پریزم (بە ئینگلیزی: PRISM) بەرنامەیەکی سیخوڕی دیجیتاڵی زۆر نھێنییە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە لەلایەن دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بەڕێوەدەبرێت.
پریزم ناوێکی خوازراوە کە بۆ ھەوڵەکانی کۆمەڵەکە دراوە و ناوی فەرمی US-984XNە.
پریزم | |
---|---|
بابەتی لاوەکی | global surveillance disclosures (2013–present) |
خاوەن | دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ |
بەکارهێنەر | دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی |
لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئێدوارد سنۆودن، بریکارێکی گرێبەست بۆ دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی، بەڵگەنامەکانی دزەپێکرد کە پریزم وەک نەرمەکاڵایەک وەسف دەکرێت کە چاودێری قووڵی پەیوەندییە ڕاستەوخۆکان و زانیارییە ھەڵگیراوەکان دەکات. ڕێگە دەدات بۆ بە ئامانجکردنی ھەر کڕیارێکی کۆمپانیایەک کە بەشدارە لە بەرنامەی پریزم، ئەگەر ئەم کڕیارە لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیشتەجێ بێت، یان ھاووڵاتییەکی ئەمریکی بێت و پەیوەندییەکانی ناوەڕۆکی ماڵپەڕ بۆ کەسانی دەرەوەی ئەمریکا لەخۆدەگرێت. دەوترێت ئەو داتایانەی پریزم دەتوانێت بەدەستی بھێنێت بریتین لە ئیمەیڵ، چاتی ڤیدیۆ و دەنگ، وێنە، پەیوەندی دەنگی ئایپی، گواستنەوەی پەڕوەند (فایل)، ئاگادارکردنەوەی چوونەژوورەوە و وردەکاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
ئەم بەرنامەیە دەسەڵاتی بە دەزگای ھەواڵگری ئەمریکا داوە کە بتوانێت بچێتە ناو نامەی ئەلیکترۆنی و چاتی ئەلیکترۆنی و پەیوەندی دەنگی و بەڵگەنامەکانی دیکەی خەڵکی دەرەوە و ناوخۆی ئەمریکا. بەڵگەنامە دزەپێکراوەکان ئاشکرایان کردووە کە دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی توانی ڕاستەوخۆ بچێتە ناو ڕاژەکارە تایبەتەکانی ھەریەک لە کۆمپانیا خزمەتگوزارییە ئەمریکییەکان کە بریتین لە مایکرۆسۆفت، یاھوو، گووگڵ، ئەپڵ، فەیسبووک، یووتیووب، سکایپ، ئەی ئۆ ئێڵ و پاڵتۆک. جگە لە پەیوەندی ئەلیکترۆنی و ئەو پەڕوەندانەی کە لەناو ڕاژەکاری کۆمپیوتەردا ھەڵگیراون، زانیارییە دزەپێکراوەکانیش ئاشکرایان کردووە کە دەزگای ھەواڵگری بە ھێڵەکانی ڤێریزۆن سیخوڕی بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دەیان ملیۆن ئەمریکیدا دەکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پریزم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پریزم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.