جگە لە پەڕە پارێزراوەکان کە ژمارەیەکی زۆر کەمن، ھەموو پەڕەیەک بەستەرێکی ھەیە کە نووسراوە «دەستکاری»، کە ڕێگەت پێدەدا بۆ دەستکاری و چاکسازی ئەو پەڕە.
ئەمە یەکێکە لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ویکیپیدیا کە مافی چاکسازی و زیادکردنی ڕاستییەکان بە وتارەکانت پێدەدا. ئەگەر ھەوڵی زیادکردنی زانیارییەکی نوێ دەدەی بۆ سەر وتارێک، باشتر وایە سەرچاوەکەشی بنووسی، لەبەر ئەوەی زانیارییە بێسەرچاوەکان لەوانەیە بسڕێنەوە.
بڕۆ بۆ شوێنی «خۆڵەپەتانێ» و کرتە بکەسەر «دەستکاری». ئەوە، پەنجەرەی دەستکاریت بۆ دەکاتەوە کە دەقی ئەو پەڕەی تێدایە. شتێک زیاد بکە، ھەر شتێک؛ یا بنووسە «چۆنی ویکیپیدیا!»، دواجار کرتەبکە سەر پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان و ئینجا چاولێبکە چیت کردووە. ھەمووجار کاتی تاقیکردنەوە دڵنیابە کە لە شوێنی خۆڵەپەتانێدای، نەک پەڕەیەکی دیکە.
بەکارھێنانی دوگمەی «پێشبینین»، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانە لە کاتی ئێستادا و بۆ دەستپێکردنی دەستکاری لە ویکیپیدیادا. لە بەشی خۆڵەپەتانێدا دەستکارییەک بکە، ئینجا لە جێگەی پاشەکەوت، کرتە بکە سەر دوگمەی پێشبینین. بەوە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، ھێمایەک دەبینی کە پێت نیشاندەدات ئەگەر پاشەکەوتی بکەی چۆن دەبێت. ھەمووان تووشی ھەڵە دەبن بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەوە بەرگری دەکات. سوود وەرگرتن لە پێشبینین ڕێگە دەدات بۆ تاقیکاری زیاتر و لە ھەمان کاتدا کەمتر ڕەشکردنەوەی بەشی مێژووی وتار. بەهەرحاڵ، لەیادی نەکەیت کە دوای پێشبینین گۆڕانکارییە گونجاوەکان پاشەکەوت بکەیت!
بەر لە داگرتنی دووگمەی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان، زۆر باشتر دەبێت ئەگەر سەرەتا کرتە لەسەر پێشبینین نیشان بدە بکەیت، ئەمە وادەکات ئەو شتەی نوسیوتە پێش پاشکەوت بوون و بڵاو بوونەوە بیبینیت بەم شێوەیە گەر ھەڵەیەک ھەبوو دەتوانی زووتر چاکی بکەیت، و دواتریش کورتەی دەستکارییەکەت بنووسیت، دەتوانی لە چوارچێوەی کورتەی دەستکاری، کە دەکەوێتە نێوان چوارچێوەی دەستکاری و دوگمەی پاشەکەوت و پیشبینین، پوختەیەکی کورت سەبارەت بەو گۆڕانکارییەی دەیکەی بنووسیت. بۆ نموونە ئەگەر بنووسیت «ویکیخدیا»، ھەموان دەزانن ھەڵەیەکی نووسینیت چاککردوەتەوە. ئەگەر دەستکارییەکەت بچووکە، وەک ڕاستکردنەوەی ھەڵەیەکی نووسین، زیادکردنی ژمارەیەک و ھتد، لە یادی مەکە کە چوارچێوەی «ئەم ئەمە دەستکارییەکی بچووکە» نیشانە بکەیت. (تەنھا کاتێ لەژوورەوە بیت ئەوە دەبینیت)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:فێرکاری (دەستکاریکردن), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.