مێرل ستریپ (لەدایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٩) خانمەکتەر و بەرھەمھێنەر و گۆرانیبێژێکی ئەمریکییە، زۆر جار لەوەسفیدا دەوترێت «باشترین خانمەئەکتەر لە نەوەی خۆیدا».
ھەڵگری سێ خەڵاتی ئۆسکارە ھاوکات ٢١ جار پاڵێوراو بووە بۆبردنەوەی ئەو خەڵاتە، ئەمەش بە ڕیکۆرد دادەنرێت. ھەروەھا ڕیکۆردێکی ٣٢ پاڵێوراوبوونی خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی ھەیە، لە نێویاندا نۆ جار بەدەستی ھێناوە.
لەدایکبوون | ماری لویز ستریپ ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٩ نیو جێرسی، ئەمریکا. |
---|---|
پیشە | خانمەئەکتەر، دۆبلێر، گۆرانبێژ، بەرھەمھێنەری فیلم، وتەبێژ |
چالاکبوون | ١٩٧١ تاکوو ئێستا |
یار | جۆن کازالی (١٩٧٦–٧٨)؛ مردن |
مناڵ(ەکان) | ھێنری، مامی، گراز و لویزا |
وێبگە | merylstreeponline |
لە ساڵی ١٩٧٧، بۆ یەکەم جار لەفیلمی جولیا (Julia) دەرکەوت بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Kramer vs. Kramer بۆ یەکەمین جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشتی بردەوە، دواتریش بەھۆی بەشدارییەکانی لە فیلمی ھەڵبژاردنەکانی سۆفی (Sophie's Choice؛ ١٩٨٢) ھەروەھا لە فیلمی خانمە پۆڵایینەکە (The Iron Lady؛ ٢٠١١) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.
لە ساڵی ٢٠١٠ سەرۆککۆماری ئەمریکا باراک ئۆباما مەدالیای نیشتمانی بۆ ھونەری پێبەخشی. پێش ئەوەش لە ساڵی ٢٠٠٣ لەلایەن حکومەتی فەڕەنسا، مەدالیای ڕێزلێنانی لە بواری ھونەر و ئەدەبی فەڕەنسا وەرگرتبوو.
لە سەرەتادا مێرل لە پەیوەندی خۆشەویستیدا بوو لەگەڵ ئەکتەر جۆن کازالی ئەوان بەیەکەوەش دەژیان، ئەم پەیوەندییەیان ھەر بەردەوام بوو تاکو جۆن لە ئازاری ١٩٧٨ بەھۆی شێرپەنجەی سی کۆچی دوایی کرد.
دوای شەش مانگ لە مردنی جۆن مێرل ھاوسەرگیری لەگەڵ دۆن گەمەر ئەنجامدا. سێ کچ و کوڕێکیان ھەیە لە شوباتی ٢٠١٩ دا مێرل بوو بە داپیرە، ئەمەش دوای ئەوەی مامیی کچە گەورەی بووە خاوەنی منداڵێک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێرل ستریپ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێرل ستریپ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.