ماتیۆس نونێس

ماتیۆس لویز نونێس (بە ئینگلیزی: Matheus Luiz Nunes; لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٩٨)یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری کە وەک یاریزانی ناوەند یاری دەکات لە خولی پرێمیەرلیگ بۆ یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال.

ماتیۆس نونێس
ماتیۆس نونێس
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٢–٢٠١٦ ئێریسێنێنس
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٦–٢٠١٨ ئێریسێنێنس ١٣ (٢)
٢٠١٨–٢٠١٩ ئیستۆریل ٦ (٠)
٢٠١٩–٢٠٢٢ سپۆرتینگ ٧٦ (٧)
٢٠٢٢- وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ١ (٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠٢١- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال ٨ (١)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٢٢ ئابی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢

نونێس کاروانی خۆی لە یانەی ئێریسییرێنس دەست پێکرد، پێش ئەوەی بچێتە یانەی ئیستۆریل. لە ماوەی ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکە بوو، نونێس زۆربەی جار لە پێکھاتەی دووەمی یانەکە یاری دەکرد، پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ یانەی خولی نایابی پورتوگال سپۆرتینگ لە کانوونی دووەمی ٢٠١٩. لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، نونێس یارمەتی سپۆرتینگی دا بۆ بردنەوەی ھەردوو نازناوی ناوخۆیی خولی نایابی پۆرتوگال و جامی خول.

لە بەرازیل لەدایکبووە و گەورە بووە تا تەمەنی ١٢ ساڵان، نونێس بڕیاریدا لە باتی وڵاتی لەدایکبوونی یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال بکات، و لە ساڵی ٢٠٢١ یەکەمین یاری خۆی لە ئاستی نێودەوڵەتیی ئەنجامدا.

کاروانی یانە

کاروانی سەرەتایی

لە ڕیۆ دی جێنیرۆ لەدایکبووە، باوکی پورتوگالی و دایکی بەڕازیلییە، نونێس لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ دایکی و ھاوسەرەکەی کۆچیان کرد بۆ ئریسێرا لە شاری لیشبۆن (پورتوگال). ئەو دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد لەگەڵ یانەی ناوخۆیی ئێریسییرێنس لە پلە شەشدا، ھەروەھا یارمەتی خێزانەکەی دا لە نانەواخانەکەیان بۆ ماوەیەکی کورت لەکاتێکدا یاری دەکرد.

نونێس یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی ئێریسییرێنس ئەنجامدا لە وەرزی ٢٠١٥–١٦، لە یەکێتیی تۆپی پێی لیشبۆن. لە یارییەکانی پێش دەستپێکردنی وەرز تاقیکردنەوەی ئەنجامدا لە ئۆریێنتاڵ، بەڵام بەھۆی پێکانێک لە قاچیدا گرێبەستەکەی واژوو نەکرد و دواتر گەڕایەوە بۆ یانەی یەکەمی.

ئیستۆریل

نونێس گرێبەستی لەگەڵ ئیستۆریل واژوو کرد لە ھاوینی ٢٠١٨. لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری خۆی لە خولی پلە دووی پورتوگال (خولی پلە دووی پورتوگال) ئەنجامدا لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەر بوون لەگەڵ ڤارزیم، بەشێوەی سەرەکی یاری کرد بەڵام ماوەیەکی کەم پێش کۆتایی نیوەی یەکەم تووشی پێکان بوو. لە زۆربەی کاتەکانی یاریکردنیدا، لە پێکھاتەی دووەمدا (تیمی پاشەکەوت)یاری دەکرد.

سپۆرتینگ

لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، نونێس گواسترایەوە بۆ یانەی ستۆپینگ لە خولی نایابی ھۆڵەندا بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و نیو بە ٥٠٠٬٠٠٠ یۆرۆ بۆ نیوەی مافە ئابوورییەکانی و دانانی ٤٥ ملیۆن یۆرۆ وەک بڕگەیەک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی. ئاستەکانی بەرامبەر بۆ ئیستۆریل سپۆرتینگ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی خولدا لە وەرزی ٢٠١٨–١٩ لەلایەن تیمی سکاوت (دۆزەرەوەی یاریزان) تێبینی کرا و بڕیاریان دا گرێبەستی لەگەڵدا بکەن.

دوای یاریکردن بۆ تیمی خوار ٢٣ ساڵانی یانەکە، نونێس یەکەم بانگھێشتی بۆ پێکھاتەی یەکەم پێگەیشت لەلایەن ڕاھێنەر ڕوبێن ئامۆریم لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠، وەک یەدەگ لە نیوەی دووەم ھاتە یاریگاوە لە یارییەکدا کە ٢–٢ بەرامبەربوون لەگەڵ ڤیتۆریا گیومارێس لە خولی نایابدا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا، ڕازی بوو بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی تر، کە بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بەرز کرایەوە لە ٣٤ ملیۆن یۆرۆوە بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ ئەوەی کە یانەکە بڕیاری دا ٤٥٠٬٠٠٠ یۆرۆ بدات بە ئیستۆریل بۆ نیوەکەی تری مافە ئابوورییەکانی.

