ھەبوونی پەڕەی لێدوان بۆ ھەر وتارێک، یەکێکە لە تایبەتمەندییە ھەرەگرینگەکانی ویکیپیدیا، کە ڕێگە دەدات بۆ باس و لێدوان لەسەر بابەتی وتارەکان بۆ باشترکردنیان.
پەڕەکانی لێدوان نابێ بەھیچ شێوە وەک ژووری چات، جێگەی گاڵتە و شۆخی یان پێکدادان بەکاربھێندرێن.
ئەگەر پرسیار، پێشنیار یا ڕوانگەیەکت ھەیە، پەیوەندیدار لەگەڵ وتارێکدا و بۆ پێشکەوتنی وتارەکە بەسوودی دەزانی، نەک لە وتارەکەدا، بەڵکوو لە پەڕەی لێداونی وتارەکەدا بینووسە. بۆ ئەو کارە تەنھا دەبێ کرتە بکەیتە سەر «لێدوان» لە سەرووی وتارەکەوە و ڕوانگەکەت بنووسیت. ئەگەر ڕەنگی بەستەرەکە سوورە، نیگەران مەبە، ئەوە بەو مانایە کەس ھیچی نەنووسیەوە تا ئێستا؛ تۆ یەکەم کەس ببە.
ھەرکات بۆچوون دەنووسیت (لەھەموو شوێنێک) دەبێ زیادی بکەیتە دامێنی دەقەکانی پێشوو؛ مەگەر ئەوەی وەڵامی کەسێک بدەیتەوە، کە لەو کاتەدا دەبێ وەڵامەکە لەژێر پرسیارەکەدا بێت و بە دانانی «: » لە دەستپێکی نووسراوەکەی خۆت، دەتوانی باشتری بکەی بۆ بەرچاوکەوتن.
ھەمووجارە دەبێ واژۆ بدەی بە نووسراوەکانت لە پەڕەی لێدوان، بە ~~~ بۆ تەنھا ناوی بەکارھێنەریی، ~~~~ بۆ ناوی بەکارھێنەریی و کات و ڕێکەوت (نموونەکەی لە خوارەوە نووسراوە). بەو شێوە کاتێک پەڕەکە پاشەکەوت بکەیت، لە جێگای ئەو ھێما، واژۆی تۆ دادەنرێت. ئەگەر وا نەکەیت، بۆچوونەکانت بێ ناوی نووسەر دادەنرێن. زۆربەی ئێمە واژۆ دەدەین بە نووسراوەکان، لەبەر ئەوەی ئەو کارە بەدواچوونی باسەکان ئاسانتر دەکات. بۆ ساکاربوونی واژۆدان، لە سەرووی چوارچێوەی دەستکاری دوگمەی تایبەت ھەیە کە بە کرتەکردنی، بە شێوەی خۆکار «--~~~~» زیاددەبێتە سەر دەقەکە.
ئەگەر ھەژمارەت نەبێ، یان ھەتبێ و نەچووبێتیە ژوورەوە، لەکاتی واژۆدان، ناونیشانی ئای-پی دەرەکی کۆمپیۆتەرەکەت دەنووسرێت. دەتوانی بە درووستکردنی ھەژمارە ناوی بەکارھێنەری خۆت وەربگریت (١٠٠% خۆڕاییە).
ھەموو بەکارھێنەرێکی ناونووسکراوی ویکیپیدیا، پەڕەیەکی لێدوانی ھەیە کە بەکارھێنەرانی دیەکە، تەنانەت ئەوانی ھەژمارەیان نییە، دەتوانی پەیامی بۆ دەبنەن. ئەگەر کەسێک لە پەڕەی لێدوانی تۆدا شتێک بنووسێت، ئاگادارییەک دەبینیت کە پێت دەڵێ: «پەیامی نوێت ھەیە»، لەگەڵ بەستەرێک بۆ پەڕەی ڵێدوانت.
