مەنسوورە سەگوەند (بە فارسی: منصوره سگوند؛ ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ – ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣) خوێندکاری یاسای دانیشتووی شاری ئاودانان، دوای کشانەوەی وەک ناڕەزایەتییەک لە ھاوکاری لەگەڵ ھێزی پۆلیس، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کاربەدەستانی پزیشکیی پارێزگای ئیلام گیانلەدەستدانی ئەم خوێندکارەیان پشتڕاست کردەوە و وەستانی دڵیان وەکوو ھۆکار ھێنایەوە.
لە کاتژمێرەکانی درەنگانی ئێوارەی یەکشەممەدا، ئیرنا بە پشتبەستن بە سەیدنوور عەلی مورادی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پێش نەخۆشخانەی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی ئیلام، مردنی مەنسوورە سەگوەندی پشتڕاستکردەوە و ھۆکارەکەی بە «وەستانی دڵ و ھەناسەدان» ناوبرد.
مەنسوورە سەگوەند | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ خوڕەماوە، ئێران |
مردن | ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ئاودانان، ئێران | (١٨ ساڵ ژیاوە)
بابەتی لاوەکی | خۆپیشاندانەکانی مەھسا ئەمینی |
پیشە | خوێندكاری یاسا |
دەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ئیلام تا ئێستا ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە «مەرگی گوماناوی» ئەم کچە خوێندکارە و ھاوکارە پێشووەکانی فەرماندەیی پۆلیسی ئیلام نەخستووەتەڕوو.
لە ھەژماری ئینستاگرام کە لە ژێر ناوی مەنسوورە سەگوەند چالاکە، وێنەیەکی ئەو کچە بە جل و بەرگی ژنانەی پۆلیس بڵاوکراوەتەوە و نووسراوە: «من مەنسوورە سەگوەند خەڵکی لوڕستان، لە پۆلیسی فەخریی ھێزی جێبەجێکردنی یاسای خوڕەماوە کارم کردووە. لەمەبەدوا من ھیچ ھاوکارییەکم لەگەڵ ھێزە چەکدارەکان نابێت و بە شانازییەوە لەگەڵ ھاونیشتیمانییەکانم دەمێنمەوە».
ھەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی کاتی دەستبەسەرکردن و تۆمەتبارکردن و کاتی ئازادکردنی مەنسوورە سەگوەند بەردەست نییە، بەڵام لە ھەژماری تویتەری سێدای شەھریوەر (دەنگی خەرمانان) کە هەواڵی ناڕەزایەتییەکان بڵاو دەکاتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە «مەنسوورە سەگوەند پێشتر ئەندامی ھێزی پۆلیس بووە» و لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی ژنان، ژیان، ئازادیدا «ھاوکاری لەگەڵ ئەم ھێزە پچڕاند» و چەندین جاران پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان کرد، ھەر بەو ھۆیەشەوە بۆ ماوەیەک دەستبەسەر کرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەنسوورە سەگوەند تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەنسوورە سەگوەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.