نونێس یەکەم گۆڵی تۆمارکرد لە ئاستی یەکەمی خولی پورتوگال لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، کە لە یاریگای خۆیاندا ٢–٠ بردیانەوە بەرامبەر براگا. دووەم گۆڵی لە ١ی شوباتی ساڵی دواتردا بوو، لە کاتی زیادکراودا بۆ یارمەتیدانی یانەکەی لە بردنەوەی ١–٠ دژی بەنفیکا لە دێربی دی لیسبۆندا، کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا. دوای ڕۆیشتنی خواو ماریۆ، جێگایەکی ھەمیشەیی لە پێکھاتەی یەکەمی سەرەکی بەدەستھێنا، و لە ١٥ی ئەیلوول، لە یەکەمین یاری خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەسیستی بۆ پاولینۆ کرد لە دۆڕاندنیان ٥–١ بەرامبەر یانەی ئەیاکسی ھۆڵەندی. دوای یارمەتیدانی سپۆرتینگ لە بەدەستھێنانی شەش بردنەوەی یەک لەدوای یەک لە خولدا، لەنێویاندا دێربی دی لیسبۆنا بەرامبەر بێنفیکا، کە تێیدا ئەسیست و گۆڵێکی تۆمار کرد لە بردنەوەیان ٣–١ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان. نونێس بە یاریزانی ناوەندی مانگ دانرا بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەم. لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢، لە یاری یەکەمی قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانانەکانی ئەورووپا، سەرەڕای دۆڕانی تیپەکەی ٥٠٩ بەرامبەر مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا، کە بە یاریکردنی نونێس سەرسام بوو، ستایشی کرد وەک «یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیھان».

وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس

لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢، نونێس گواسترایەوە بۆ خولی پرێمیەرلیگ و یانەی وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس بە گرێبەستێک بۆ ماوەی پێنج ساڵ و بەبڕی پارەی تۆمارکراو کە ٣٨ ملیۆن پاوەند بوو و بوو بە گرانترین گرێبەستی مێژووی وۆڵڤس.

نونێس دوای سێ ڕۆژ یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەی وۆڵڤس ئەنجامدا، وەک یاریزانێکی پێکھاتەی سەرەکی لە دۆڕاندنی ١–٠ بەرامبەر تۆتنھام ھۆتسێەر لە یاریگای تۆتنھام ھۆتسپێر لە خولی نایابی ئینگلیزی لە ٢٠ی ئابی ٢٠٢٢.

کاروانی نێودەوڵەتی

لە ٨ی ئابی ٢٠٢١، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دە ساڵ لە وڵاتەکە ژیاوە، نونێس پاسپۆرتی پورتوگالی وەرگرت. لە کۆتایی ئەو مانگەدا، لە ٢٣ھەمین ساڵیادی لەدایکبوونیدا، لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل تیتییەوە بانگھێشت کرا وەک یەکێک لەو نۆ جێگرەوەی یاریزانانی نیشتەجێی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، بۆ سێ یاری پاڵاوتنەکانی جامی جیھانی فیفا ٢٠٢٢ دژی چیلی، ئەرجەنتین و پیرۆ؛ ئەو بانگھێشتەکەی ڕەتکردەوە، چونکە دەبوو کەرەنتین بکرێت لە کاتی گەڕانەوەی بەھۆی ئەنجام نەدانی ڤاکسینی کۆڤید-١٩. لە کۆتاییدا، نونێس بڕیاری دا نوێنەرایەتی وڵاتی لەدایکبوونی نەکات، دوای ئەوەی لەلایەن ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگالەوە پەیوەندی پێوە کرا، کە قەناعەتی پێ کرد نوێنەرایەتی پورتوگال بکات.

نونێس لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لەلایەن سانتۆسەوە بانگھێشت کرا بۆ یاری پاڵاوتنی جامی جیھانی بەرامبەر لۆکسمبۆرگ و یاری دۆستانە لەگەڵ قەتەر. لە ٩ی تشرینی یەکەمدا یەکەم یاریی خۆی ئەنجامدا، کە بە شێوەی سەرەکی یاری کرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاری دۆستانەی بەرامبەر قەتەر لە ئەلگارڤێ (پورتوگال). یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد لە ٢٢ی ئازاری دواتردا لە بردنەوەی ٣–١ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر تورکیادا لە کۆتایییەکانی پاڵاوتن.

