شێرپەنجەی سی

شێرپەنجەی سییەکان، (ناسراوە بە: سیە سندان) گرێیەکی کوشندەیە سەرهەڵدەدات بەهۆی گەشەی ناڕێکی خانەکان لە سییە شانەکاندا.

ئەم گەشەکردنە دەتوانرێت بگوێزرێتەوە بۆ شانە هاوسێکان یان بەشەکانی تری لەش بەهۆی کرداری پەرتبونەوە.

زۆربەی ئەو شێرپەنجانەی لە سیەکانەوە دەست پێدەکەن ، کە ناسراوە بە شێرپەنجەی سیی سەرەتایی، برینن. دوو جۆرە سەرەکیەکەی بریتین لە خانەی سی-لچووک(SCLC) وە خانەی سی-ناپچووک(NSCLC). دیارترین نیشانەکانی بریتین لەکۆکە( کۆکین لەگەل خوێن) ، لەدەستدانی کێش ، کورتی لە هەناسەدان و ئازارەکانه سنگ. [١]ڕێژەیەکی ٪٨٥ زۆرینەی کەیسەکانی شێرپەنجەی سی بەهۆی کێشانی توتنە بۆ ماوەیەکی زۆر. لەسەرانسەری جیهاندا لە ٢٠١٢ ، شیرپەنجەی سی لە ١.٨ ملیۆن کەسدا دەرکەوت و ١.٦ ملیۆن کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا.ئەمە نەخۆشیەکەی کردوە بە دیارترین هۆکاری مردن لە پیاواندا و دووەم هۆکاری مردن لە ئافرەتاندا لە دوای شێرپەنجەی سنگ. ئەم نەخۆشیە تەنها کار لە سینگ ناکات. هەر لەدوای دەرکەوتنی گرێ لە سییەکاندا، خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانێت بپچڕێت و بەشێکی نزیکی تر بگرێتەوە.

دەتوانن بگوێزرێنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش. ئەم کردارەش پێی دەوترێت پەرتبوون. لەوانەیە شێرپەنجەی سی بگوێزرێتەوە بۆ:

١-لیمفە گرێکان

٢-ئێسکەکان

٣-مێشک

٤- جگەر

٥-رژێنی ئدرینال

ئەو نیشانانەی کە لەوانەیە پێشنیار بکەن بۆ بوونی شێرپەنجەی سی:[١]

-نیشانەکانی کۆئەندامی هەناسە: کۆکین، کۆکینی خوێناوی، دروست بونی دەنگ لە سیەکاندا لە کاتی هەناسەدان(خیزەخیزکردن) ، کورتی هەناسە.

-نیشانەکانی سیستمی: لەدەستدانی کێش، تا، یان شینبونەوەی نینۆکان.

-سەرئێشە و هەندێک نیشانەی تری دەماری لەوانەیە مانای ئەوەبن لە سیەکانەوە بڵەو بۆتەوە بۆ مێشک.

-دەنگ زبری یاخوت گری (گۆرانی دەنگ) لەوانەیە هۆکارێکی تری شێرپەنجەی سیەکان بن.

-ئازاری ئێسکو لاوازبوونی یەکێکە لە نیشانەکانی تری ئەم نەخۆشیە.

-ئەو نیشانانەی کار لە پێکهاتەکانی لاتەنیشت ئەکات: ئازاری سنگ، رێگرتن لە کاری کلۆرە خوینهینەری سەروو، یان قوتدان بە سەختی.

*هەندێک نیشانەکانی شیرپەنجەی سی تایبەتمەندنین لەبەرئەوەی رێژەی ٪١٠ توشبوان نیشانەکانیان نیە لە دیاریکردنی نەخۆشیەکە و بەهۆی وینەگرتنی تیشکی سینگەوە دەرکەوتوە.[١٧] هەموو ساڵێک، زیاتر لە ٢٣٠٠٠٠ کەس توشی شێرپەنجەی سی دەبیێ لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا(US).کەس نازانێت کەی نەخۆشیەکە گەشە دەکات، بەڵام تێگەشتن لە مەترسیەکانی لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ رێگەگرتن لە گەشەکردنی نەخۆشییەکە.

هۆکارەکانی:

شێرپەنجە رودەدای لەدوای گەشەکردنی ناتەواوی بۆماوەیی لە (DNA)و گۆرانکاری دەرەکی. ئەم گۆرانکاریانە دەبنە هۆی گۆرینی کرداری ئاسای خانەکە ، لەوانە زۆربونی خانە،  لەناوبردنی خانەکە لەلایەن خۆیەوە، و چاکردنەوەی DNA. چەند زیانەکان زۆرتربن ، مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات.[٢٤] هەموو کەس دەکرێت توشی شێرپەنجەی سی ببێت؟ بەڵام ٪٩٠ نەخۆشەکان لە جگەرە کێشانەوە توشبوون. هەر کە دووکەڵی جگەرەکە دەچێتە سیەکان،دەست دەکات بە تێکشکاندنی شانەکانی سی.  ئەگەر تۆ رۆژانە زیاتر لە ٢٥ جگەرە بکێشریت، ٢٥جار ئەگەری توشبوونت زیاددەکات.

