زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی نووسینگە

نووسینگە (بە ئینگلیزی: the office) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی سیتکام و بەڵگەنامەی و گاڵتەجاری ئەمریکییە کە ژیانی کاری ڕۆژانەی کارمەندەکانی نووسینگەیەکی شاری سکرانتۆنی پێنسلڤانیا لقی کۆمپانیای کاغەزی داندەرمیفلین(Dunder mifflin) دەگێڕێتەوە کە لە ئین بی سی لە ٢٤ مارسی ٢٠٠٥ەوە بۆ ١٦ی ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا کە سەرجەم ٩ وەرز بەرھەم ھات و کاتی ھەر ئەڵقەی ٢٢ خولەک تا ٤٢ خولەکە و لە زنجیرەیەکی بریتانیای بە ھەمان ناو وەرگیراوە کە لە ساڵەکانی ٢٠٠١-٢٠٠٣ لە لایەن ڕیکی گێرڤایس و ستیڤن مێرسنت سازکراوە.

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەمریکی نووسینگە
لۆگۆی زنجیرەکەداڕێژە:نووسینگە

ھەروەھا وەک ھاوتا بریتانیەکەی تەنیا بە یەک کامێرا و بەبێ بینەری ستۆدیۆ یان تراکی پێکەنین ھەڵگیراوەتەوە بۆ ئەوەی شێوەی بەڵگەنامەیی ڕاستەقینە بە خۆ بگرێ.ستیڤ کاڕڵ ڕۆڵی بەڕێوبەری نووسینگەکە دەگێڕێت. زنجیرەکە بووە خاوەنی بینینێکی زۆر لە دەرەوە و ناوەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھەروەھا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێنا.

نووسینگە وەرزی یەکەمی ڕەخنەی تێکەڵاوی لەسەر بوو بەڵام وەرزەکانی داھاتوو بە تایبەتی ئەوانەی ستیڤ کاڕڵیان تێدابوو ستایشی بەرچاویان لە ڕەخنەگرانی تەلەڤیزیۆن وەرگرت وەک کارەکتەرەکانی نمایشەکە، ناوەڕۆک و چەندین خەڵاتیان بردەوە وەک خەڵاتی پێبۆدی لە ساڵی ٢٠٠٦، دوو خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ ڕۆڵگێرانی کاڕڵ و چوار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم لەوانە یەکیان بۆ نایابترین زنجیرە کۆمێدی لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو.

وەرزی ھەشت ڕەخنەی لێگیرا بۆ دابەزینی چۆنیەتی زنجیرەکە. زۆرێک دابەزینی ئەو چۆنیەتەیان بە ھۆی ڕۆیشتنی ستیڤ کاڕڵ دەزانی کە لە وەرزی حەوت لە زنجیرەکە ڕۆیشت بەڵام ھەر چۆنێک بێت وەرزی ٩ش بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی پێ ھات کە لە ١٦ ئایاری ٢٠١٣ پەخشکرا و ٥٫٦٩ ملیۆن بینەری مەزەندە کرد و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕۆڵینگ ستۆن نووسینگەی بە یەکێک لە ١٠٠ گەورەترین زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ھەموو کاتەکان ناوبرد.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیسیتکەم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

.gdکاتسیروانپیرانشارھێزەکانی سووریای دیموکراتماکوان کەریممەککەیەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقائامێدیئیندۆنیزیاکۆئەندامی ھەناسەدەستدرێژیی سێکسیچیاوانیئایینی بەھاییپەڕەسێلکەنەقشبەندیگەشەکردنی منداڵمەزھەر خالقیکۆیەدەزگای خێرخوازیی بارزانییەکێتیی سۆڤیەتکریستیانۆ ڕۆناڵدۆشووتینۆستالۆژیاجافسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاxjdqcفەتانە وەلیدیبیابانچەمچەماڵشەرەفخانی بەدلیسیپاراسایکۆلۆژیتڕۆڵ فەیسسەفەوییەکانخێزانئیمپراتۆرچارڵی چاپلننەوتعێراقکۆمەڵەی نەتەوەکانقەزای ماوەتمەریوان ھەڵەبجەیینیسان مۆتۆرزپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ڕیالیزمی ئەدەبیمیرنشینی شەدادیجووئۆکسجینعەبدوڵڵا ئۆجەلانئایینپۆڕ (باڵندە)ژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبپرۆستاتسلێمانیبانکدێلێژەموعەمەر قەزافیتریپانۆسۆمافڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیئیدریستەلاسیمیاداریووشی سێیەمسەفیەدین ئەردەبیلیمۆسیقای کوردیپارێزەرمافی خوێندنئاوکیمیابارانی ھەڵەبجەعوسمان کوڕی عەفاندەوڵەتی حەمدانیجامی جیھانیی فیفابیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەمیر محەممەدورچپرۆژەھەڵگورد🡆 More