ھەروەک لە وتاری سەبارەت بە ویکیپیدیا ھاتووە، «ئەگەر زانیارییەک زیادبکەیتە سەر وتارێک، دڵنیابە سەرچاوەکەشیت بۆ نووسیوە، ئەگینا لەوانەیە وەک بێ سەرچاوە ببێتە ئاکامی سڕینەوەکان».
باشترین شێوە بۆ ناردنەوەی سەرچاوەکان، ناردنەوەی ناوڕیزە کە بۆ بەکارھێنەران و خوێنەرانی دیکە، ھەڵسەنگاندن لەگەڵ سەرچاوەکە ساکار دەبێت.
ئاسانترین شێوەی بەکارھێنانی ناردنەوەی ھاوڕیز، سوودوەرگرتن لە پەراوێزەکانە. بەم شێوە:
ئەگەر سەرچاوەکە ماڵپەڕێکە، دەبێ بەستەرێکی دەرەکی درووستبکەی. بۆ ئەوە، دەبێ ناونیشانی ماڵپەڕەکە لە نێوان جووتێک تیژکەوانە دابنەی و ئینجا بیخەیتە ناو تاگی پەراوێزەکان؛ بەم شێوە:
کاتی بەکارھێنانی ناونیشانی دەرەکی بۆ سەرچاوە، پێویست نییە بەڵام باشترە کە دوای ئەدرەسەکە لە ناو کەوانەکە چەن وشەیەک وەک ناساندن بنووسیت. لە شوێنی پەڕاوێزەکان لە جێگەی ناونیشانەکە، ئەو چەن وشە بەرچاو دەکەوێت.
وتارێک سەبارەت بەو قاڵبانەی شێوەزاری دانانی پەراوێزەکان دەگۆڕن، ویکیپیدیا:قاڵبەکانی ناردنەوە
ھێندێک لە وتارەکان لە ویکیپیدیادا، خاون بەشێکن بە ناوی بەستەرە دەرەکییەکان. ئەم بەشە کۆمەڵێک بەستەر لەخۆدەگرێت بۆ ئەو ماڵپەڕە و لاپەڕانەی زانیاریی زێدەیان تێدایە سەبارەت بە بابەتی وتارەکە. بەستەرە دەرەکییەکان بخوێنەوە تاکوو بزانی ھەموو بەستەرێک بۆ ئەوەی نابێ کە لەم بەشەدا بنووسرێت. پێشنیار دەکرێ پێش زیادکردنی بەستەری دەرەکی نوێ بۆ سەر وتارێک، لە پەڕەی لێدوانی ئەو وتاری باس و لێدوانی لەسەر بکرێت.
کاتی نووسینی ناونیشانی بەستەری دەرەکی، ئەگەر بە http دەستی پێکردبێت، ئەوە ویکی خۆکار بە بەستەری دەناسێت و وەک بەستەر نیشانی دەدات. وەک ئەمە:
لەکاتی وادا ئاگاداربن کە لە ئەدرەسەکەدا وشەی ناشیرین بەکارنەھاتبێت. ئەگەر ئەدەرەسەکە لە ناو جووت کەوانەی تیژ بنووسیت و بە دانانی بۆشاییەک وشەی ناساندن بنووسیت، ئاوەھا بەرچاو دەکەوێت:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:فێرکاری (ناردنەوەی سەرچاوەکان), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.