ژینگەناسی یان ئیکۆلۆژی (بە ئینگلیزی: Ecology) لقێکی ژینناسییە کە بە لێڕوانین و توێژینەوەی پێوەندییەکانی ژینەوەر لەگەڵ ئاقاری ژیان و شێوازی ژینی ھەرکام لە گیانلەبەران لە زاگەیاندا، دەپەرژێ.
ژینگەناسی زانستی لێکدانەوەی کارلێکەکانی نێوان گیانداران و ژینگەکانیانە. بەم بۆنەوە دەکرێ بڵەین کە ژینگەناسی کۆنترین زانستی مرۆڤە. مرۆڤە سەرەتاییەکان بۆ دۆزینەوەی خۆراک و شوێنی دژمنەکانیان پێویستییان بەم جۆرە ژینگەناسییە بووە. تەنانەت وەرزێرە سەرەتاییەکانیش بۆ ناسین و بەڕێوەبردنی سەرچاوە زیندووەکانی خۆراک و ماڵی کردنی ئاژەڵەکانیان پێویستییان بەم زانستە ھەبووە. ئەم ژینگەناسە سەرەتاییانە بەردەوام خەریکی ناسینی گیاندارانی جۆراوجۆ و بڵاوەیان لە ژینگەدا بوون تا بە قازانجی کۆمەڵگاکەیان بجووڵنەوە. بەم جۆرە ژینگەناسییە، ژینگەناسی کاربەرانەیە و ئێستاکەش ژینگەناسە کاربەرەکان، ھۆگری ئەم جۆرە بابەتانەن:
چۆن دەتوانین سەرچاوە خۆراکییە زیندووەکان لە وەزەنی دژمنەکانیان بپارێزین؟
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژینگەناسی تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ژینگەناسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.