پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز (کورت دەکرێتەوە بۆ پەبجی یان پوبجی) (بە ئینگلیزی: PlayerUnknown's Battlegrounds، کورت دەکرێتەوە بۆ PUBG) یارییەکی بڵاوی سەر ھێڵی ئینتەرنێتە لەلایەن کۆمپانیای پەبجییەوە، کە کۆمپانیایەکی سەر بە بلو ھۆڵی کۆرییە، پەرەی پێ دەدرێت و بڵاو دەکرێتەوە.
یارییەکە لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا لەسەر ئامێری ویندۆز بڵاوکرایەوە، و لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا لەسەر ئامێری ئێکس بۆکس بڵاوکرایەوە. دواتر بۆ ھەردوو سیستمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ بڵاوکراوەتەوە بۆ پلەی ستەیشن ٤ لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە.
یاریزانە نەناسراوەکانی مەیدانی شەڕ PlayerUnknown's Battlegrounds | |
---|---|
پەرەپێدەر | کۆمپانیای پەبجی |
بڵاوکەرەوە |
|
دەرھێنەر | برێندن گریین |
بەرھەمھێنەر | چانگ-ھان کیم |
شێوەساز | برێندن گریین |
ئاوازدانەر | تۆم سالتا |
بزوێنەر | ئەنڕیەڵ ئێنجن ٤ |
سەکۆ | |
بڵاوبوونەوە | مایکرۆسۆفت ویندۆز
|
چەشن | باتڵ ڕۆیاڵ |
شێواز | فرەیاریزان |
سەرەتای یارییەکە دەست پێ دەکات لەناو فڕۆکەدا کە یاریزانەکان لەناو دورگەیەک دادەبەزێنرێن و پێویستە بگەڕێن بەدوای چەک و دواتر یەکتر بدۆزنەوە بۆ لەناوبردن.
شێوازی یارییەکە بەجۆرێکە کە ١٠٠ یاریزان بەشێوەی گروپی ٢ یان ٣ یان ٤ کەسی دەچنە مەیدانێکەوە و پێویستە بەرەنگاری یەکتر ببنەوە و یەکتر بکوژن بەو چەک و ئامێرانەی کە کۆی دەکەنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پلەیر ئەنناونز بەتڵگراوندز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.