ھیوو جەکمەن

ھیوو جەکمەن (بە ئینگلیزی: Hugh Jackman) ئەکتەرێکی سینەمای ھۆڵییودە، لە بەرواری١٢ تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٨ لە شاری سیندنی پایتەختی وڵاتی ئوسترالیا لە دایک بووە.

کوڕی خاتوو نییا گرین ود و کریستۆفێر جۆن جاکمانە کە بەڕەچەڵەک ئینگلیزن و لە ساڵی ١٩٦٧ چونەتە ئوسترالیا. جاکمان چوار خوشک و برای لە خۆی گەورەتر ھەیە و کە ئەم دووەم منداڵیانە کە لە ئوسترالیا لە دایک بووبێت، ھەروەھا خوشکێکی بچکۆلەشی ھەیە کە لە باوکێکی ترە. لە تەمەنی ھەشت ساڵیدا دایک و باوکی لەیەکتر جیابونەتەوە. پاشان دایکی جاکمان و دوو خوشکەکەی لەگەڵ خۆیدا دەباتەوە بۆ ئینگلتەرا. لەوێ دەچێتە قوتابخانەی پەیمبڵ پەبڵیک. لە ساڵی ١٩٨٦ بەشداری شانۆگەری خانمە قژ زەردەکەم دەکات. لە دوای تەواو بوونی قوتابخانە دەچیتەوە بۆ ئوسترالیاو لەوێ بەشی شانۆ تەواو دەکات. لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی ھاوسەری لەگەڵ دۆبێرا لی فەرنێس پێک دەھێنێت و دوو کچیان دەبێت. جاکمان بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی سینەما دادەنرێت، کە زیاتر لە فیلمە دراماکاندا بەشداری دەکات. بەڵام سەرەتای ناوبانگی بۆ فیلمی X-Men نەگۆڕەکان دەگەڕێتەوە کاتێک بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٠ ڕۆڵی وۆلڤرینی بینی. تا ئێستا چەند خەڵاتێکی جیھانی وەرگرتووە. ھیو لەساڵی ٢٠١٧ بۆ دواینجار ڕۆڵی کەسایەتی وۆڵڤرین/لۆگنی گێڕا لە فیلمی لۆگن، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٧ ساڵ ئەم ڕۆڵەی دەگێڕا.جگە لە فیلم لە زنجیرە دراماو شانۆگەریدا بەشداریی کردووە. هونەرمەند ڕایگەیاند کە لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٣ بە فەڕمی لە هاوسەرەکەی جیابۆتەوە.

ھیوو جەکمەن

ھیوو جەکمەن
لەدایکبوون١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٨
نیشتەجێیھیوو جەکمەن ویلایەتە یەکگرتووەکان
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٤-تاکوو ئێستا
ھاوسەردۆبێرا لی فەرنێس ١٩٩٦-٢٠٢٣
مناڵ(ەکان)ئاڤا ئەلیۆت، ئۆسکار ماکسیمیلیان

فیلمۆگرافی

ناو ساڵ ڕۆڵ تێبینی سەرچاوە
Erskineville Kings ١٩٩٩ وەیس
Paperback Hero جاک
X-Men ٢٠٠٠ لۆگان/ والڤەرین
Someone like You ٢٠٠١ ئێدی
Swordfish ستانلی جۆبسن
Kate & Leopold لیۆپۆلد
X2 ٢٠٠٣ لۆگان/ والڤەرین
Profile of a Serial Killer ٢٠٠٤ ئێرک رینگەر تەلەڤیزیۆن
Van Helsing گابریێل ڤان ھێلسینگ
Van Helsing: The London Assignment ڕۆڵی دەنگی
Stories of Lost Souls ٢٠٠٥ رۆجەر
Happy Feet ٢٠٠٦ مێمفس ڕۆڵی دەنگی
Flushed Away رۆدی
The Prestige رۆبێرت ئەنگریێر
The Fountain تۆماس، تۆمی و تۆم کریۆ
Scoop پیتەر لیمان
X-Men: The Last Stand لۆگان/ والڤەرین
Deception ٢٠٠٨ ویات بۆس بەرھەمھێنەریش بوو
Australia زە درۆڤەر
The Burning Season خوێنەر فۆکیومێنتاری؛

