پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی یان گەشەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی (بەئینگلیزیی: Video Game Developer) پەرەپێدەرێکی نەرمامێرە کە تایبەتمەندە لە بواری پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆییدا کە بریتییە لە پرۆسەی بەرھەمھێنانی کایەی ڤیدیۆیی.
پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی دەکرێت تاکەکەسێک یان گرووپێک بێت لە کارمەندی کۆمپانیایەکی دیاریکراو کە لەنێوان خۆیاندا ئەرکەکانیان دابەش کردووە بۆ چەند بوارێکی جیاواز، لەوانە بەرنامەسازی، شێوەسازی، ھوونەری، تێستکردن و ھتد. زۆرینە کۆمپانیاکانی پەرەپێدانی کایەی ڤیدیۆیی خاوەنی پاڵپشتی ماددیی و بەبازاڕکردنن لەلایەن بڵاوکەرەوەکانی کایەی ڤیدیۆیی. ئەو پەرەپێدەرانەی کە پاڵپشتی ماددی خۆیان بۆخۆیان دابین دەکەن پێیان دەگووترێت سەربەخۆ و زۆرینەی کات کایەی ڤیدیۆیی سەربەخۆۆ درووست دەکەن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەرەپێدەری کایەی ڤیدیۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.