ئەگەر کەسێک شتێکی بۆ نووسیت، بە دوو شێوە دەتوانی وەڵامی بدەیتەوە.
بەکارھێنەران ھەردوو شێوە بەکاردەھێنن، بەڵام باشتر وایە ھەرجارە بە پێی بابەت، یەکێک لەمانە بەکاربێنیت.
بە بەرچاوخستنی دەق خوێندنەوە و لێتێگەیشتنی لێدوانەکان ساکار دەبێتەوە. باشترین شیوە بۆ بەرچاوخستنی دەق، بردنە ناویەتی بەقد خشتێک، لە چاو ھێڵی سەر خۆیەوە.
لێرەدا چەن شێوەی بەرچاو خستن فێردەبین:
ساکارترین ڕێگە بۆ بەرچاوخستنی دەق، نووسینی جووت-خاڵ «:» لە دەستپێکی ھێلەکەدایە. ئەگەر جووت-خاڵێک دابنەی دەقەکە بازێک دەدا و ھەرچەندە زیاتر دابنەی دەقەکە بەپێی ئەوە بۆ ناوۆ باز دەدات. لێدانی دوگمەی (Enter) لە کۆتایی ھەر ھێڵێکدا، کۆتایی دێنە بۆ شێوەزارە.
بۆ نموونە:
کە ئاوا دەیبینی:
دەتوانی لە خاڵ (ئەستێرە) ھەروەک جووت-خاڵ کەڵک وەر گریت بۆ بەرچاوخستن. ئەم شێوە زیاتر لە لیستەکاندا بەکاردێت و بە دانانی (*) درووست دەبێت. ھەروەک جووت-خاڵ، ئەستێرەیەک بازێک و ئەستێرەی زیاتر، دەقەکە زیاتر باز دەدات بۆ ناوەوە.
نموونەیەک:
*بابەتی یەکەمی لیست
*بابەتی دووھەمی لیست
**ژێر بابەتی بابەتی دووھەم
*بابەتی سێھەم
کە ئاوا دەبینرێت:
دەتوانی بۆ بەرچاوخستنی بەتایبەت لیستێک لە چەند بابەت لە ژمارەکان سوود وەربگریت، بە دانانی ھێمای (#). ئەم جۆرە تەنھا دەبێ لە شوێنی خۆیدا بەکاربێت.
نموونە:
#بابەتی یەکەم
#بابەتی دووھەم
##ژێربابەتی بابەتی دووھەم
#بابەتی سێھەم
کە ئاوا دەبینرێت:
ئەمە نموونەیەکە لە لێدوانێک بە شێوەزاری پەسەندکراوەوە:
کات باش. من ڕوانگەیەکم ھەیە سەبارەت بەم وتارە. بە بڕوای من پلەی گەرما لە کاتی ھاویندا لەوەی کە نووسراوە زیاترە. -کامەران ١٩:١٤, ٥ تشرینی یەکەم ٢٠٠٨ (UTC)
دیاکۆ ٢٣:٢٤, ٧ تشرینی یەکەم ٢٠٠٨ (UTC)
لە یادی مەکە ئەگەر بۆچوونەکەت لیستی تێدایە یا لەبەر ھەر ھۆیەک ھێڵێک دەبەزێنی، بۆ ھێڵی نوێ، پێویستە بە دانانی (:) وەک یەکەم ھێل باز بدەیتە ناوە:
:::بە چاوان. ئەم گۆڤارانەی سەبارەت بە کەش و ھەوا لەگەڵ وتەی مندا ھاوڕان:
:::*''کەش و ھەوای کوردستان''
:::*''ھاوینی کوردستان''
ھەروەھا لە یادت بێت کە ھەمیشە لە پەڕەی لێدوان، بۆچوونەکانت واژۆ بدەی:
بۆچوونەکان ھەمیشە دەبێ بە ناو و ڕێکەوت و دەنگدانەکان تەنھا بە ناو واژۆ بدرێن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:فێرکاری (پەڕەکانی لێدوان), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.