کۆئەندامی ھەناسە (بە ئینگلیزی: Respiratory System) کۆمەڵە ئەندامێکە فەرمانی سەرەکی: دابین کردنی ئۆکسجینی خانەکانی لەش و دەرکردنی دوئۆکسیدی کاربۆنی بەرھەمھاتوو لە پرۆسەی میتابولیسمە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆئەندامی ھەناسە | |
---|---|
وردەکارییەکان | |
ناسێنەرەکان | |
لاتینی | systema respiratorium |
MeSH | D٠١٢١٣٧ |
TA98 | A06.0.00.000 |
TA2 | ٣١٣٣ |
FMA | 7158 |
ھەموو گیاندارە فرەخانەکان، بە جۆرێک، کۆئەندامی ھەناسەیان ھەیە. ئەندامی ئاڵوگۆڕپێکردنی ھەوا لە گیاندارانی ئاوژیدا بە ناوی ئاوسی و لە گوانداران و پەلەوەراندا، بە سی دەیناسین. ئەم وتارە تەنیا دەپەرژێتە سەر کۆئەندامی ھەناسەی مرۆڤ کە ھاوشێوەی گواندارانە.
ئەندامەکانی ئەم کۆئەندامە بریتین لە: لووت، گەروو، نای، سی
لووت: لووت لە کۆمەڵیک ئێسک و کرۆژنە پێکھاتووە. چاڵەکانی ناو بۆشایی لووت بە ناوپۆش و وردەڕەگ داپۆشراوە و دەبێتە ھۆی گەرم و شێدار بوونی ھەوا پێش لەوەی بگاتە سییەکان. موو و مژۆڵەکانی ناولووت تەپوتۆزی ھەوا دەگرن تا ھەوایەکی پاکژ بۆ سییەکان بەڕێ بکرێت.
قوڕگ: پاژێکی بۆری ھەناسەیە کە دەکەوێتە بەشی خوارووی قوڕگ (ئەوک) (لە ئاستی سێھەمین تا شەشەمین مۆرەی مل) و بەرھەمھێنانی دەنگیشی لە ئەستۆیە، لە چەن ماسوولکە و کرۆژنە پێکھاتووە.
نای: بەشێکە لە بۆری ھەناسە کە دەکەوێتە پاش کشکشێ و لە کۆمەڵێک کرۆژنەی (Ω) شکل پێکھاتووە. درێژایییەکەی ١٠–١٢ سانتی میترە و لە ئاستی شەشەمین مۆرەی ملەوە دەست پێدەکات و بۆ خوارەوە دادەکشێ و دەبێتە دوو لقی ڕاست و چەپ کە بە برۆنش یا نایچە دەناسرێت. برۆنشەکان لە ناو سییەکاندا لق و پۆی زۆریان لێ دەبێتەوە بە ناوی برۆنشیۆل.
سی: سییەکان وەک دوو قوچکە، ئەملاولای سینگ پڕ دەکەنەوە، بنکی سییەکان لەسەر گلێجە یا دیافراگمە و لووتکەشیان لە ئاستی یەکەمین مۆرەی بڕبڕاگەی پشتە. برۆنشیۆلەکان لە ناو سییەکاندا بە ئالوێئۆلەکان کۆتاییان دێت و بەھۆی کۆمەڵێک وردەرەگی خوێنی باشەوە، ئاڵوگۆڕی ئوکسیجنی ھەوا و دوئوکسیدی کاربۆن جێبەجێ دەکەن.
پەردەسی: پەردەیەکی دوو تۆی دەور سییەکانە کە بەجیاواز سییەکان دادەپۆشێ. لە نێوان دوو تۆی ئەم پەردەدا، شلەیەک ھەیە کە دەبێتە ھۆی خزبوون و نەرمی بزاوەکانی سی.
سییەکان وازیان لە سەرییەک خەوتنە، بەڵام بەھۆی تەوژمی نەرێنی دوو تۆی پەردەسییەوە، دەکرێنەوە و ھەناسە یان تێدەچێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆئەندامی ھەناسە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆئەندامی ھەناسە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.