ڕۆلی دەنگی

X-Men Origins: Wolverine ٢٠٠٩ جەیمس ھاولێت/ لۆگان/ والڤەرین بەرھەمھێنەریش بوو
X-Men: First Class ٢٠١١ لۆگان/ والڤەرین دەرکەوتنی تایبەتی
Snow Flower and the Secret Fan ئارسەر
Butter بۆید بۆلتن
Real Steel چارلی کێنتۆن
دەرکەوتنی پاسەوانان ٢٠١٢ بەنیمەند/ زە ئیستەر بەنی ڕۆلی دەنگی
Les Misérables جین ڤالجین
Movie 43 ٢٠١٣ دەیڤس
The Wolverine جەیمس ھاولێت/ لۆگان/ والڤەرین بەرھەمھێنەریش بوو
بەندییەکان (فیلم) کێلەر دۆڤەر
X-Men: Days of Future Past ٢٠١٤ لۆگان/ والڤەرین
Night at the Museum: Secret of the Tomb ئارسەری پاشا/ خۆی
Chappie ٢٠١٥ ڤینسێنت مۆر
Me and Earl and the Dying Girl خۆی ڕۆلی دەنگی
Pan ڕیشڕەش
Eddie the Eagle ٢٠١٦ برۆنسن پیری
X-Men: Apocalypse لۆگان/ والڤەرین/ چەکی ئێکس دەرکەوتنی تایبەتی
لۆگن (فیلم) ٢٠١٧ جەیمس ھاولێت/ لۆگان/ والڤەرین/ ئێکس-٢٤ دوو ڕۆلی ھەبوو
The Greatest Showman پ.ت. بارنەم
Deadpool 2 ٢٠١٨ لۆگان/ والڤەرین پارچە ڤیدیۆی ئەرشیڤ
The Front Runner گاری ھارت
Missing Link ٢٠١٩ سیر لیۆنێل فرۆست ڕۆلی دەنگی
Bad Education فرانک تاسۆن
Free Guy ٢٠٢١
Reminiscence
The Son ٢٠٢٢ پیتەر میڵەر
Deadpool 3 ٢٠٢٤ لۆگان/وڵڤڕەین/جەیمس هۆڵێت

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

  • ویکی ئینگلیزی

Tags:

زمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تارانشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریدادپەروەریوەلی دێوانەنالیچرای بۆشاییئەبوو لەھەبچێشتی کوردیشێرپەنجەe7nwsڕەگەزپەرستینەرویژ٣٤٤ (ژمارە)شەیتانپەرستیپارێزگای ھەڵەبجەگوڵعەزیز نێسینتاوانشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانکەلارچاکەتیەکێتیی سۆڤیەتیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)مۆنتیڤیدیۆئیزابێل پێرۆنکوردی (شاعیر)کیشوەرمافەکانی مرۆڤمستەفا کەمال ئاتاتورککارەباتاڤگەکانی نیاگارا١٦٩٩مامە ڕیشەکات٣٠ی تشرینی دووەمنیکۆڵ کیدمنفەتحی مەککەجۆرج ئێچ دەبلیوو بوشڕۆژھەڵاتی ناوینئاوێنەبەکتریادانیشتووانی کوردکیمیاحەمەدی مەولوودیکاردووئەرژەنتینبەنگلادێششیعرگشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩–٢٠کردار (بیرکاری)ڕشتەی مرواریمردنی ئەدۆڵف ھیتلەرکێرئاپ ستۆر (ئای ئۆ ئێس)شەڕی نێوخۆییی ئەمریکاشیعری نوێی کوردیڕۆمانھەولێرڕۆژژمێری کۆچییارسانحەجگەورەیی (بیرکاری)دادگالیبێریاچیچانگواتیمالاسلۆڤێنیاسریلانکاتەلیسکۆپی بۆشاییی ھەبڵ٩ (فیلمی ٢٠٠٩)ئیمپراتۆریەتیی ساسانیئەحمەد کوڕی حەنبەلپیرباڵ مەحموودقەزای دووبزکوردستانی سوور🡆 More