شێوازی یاریکردن

نونێس بەگشتی لە دوو ناوەندەکەی یاریگا لە پێکھاتەی ٣-٤-٣ دا یاری دەکات، وەک یاریزانی ژمارە ٨ کاردەکات بۆ ھێرش بردن و بەشداریکردن تێیدا و ھەروەھا مەودایەکی باشی ھەیە بۆ پاس دان، چونکە دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی پاس ئەنجام بدات ئەگەر ھەوڵی گۆڕینی یارییەکە بدات یان ھەوڵبدات ھێڵەکان بشکێنێت بە پاسدان لە ناو ھێڵەکاندا یان پاسدان کە تیمی بەرامبەر دابەش دەکات، کە تەواو کاریگەری ھەیە، ھەروەھا توانای ھێشتنەوەی تۆپی ھەیە و ڕاکردنی پێشکەوتوو ئەنجام دەدات، بە بەکارھێنانی تێکەڵەیەک لە خێرایی و ھێز بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕاکردنانە، لەکاتێکدا تەکنیکی باش لەسەر تۆپەکە نیشان دەدات. ھەروەھا نونێس پێشبینییەکی باشی ھەیە و خوێندنەوەی یارییەکە دەکات، کە ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانی تۆپ لێسەندن و بەرەنگاری کاریگەر.

ئاماری کاروانی وەرزشی

یانە

    ھەتا ٢٣ ئابی ٢٠٢٢
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز لیگا جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
دابەشکردن یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
ئێریسییرێنس ٢٠١٥–١٦ یەکێتی تۆپی پێی لیشبۆن ٨ ١ - - - - ٨ ١
٢٠١٦–١٧ ٥ ١ - - - - ٥ ١
کۆی گشتی ١٣ ٢ - - - - ١٣ ٢
ئیستۆریل ٢٠١٨–١٩ خولی پلە دووی پورتوگال ٦ ٠ ٠ ٠ ٢ ٠ - - ٨ ٠
سپۆرتینگ ٢٠١٩–٢٠ خولی نایابی پورتوگال ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - - ١٠ ٠
٢٠٢٠–٢١ ٣١ ٣ ٣ ٠ ٣ ٠ ٢ ٠ - ٣٩ ٣
٢٠٢١–٢٢ ٣٣ ٣ ٦ ١ ٤ ٠ ٦ ٠ ١ ٠ ٥٠ ٤
٢٠٢٢–٢٣ ٢ ١ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ - ٢ ١
کۆی گشتی ٧٦ ٧ ٩ ١ ٧ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ١٠١ ٨
وۆڵڤەرھاپتۆن واندەرس ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ١ ٠ ٠ ٠ ١ ٠ - - ٢ ٠
تەواوی کاروانی وەرزشی ٩٦ ٩ ٩ ١ ١٠ ٠ ٨ ٠ ١ ٠ ١٢٤ ١٠


نێودەوڵەتی

    ھەتا match played 12 June 2022
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
پورتوگال ٢٠٢١ ٣ ٠
٢٠٢٢ ٥ ١
کۆی گشتی ٨ ١

خەڵاتەکان

سپۆرتینگ

  • خولی نایابی پورتوگال: ٢٠٢٠–٢١
  • جامی خول: ٢٠٢٠–٢١، ٢٠٢١–٢٢
  • جامی سوپەر: ٢٠٢١

تاکەکەسی

  • یاریزانی ناوەندی مانگ: تشرینی یەکەم/ تشرینی دووەمی ٢٠٢١
  • پێکھاتەی ساڵی خول: ٢٠٢١–٢٢

سەرچاوەکان

Tags:

ماتیۆس نونێس کاروانی یانەماتیۆس نونێس کاروانی نێودەوڵەتیماتیۆس نونێس شێوازی یاریکردنماتیۆس نونێس ئاماری کاروانی وەرزشیماتیۆس نونێس خەڵاتەکانماتیۆس نونێس سەرچاوەکانماتیۆس نونێستۆپی پێپرێمیەرلیگھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

لوڕیکۆمپیوتەرتیک تۆکمەلا مستەفا بارزانیتیۆدور ڕۆزڤێڵتئەدۆڵف ھیتلەرمیکێلانجێلۆوەرزشحیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)گەلانی ئێرانیخالید کوڕی وەلیدئەدھەم بارزانیھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١ھەڵپەڕکێی کوردیخاکەلێوەناوە پلازمە تۆڕلیبرالیزمئەسکەندەری مەزن٢٠٢٤کار (ڕێزمان)زمانی کوردیکەرەوزیەکێتیی سۆڤیەتدڵکۆماری کوردستانبەرزیی پەستانی خوێنمێکوتەپارکینسۆنئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانئوسۆپڕۆژاوای کوردستانپێغەمبەرەکان لە ئیسلامداحیزبی توودەی ئێرانسەدەکانی ناوینشێرکۆ بێکەسناپۆلیۆن بۆناپارتشیعرجەنگی جیھانیی دووەمئێراندادگائادەمنیللیۆناردۆ دا ڤینچیبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەزەکاتئازار (مانگ)شێرپەنجەی سینوسانتارازانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزئەتلەتیکۆ مەدریدڕەگەزپەرستیجۆرج ئێچ دەبلیوو بوشپریانکا چۆپرانەرویژقوتابیئیبراھیم ئەحمەدزمانی گورجیتۆپی سەبەتەتەیمووری لەنگشەڕی یەرمووکئەمریکای باشووربەرزنجەسیمپسۆنەکانزەویناسیشەماڵ موفتیئایزک نیوتنسەردەمی پێغەمبەرایەتینەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن🡆 More