ھایاوۆ میازاکی (宮崎 駿، میازاکی ھایاۆ، لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١ لە تۆکیۆ) دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، دروستکەری ئەنیمێ، سیناریۆنووس، نووسەر، مانگاکا، و دامەزرێنەری ستۆدیۆکانی گێبڵیە.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ساڵی ١٩٤٤ بەھۆی شەڕی نێوان ئەمریکا و ژاپۆن دەچێتە شارۆچکەی کانۆما واتە بەشێکی ژیانی لەنێو شەڕدا بووە. ھەر لەبەر ئەمەش کاردانەوەیەکی تەواوی لە بەرھەمەکانیدا ھەیە. لە ساڵی ١٩٦٣ لەزانکۆی گاکوشاین بەشی ئابوری و زانستی سیاسی تەواو دەکات، بەڵام لەگەڵ ئەو بەشەشدا جارو بار لەکاتی پشووەکاندا سەردانی کۆلێجی ئەدەبیاتی منداڵان دەکات و حەزێکی زۆری بۆ ئەو بەشە دەبێت. لە ساڵی ١٩٦١ بووەتە ئەندام لە کۆمپانیای تۆئی تۆوگا و پاشان چەند کۆمپانییایەکی تر دەگۆڕیت و لەیەکەم بەرھەمی ئەنیمیدا وەک دەرھێنەرو وێنەکێش و نووسەر بەشداری دەکات ناوبانگێکی تەواو لەسەدەکانی پێشوودا و تائێستەش بۆ خۆی مسۆگەر دەکات، کە ئەویش (کۆنان کوڕەکەی دواڕۆژ) (کە بە عەدنان و لینا ناسراوە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست) لە ساڵی ١٩٧٨ بەرھەمدەھێنێت. لە دواتر لەلایەن چەند کۆمپانییایەکی زەبەلاحی جیھانییەوە گرێبەستی لەگەڵدا دەکرێت وەک کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و وارنەر برۆس. پاشان بە ھاوکاری چەند ھاوڕێیەکی ستۆدیۆیەکی تایبەت بە بواری ئەنیمی لە تۆکیۆ دادەمەزرێنن بە ناوی (ستۆدیۆی گێبڵی) کە ساڵانە یەک بەرھەمی فیلمی ئەنیمی بەرھەمدەھێنن و بۆ زۆرێک لە زمانەکانی جیھان وەردەگێڕدرێن و خەڵاتی جیھانییان پێدەبەخشرێت. ھایاو میازاکی خانەوەداکەشی ھەمان ڕێچکەی ئەمیان گرتووە، (گۆرۆ میازاکی) کە کوڕە گەورەیەتی شوێنی باوکی گرتووەتەوە. لە مانگی ٨ ی ٢٠١٣ ھایاو لە میدیاکانەوە بڵاوی کردەوە کە دواکاری فیلمی (ھەستانەوەی زریان) ە و پاش ئەوە خانەنەنشین دەکرێت و کار ناکات، ئەمەش نیگەرانییەکی یەکجار زۆری لەلای ھەوادارانی دروست کرد. بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ ڕایگەیان کە نیازی بەرھەمھێنانی فیلمێکی تری ئەنیمییە بە ناوی؟How Do You Live (چۆن دەژیت؟)
ھایاو میازاکی | |
---|---|
宮崎 駿 | |
لەدایکبوون | بوونکیۆ، تۆکیۆ، ئیمپڕاتیۆرییەتی ژاپۆن | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤١
ناوەکانی تر |
|
خوێندنگە | زانکۆی گاکووسووین |
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٦٣–ئێستا |
خاوەنکار |
|
ھاوسەر | ئاکێمی ئۆتا (ھاوسەرگیری ١٩٦٥) |
مناڵ(ەکان) |
|
باوان |
|
خزمەکان | دایسکێ تستسمی (خوشکەزا یان برازا) |
Studio Ghibli - 株式会社スタジオジブ
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھایاوۆ میازاکی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھایاوۆ میازاکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.