چۆمان ھەردی لەدایکبووی ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٩٧٤ لە سلێمانی، ژنە شاعیر، وەرگێڕ، چیڕۆکنووس، وتارنووس، فێمێنیست، مامۆستای زانکۆ، وێنەکێشی کوردە.
لە ئێستادا، یاریدەدەری پرۆفیسۆرە لە زانكۆی ئەمریكیی عێراق-سلێمانی، هەروەها لە هەمان زانکۆدا دامەزرێنەری سەنتەری جێندەر و گەشەپێدانە.
دکتۆر چۆمان هەردی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٤ |
نەتەوە | کورد |
ھاوسەر | ئاراس فەتاح |
چۆمان بەهۆی چالاکییەکانییەوە لەبوارەکانی فێمینیزم، ژنان و جێندەر ڕووبەڕووی هەڕەشەی کووشتن بۆتەوە.
چۆمان لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٤ لە سلێمانی. ئەو کچی شاعیری کوردی، ئەحمەد هەردییە. براکانی ئاسۆس و ڕێبین، لە بواری ڕۆژنامەوانیی کاردەکەن.
لەساڵی ١٩٧٥ خێزانەکەی چوونەتە ئێران و وە لەدوای ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ساڵی ١٩٧٩ ھاتنەوە عێراق بەڵام بەھۆی کارەساتی ئەنفال لەساڵی ١٩٨٨ چوونەتەوە ئێران، وە لەساڵی ١٩٩٣ چۆمان ھەردی چووەتە شانشینی یەکگرتوو ھەرلەوێش بۆتە خوێندکاری بەشی فەلسەفە و دەروونناسی لە زانکۆکانی زانکۆی لەندەن و زانکۆی ئۆکسفۆرد ھاوکات چۆمان ھەردی دوکتۆرای (PhD) ھەر لە بریتانیا ھێناوەتەوە کە تیشکی خستبووە سەر کاریگەری کۆچبەری ناچار (Forced migration) لە سەر ژنانی عێراق و ئێران.
چۆمان هاوسەرگیری لەگەڵ ئاراس فەتاحی نووسەر کردووە، خاوەنی منداڵێکن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چۆمان ھەردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.