی ئەنجامدا. لە١٨ نیسانی ٢٠٢٢ بۆجارێکی دیکە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی دیکەی لە دژی پەکەکە ئەنجامدا، پێش ئەوەی ھێرشەکان ئەنجام بدەن، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی کۆبووەوە و لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنەوە وتووێژیان کردووە. بەپێی وتەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا، سوپای وڵاتەکەی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە ئۆپەراسیۆنەکەی لە ناوچەکانی مەتین، زاپ و ئاڤەشینیان لە باکووری عێراق (باشووری کوردستان) دەستیپێکردووە. ھۆکاری ھێرەشەکەیان بۆ دانانی بنکەی نوێ لەلایەن پەکەکەوە لە سنوور و دژایەتی کردنی تیرۆر گەڕاندەوە.
ئۆپەراسیۆنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ بە بۆردوومانی پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ١٨ی نیساندا، ھێزەکانی تایبەت و کۆماندۆی تورک لەلایەن ھەلیکۆپتەرەکانی UH-60 بلاک ھاوکەوە لە پشت ھێڵەکانی ھێزەکانی پەکەکە دابەزین. وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر دیمەنی ئۆپەراسیۆنەکەی بڵاوکردەوە. خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٩ شەڕڤانی پەکەکە کوژراون، ھاوکات ٤ سەربازی تورک برینداربوون. لەھەمانکاتدا ناوەندی ڕاگەیاندنی ھەپەگە ڕایگەیاند، لە ئۆپراسیۆنەکەدا ٢٦ سەربازی ھێزەکانی تورکیان کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی ھێزەکانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) لە ١٤ی نیسان ھەتا ١٤ی ئایاری ٢٠٢٢، زیانەکانی ھێزە چەکدارەکانی تورکیا و چالاکاکییەکانی گەریلاکان لەدژی تورکیا بە ئەم شێوەیە بووە:
پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ئۆپەراسیۆنەکەی بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوبرد، دژایەتی خۆیان بۆ ئەم ھێرشانە دەربڕی لەھەمانکاتدا سەرسورمانی خۆیان لەوە نیشاندا تورکیا لە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا خۆیان وەک ئاشتی خواز نیشان دەدات بەڵام بۆ چارەسەری کێشەکان ڕێگای شەڕ دەکرێتەبەر دژی نەیارانی .مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنەکە ووتی، «ئەگەر لە دەرەوەی سنوورەکانمان، لە سووریا و باکووری عێراق ئەم ھەوڵە نەدەین، سبەی ناچار دەبین لەناو خاکی خۆماندا بەرەنگاریان ببینەوە. ناچارین ئەم کارە بکەین.»رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەمە ٢٠ی نیسان، ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی و ھاوکاریی حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستانە و سوپاسی کردن بۆ ئەو ھاوکارییە.
ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان نیگەرانی ئەم وڵاتەی لێکەوتەوە، بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ئیدانەی ئەو ئۆپراسیۆنەی کرد و داوای لە تورکیا کرد کۆتایی بەو ھێرشە بھێنین کە بە ھەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی عێراق ناوزەندی کرد. وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی سەروەری خاکی عێراقە لە کاتێکدا موقتەدا سەدر سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان داوای کرد، ئەگەر تورکیا نیگەرانی ئەمنی ھەبێت ئەوا لەگەڵ حکومەتی عێراق وتووێژیان لەسەر بکات و سوپاکەی لەسەر سنوور بکشێنێتەوە، لە ھەمان کاتدا ڕایگەیاند جارێکی دیکە ڕێگە بەوە نادەن کە ئەو کارە بکرێتەوە. نووری مالیکی سەرۆکی کوتلەی دەوڵەتی یاسا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو ھێرشە دەربڕی و داوای کرد ھێزەکانی پەکەکە عێراق جێبھێڵن. پاش ئەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بووە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە ڕایانگەیاند «قسەکانی ئەنقەرە بێ بنەمان و ھیچ ھەماھەنگییەک نییە لەبارەی ھێرشەکانەوە.» ھەروەھا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، «وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی تورکیای بانگ کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایی توندی پێداوە و ھێرشە سەربازییەکانی لە یاداشتەکەدا بە کردارێکی یەکلایەنەی دوژمنکارانە ناوبردوە.»
لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیای مەزن، مەسروور بارزانی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی بەریتانیا کۆبووەوە، کوردانی ئەو وڵاتەش وەک ناڕەزایەتییەک کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمیان ھێلکەباران کرد بەھۆی ئەوەی ھیچ لێدوانێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەی تورکیا نەداوە، ھەروەھا لە شاری مارسیلیای فەڕەنسا و چەند شارێکی ئەڵمانیا گردبوونەوەیەک دژی ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدرا، چەندین ئاڵای یەکەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) وەک پشتگیرییەک بۆ کوردەکان لەو ئۆپراسیۆنەدا بەرزکرایەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان (٢٠٢٢), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.