ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانیایی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانیایی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەواوی کردووە، پاشان لە جەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بە ھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیویەتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندویەتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بە چاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).
ڕۆبێرت کۆخ | |
---|---|
Robert Heinrich Hermann Koch | |
لەدایکبوون | Robert Heinrich Hermann Koch ١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ Clausthal |
مەرگ | ٢٧ی ئایاری ١٩١٠ (٦٦ ساڵ ژیاوە) Baden-Baden (ئیمپراتۆریەتیی ئاڵمانی) |
پەروەردە | Doctor |
زانکۆ | |
پیشە | ژینناس، پزیشک، داھێنەر، وێنەگر، مامۆستای زانکۆ، کیمیازان، military physician |
شوێنکار | |
کارەکان | بەدەستھاتەکانی کۆخ |
ھاوسەر | Emmy Koch، Hedwig Koch |
مناڵ | Gertrud Pfuhl |
باوان | |
خێزان | Hugo Koch، Helene Koch |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
ڕۆبێرت کۆخ ساڵی ١٨٨٢ ئەو بەکتریایەی دەستنیشانکردووە کە دەبێتە ھۆی تووش بوون بە نەخۆشی دەردەباریکە، ساڵی ١٨٨٣ دوای ئەوەی نەخۆشی کۆلێرا سەرەنسەری میسری گرتەوە و بۆیە ھۆی مردنی زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس، ڕۆبێرت کۆخ لە نەخۆشخانەی ئیسکەندەرییە توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشییە کردووە، ساڵی ١٨٩٠ لە ئەفریقا توێژینەوەی لەسەر ئەو نەخۆشیانە کردووە کە لە ڕێگای خوێنەوە دەگوازرێنەوە، ساڵی ١٨٩١ پەیمانگای نەخۆشی گوازراوەی لە بەرلین دامەزراندووە و دواتر بووە بە بەڕێوەبەری پەیمانگاکە.
ڕۆبێرت کۆخ لە ٢٧ی ئایاری ساڵی ١٩١٠ کۆچی دوایی کردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕۆبێرت کۆخ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕۆبێرت کۆخ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.