ڤاکسینی کۆڤید-١٩ یاخوود ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، ڤاکسینێکە بەکاردێت بۆ بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پێش ڤایرۆسی کۆڕۆنا-١٩، کارکراوە بۆ گەشەپێدانی ڤاکسینێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەکوو سارس و مێرس، وە کارکراوە لەسەر چۆنیەتی کارکردن و شێوەی ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا، کە لێکۆلینەوەکان یارمەتی خێرا گەشە پێدانی ڤاکسینێکی دا دژی ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا ( کۆڤید-١٩) لە ناوەندی دیسێمبەری ٢٠٢٠، پەنجاو حەوت ڤاکسینی کاندید کراو لەژێر تاقیکردنەوەی پزیشکی دابوون لە بەشی ( گەشەپێدانی پزیشکی III ) چەنەھا ڤاکسین دژی کۆرۆنا دۆزرانەوە کە بە ڕێژەی %٩٥ بەرزدەبوون و دژی نیشانەکانی کۆرۆنا دەوەستانەوە شەش ڤاکسین بۆ دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا پەسەندکرا بۆ بەکارھێنانی گشتی: دوویان ڤاکسینی RNA کە (tozinameran) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Pfizer) و ( mRNA-1273 ) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (مۆدێرنا) ، وە دوو ڤاکسینی تریش (BBIBP-CorV) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Sinopharm) و (CoronaVac) لەلایەن کۆمپانیای پزیشکی (Sinovac) وە دوو ڤاکسینی گوێزەرەوەی ڤایرۆسی کە (Gam-COVID-Vac) لەلایەن پەیمانگای پزیشکی (Gamaleya Research Institute) و (AZD1222) لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆرد و کۆمپانیای پزیشکی ( AstraZeneca)
زۆرێک لە وڵاتان پلانیان بۆ ئەوانە داناوە کە لەژێر مەترسی بەرزدان وەکوو کەسانی بەتەمەن و ئەوانەی لە نەخۆشخانە کاردەکەن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەکەوە ٩.٩٥ ملیۆن ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئامادەکراوە بەشێوەی جیھانی بە گوێرەی راپۆرتە فەرمیەکان شوێنە پزیشکیەکانی وەک (Pfizer, Moderna, و AstraZeneca ) باسیان لە توانای بەرھەمھێنانی ٥.٣ بلیۆن دۆس کردووە، کە دەکرێ بە شێوەی ڤاکسین بەکاربێت بۆ ٣ بلیۆن خەڵک ( کە ھەر ڤاکسینێک پێویستی بە دوو دۆس ھەیە بۆ کاریگەربوونی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا) کە دۆسەکان پێشوو تر داواکراون لەلایەن وڵاتانەوە کە نیوەی دۆسەکان لەلایەن وڵاتە ئابوری بەرزەکانەوە کڕدراون
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڤاکسینی کۆڤید-١٩ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڤاکسینی کۆڤید-١٩, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.