فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە

ئەم فێرکارییە بە وێنە، بۆ ئاشنابوونی خێرای بەکارھێنەرە تازەکان دروست کراوە.

بۆ ئاگاداریی زیاتر سەبارەت بە سیاسەتەکان و شرۆڤەی زیاتری فێرکارییەکان دەبێت سەردانی پەڕەکانی تایبەت بکەن کە لە ژێر وێنەکان ئاماژەی پێ کراوە.

دروستکردنی ھەژمار و چوونە ژوورەوە

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  
  • بۆ زانیاری زیاتر چاو لە ویکیپیدیا:ھەژمارەی شارەوە بکەن.

دۆزینەوەی وتارێک یان نووسینی وتارێکی نوێ

لە بۆکسی گەڕاندا ناوی مەبەستت بنووسە، پاش نووسینی ناوەکەت و داگرتنی دوگمەی Enter دوو حاڵەت دێتە پێشە، یان وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەیە یان وتارەکە تا ئێستا نەنووسراوە، ھەڵبەت دەبێ ئاگادار بی کە ناوەکەی دەبێ بە دروستی بنووسی دەنا وتارەکە نادۆزرێتەوە.

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەبێت

ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی ھەبێت، پاش نووسینی ناوەکە ڕاستەوخۆ دەچێتە سەر وتارەکە کە دەتوانی بیخوێنیتەوە یان دەستکاری بکەی.

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی نەبێت

  • بەڵام ئەگەر وتارەکە لەسەر ویکیپیدیای کوردی تا ئێستا نەنووسرابێت، بەم شێوەی خوارەوە نیشان ئەدرێت
فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  
  • پاش نووسینی ناوەکەت لە بۆکسی گەڕاندا ئەم پەڕەی خوارەوە نیشان ئەدرێت:
فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  
  • ھەرکات لە ناو ویکیپیدیا بەستەرێکی سوورت دیت و زانیت کە پێویستی بە نووسینی وتارێک ھەیە، تەنیا پێویستە لەسەر بەستەرە سوورەکە کلیک بکەی و دەست بکەی بە نووسینی وتارەکەی.
فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

دەستکاریکردن و پاشەکەوتکردنی دەستکارییەکان

بۆ دەستکاریکردنی وتارێک یان بەشێک لە وتارەکە لەسەر بەستەری دەستکاری کلیک بکە. ھەروەھا بۆ دیتنی مێژووی دەستکارییەکانی وتارێک وەک ژمارەی دەستکارییەکان و بەکارھێنەرانی بەشداربوو لە نووسینی وتارەکە لەسەر بەستەری مێژووەکەی ببینە کلیک بکە.

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

ھەروەھا بۆ وتووێژکردن لەسەر ناوه‌ڕۆکی وتارێک تەنیا لە پەڕەی وتووێژی تایبەت بە وتارەکە کە بەستەرەکەی لە وێنەی سەرەوە نیشان دراوە، دەبێ وتووێژ بکەن.

پاش وەی کە دەقەکەت نووسی، پێش پاشەکەوتکردنی، لە سەر دوگمەی پێشبینین نیشانبدە کلیک بکە، تاکوو ئەگەر ھەڵەیەک لە ناو دەستکارییەکانتدا ھەبووبێ، بتوانی چاکسازی بکەی.

    ئاگادار بە، تا ئەو کاتەی دوگمەی "پەڕەکە پاشەکەوت بکە" لێ نەدەی، دەستکارییەکانت بڵاو نابێتەوە.
فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

ھەروەھا بۆ ئەوەی کە بزانی گۆڕانکارییەکانی تۆ لەگەڵ دەستکاری پێشتر چۆن بووە کرتە لەسەر دوگمەی گۆڕانکارییەکان نیشانبدە بکە.

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە  

ئەمانەش ببینە

  • ویکیپیدیا:ڕێنمای خێرا

Tags:

فێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە دروستکردنی ھەژمار و چوونە ژوورەوەفێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە دۆزینەوەی وتارێک یان نووسینی وتارێکی نوێفێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە دەستکاریکردن و پاشەکەوتکردنی دەستکارییەکانفێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە ئەمانەش ببینەفێرکاریی دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فەقێ تەیرانئەورووپائەندەلوسجەنگی ئوحودمێژووی کوردجێژنی ڕەمەزانسووتانبابەتە بنچینەییەکانی فیزیکڕەمەزان (مانگ)تیۆریی ئەتۆمیگەردیلە ژمارەئیبراھیم ئەحمەدشیعرنیکۆلا تێسلاگرێ (ڕێزمان)شێخ سەعیدکیمیای نائەندامیگەرەواندیجلەزمانی ئینگلیزیMھۆمەر دزەییپلازما (فیزیک)عەباس کەمەندیلەیلا قاسمدانوستانشانۆبەنداوی دەربەندیخانکلاسیزمڕێبازلێبوردەییھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ٢٠٢١دەسەڵاتمیرنشینە کوردییەکانبوومەلەرزەی باکوور-ڕۆژاوای کوردستان ٢٠٢٣ھەژارئەتیناتاوان و سزائاکرێیاسای کێشکردن(ڕاکێشان)فەیسەڵی دووەمشێرپەنجەبەقەرەڕووناکیڕەخنەی ئەدەبیمیتۆدفەرھاد پیرباڵکتێبمزگەوتی پێغەمبەرمیراوەھەوکردنی گوێی ناوەڕاستڕەواندزسووڕی ئاومەولانا خالیدی نەقشبەندیفەڕەنساکەنداوکاردانەوەی کیمیاییکارتۆنھایدرۆجینبەردەقارەمانگۆڕەپان و مەیدانIڕەوشتشەڕی دمدمئایینی زەردەشتیفیفامەلا کرێکارتورکیاخۆریش ھەڵدێتویکیپیدیامەلەوانیسۆدیۆم🡆 More