نەقشبەندی

نەقشبەندی یان نەقشی یان نەخشی تەریقەتێکی سەرەکیی تەسەوفی ئیسلامییە.

بناغەی تەریقەتی نەقشبەندی لەسەر سوننەتی پیغەمبەری ئیسلام و شەریعەت و دوورەپەرێزی لە بیدعە دامەزراوە و داکۆکی لەسەر ئەوە دەکات و، ھەر ئەم خاڵە بووەتە ھۆی ئەوەی کە تەریقەتی نەقشبەندی لە خۆرھەڵات و خۆرئاوای جیھانی ئیسلامدا پەرە بستێنێت و ببێت بە ڕەوشتی سۆفییانەی زانایان و ئەدیبان و فیقھزانانی ئیسلام و لەوانە، شێخی «ابن‌حجر ھیتمی» (٩٧٤ ـ ٩٠٩)، گوتوویەتی: «ئەو تەریقەتەی کە لە خەوش و خاڵ و نالەبارییەکانی سۆفییە نەزانەکان خاڵی و دوورە ھەر تەریقەتی نەقشبەندییە».

نەقشبەندی
خانەدانی زێڕین کە بەڕێزترین کەسانن لە باوڕی سۆفییەکاندا

مێژوو

ڕێ و ڕەوشتی نەقشبندی خراوتە پاڵ خواجە بەھائەددین نەقشبەند بوخارایی (٧٩١ ـ ٧١٧ کۆچی). ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەهائەددین نەقشبەندی کە تورکە و دواتر لەلایەن ئیمامی ڕەببانییەوە کە خەڵکی لاهوورە هەندێک دەستکاری کراوە. بەڵام ناتوانین بڵێین بەھائەددین بنیاتنەری ئەو تەریقەتەیە چونکە لە ڕاستیدا تەریقەکەی ئەو، ھەر درێژەی تەریقەتی خواجەکانە — ئەو ڕێ و ڕەوشت و سلووکەی کە خواجە یووسفی ھەمەدانی (٥٣٥ ـ ٤٤٠ کوچی) و خواجە عەبدولخالقی غوجدەوانی (٥٧٥ ـ٤٩٣ کوچی) دایان مەرزاندبوو.

خواجە بەھائەددین، کە ناوبانگی «شاھی نەقشبەند»ە ، لە سەیید ئەمیری کولالەوە تەریقەتی وەرگرتوە و لەپاشان بوو بە زیندووکەرەوە و ڕاستکەرەوەی تەریقەتی خواجەگان و بەم جۆرە، تەریقەتی نەقشبەندی بوو بە کۆکراوەی دەرس و فێرکارییەکانی «عبدالخاق غجدوانی» و «بھا‌ء‌الدّین بخارایی».

ئەم تەریقەتە بە ماوەیەکی زۆر کەم لە ماوەرائونەھر و خوراساندا پەرەی سەند و لەپاش بەھائەددین، جێنشینەکانی ئەو «علاءالدّین عطار» (فەوت ٨٠٢ کۆچی) و «محمّد پارسا» (فەوت ٨٢٢ کوچی) و «یعقوب چرخی» (فەوت ٨٥١ کوچی) دەستیان کرد بە ئیرشادکردن و دەستێکی باڵایان ھەبوو لە بڵاوەپێدانی تەریقەتەکەدا و لەدوای ئەوانیش، خواجە«عبیداللە احرار» (٨٩٥ ـ ٨٠٦) سەری ھەڵدا کە ناودارترین و دسەڵاتدارترینی شێخەکانی چەرخی تەیموور لەنگە و ئەم تەریقەتە لە چاخی ئەحراردا، گەیشتە چیای دەسەڵات و ناوبانگ و پەرەسەندن.

لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا

نەقشبەندی 
خانەقای نەخشی لە ناو بازاڕی خوارۆی شاری سەقز

یەکیک لە گەورەکان و مورشیدەکانی تەریقەتی نەقشبەندی کە لە چەرخی ئەودا نەقشبەندی زۆر بلاو بووەوە، « مولانا شاە غلامعلی عبداللە دھلوی»ە (1824 - 1754) . لە سەردەمی ئیرشادی شا عەبدوڵڵادا، خواناس و زانای گەورەی کورد مەولانا خالید نەقشبەندی (ضیاءالدین ابوالبهاء مولانا خالد ذو‌الجناحین شهرزوری) (1826 - 1779) بە ڕێنوێنیکردنی یەکێک لە موریدەکانی ئەو لە سالی 1807 دەچێت بۆ دیھلی لە ھیندستان و لەپاش یەک ساڵ بە وەرگرتنی تەریقە و ئیجازەی ئیرشادەوە دەگەڕێتەوە بو کوردستان و دەست بە ئیرشاد و بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکە دەکات و لەو کاتەوە، تەریقەتی نەقشبەندی _ کە تا ئەو سەردەمە لە کوردستاندا ئەوندە ناوبانگ و بڵاوەی نەبووە _ بە جوریک بڵاوە دەکات و پەرە دەستێنێت کە تەنانەت دەسەڵاتداران و زانایان و لەوانە، مامۆستاکانی مەولانا خالیدیش، دەبن بە ھۆگری.

لەپاش مەولانا خالید، خەلیفەکانی لە ناوچە جۆربەجۆرە ئیسلامییەکاندا، دەستیان کرد بە ئیرشاد و بەرەوپێشبردنی تەریقەتەکە. شێخ عوسمان سراجەددینی نەقشبەندی یەکەم یەکێکە لە جیگەدارە زۆر بەناوبانگەکانی مەولانا خالید لە بەغدا تەریقەتی لێ وەرگرت وەک یەکەم خەلیفەی مەولانا خالید، ساڵی 1813 لە سلێمانیدا ئیجازەی خەلیفایەتی و ئیرشادی لە دەستی ئەو وەرگرت. زیاتر لە ٨٠ کەس لە زانایان و ئەدیبەکانی ئەو سەردەمە، پلەی خەلافەتیان لە شێخ عوسمان وەر‌گرت کە لەوانەن: مەولەوی تاوەگۆزی و مەلا حامیدی بێسارانی (کاتب‌اڵاسرار) و مەلا ئەحمەدی نۆدشی.

کوڕەکان و کوڕەزاکانی شێخ عوسمان لەدوای ئەو زۆرتر پەرەیان بە تەریقەتەکە دا و پلەیەکی بەرزیان لەنێوان کۆمەڵگای کوردەکانی ناوچەکە بەدەست ھێنا.

ناودارانی کوردی تەریقەتی نەقشبەندی

پەراوێز

سەرچاوەکان

بەستەری دەرەکی

Tags:

نەقشبەندی مێژوونەقشبەندی لە باشوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندانەقشبەندی ناودارانی کوردی تەریقەتی نەقشبەندی پەراوێزنەقشبەندی سەرچاوەکاننەقشبەندی بەستەری دەرەکینەقشبەندیسوننەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیمام شافعیدینەمۆوزەی میکانیکیوتاربەڕێوبردنی کاتئەمریکای باشوورکارڵ گۆستاف یۆنگپاپاشنگالجێژنی ڕەمەزانچیای پیرەمەگروونڕێژەییخوازیدارستانی ئەمازۆنگامڵانخشتەی خولیئەلبەرت ئاینشتاینڕێکەوتننامەی جەزائیریارسانڕۆژی جیھانیی کرێکارانپۆڕنلێبوردەییپارتی دیموکراتی کوردستانماسۆنیدەستوورشەکرەپیشەسازیفەلسەفەی سیاسیسوقراتمێشکڤیێنائایدزپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئاڵای کوردستانوەفاییتۆپی پێبیتکۆینشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانماوسکلیتۆریسحیزبی بەعسی عێراقفەیلییەکانزمانچاوی مرۆڤمیرنشینی ھەکاریڕاپەڕینی ١٩٩١پارێزگای ھەولێرقەزای ماوەتبابلپارێزگای کەرکووکمافی مەدەنی و سیاسیخەمۆکیمامە ڕیشەجەلال تاڵەبانیگریگۆر مەندلقەزای چەمچەماڵشێرزاد حەسەنوەرزشبەردە ڕەشەکەئەحمەد موفتیزادەوێژەی کوردیفڕۆکەڕەوشتخەلافەتسەقزسعێراقپارێزگاکانی عێراقشەبەنگی کارۆموگناتیسیگورچیلەمەتری شەش و نیوتێستۆستێرۆنبارزاندەلتا (جوگرافیا)ئیسپانیانەخشەخوێندنی مێژووی ھونەرعیسائەحمەد موختار جاف🡆 More