نزیکەی ٪٨٥ کەیسەکان بەهۆی جگەرە کێشانەوەیە.[٧] لە ساڵی ٢٠٠٠ لە هەموو جیهاندا،رێژەیمردن بەهۆی ئەم شێرپەنجەیەوە   ٪٩٠ بۆ پیاوان ٪٧٠ بۆ ئافرەتان .[٢٧]

هەرچەندە جگەرە کێشان گەورەترین هۆکاری مەترسیە، هەروەها بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تری توتن دەتوانێت دەتوانێت مەترسی گەشەی خانەی شێرپەنجەی سی و شێرپەنجەکانی تر زیاد بکات وەکو شێرپەنجەی دەم.

بەرهەمەکانیش بریتین لە :

١- نیکۆتین لولکراو

٢-هەلمژینی تۆزی توتن

٣- جوینی توتن

-نیکۆتین تاکە مادەی زیان بەخش نیە لە توتندا، سوتانی توتن ماددەی (قەتران) ی لێ پەیدا دەبێت کە لووت و قورگ و بۆری هەواو بۆریچکەکان دەوروژێنێت دەبێتە هۆی ئازار.

هەروەها پیسی ئاوو هەوای دەرەکی ، بەتایبەتی ئەوگازانەی لە ئەنجامی سوتانی بەبەردبوەکانەوە بڵاودەبێتەوە، مەترسی توشبوون زیاد دەکات.

هەروەها بۆماوەیش هۆکارێکی دیاری ئەم نەخۆشیەن.[٤]بوونی فرەشێوەیی (polymorphisms)لەسەر کرۆمۆسۆمی ٥-٦ دەبنە هۆکاری کاریگەر بۆ شێرپەنجەی سی. بەپێی لێکۆلینەوەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی توێژینەوەی شێرپەنجە (IARC) هۆکاری لاوەکی تر هەن بۆ توشبوون بە نەخۆشیەکە ، بۆ نمونە هەندێک کانزا وەکو بەرهەمهێنانی ئەلەمنیم.[٥٢]. هۆکاریکی تری ئەم نەخۆشیە گازی کیمیایی ( ڕادۆ )ە ، گازێکی بێ رەنگ و بێ بۆنە کە لە ڕێژەیەکی کەمی یۆرانیۆمە وە پەیدا دەبێت ، بە دووم هۆکاری توشبوون بە شێرپەنجەی سی دادەنرێت. ئەگەر هەڵبمژرێت دەتوانێت سیەکان وێران بکات ، بەتایبەتی ئەکەر کەسەکە جگەرە کێش بێت.

دەستنیشان کردن

قۆناغەکانی نەخۆشیەکە رێژەی بڵاو بونەوەکەی و ڕێنمایی چارەسەری بۆ دەستنیشان دەکەن. هەلی سەرکاوتنی چارەسەرەکە زۆرتر دەبێت ئەگەر لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بێت و بڵاو نەبوبێتەوە. لەبەرئەوەی نەخۆشیەکە نیشانەئ قورسی نیە لە سەرەتادا، دەستنیشانکردن دوای بڵاوبونەو دێت.

Ø  ٤قۆناغی سەرەکی هەیە

قۆناغی ١- شیرپەنجە لە سیدا هەیە، بەلام بڵاو نەبۆتەوە بۆ دەرەوەی سی.

قۆناغی ٢- شێرپەنجە لە سی و لیمفە گرێ هاوسێکاندا هەتە.

قۆناغی ٣(ا)- شێرپەنجە لە دۆزراوەتەوە لە لیمفە گرێکاندا، بەڵەم لەهەمان ئەو لایەی کە شێرپەنجەکە سەریهەڵداوە.

قۆناغی ٣(ب)- شێرپەنجە گوازراوەتەوە بۆ لیمفە گرێکانی لاکەی تری سنگ(لای بەرامبەر) یان بۆ لیمفە گرێکانی سەرو ئێسکی چەڵەمە.

قۆناغی ٤- شێرپەنجە گوازراوەتەوە بۆ هەردو سیەکان، ناوچەی دەورو بەری سی یاخود بۆ ئەندامە دورەکان.

دوای پشکنینی جەستەی، پزیشکی پسپۆر ئامەدەت دەکات بۆ پشکنینی تایبەت. وەکو،

١-X-ray, MRI, PET scans: ئەم پشکنینانە زانیاری وردتر و نەخۆشی هاوشێوە دیاری دەکەن.

٢- خانەزانی بۆ شلەی بەڵغەم: بوونی بەڵغەم لەکاتی کۆکین، پشکنینی بە وردبین دەتوانێت بوونی خانەی شێرۆەنجەی دیاری بکات.

بەکارهێنانی وێنەی تیشکی سینگ یەکێکە لە یەکەمین هەنگاوەکانی پشکنین ئەگەر لە ئەنجامەکانی کەسەکە نەخۆشیەکە بونی هەبوو. هەروەها بەکاردێت بۆ دەستەبەرکدنی زانیاری زیاتر لەسەر جۆر و ماوەی نەخۆشیەکە. شێرپەنجەی سی لە شێوەی گرێیەکی تەنیا دەردەکەوێت لەسەر وێنەی تیشکی سینگ. سەرەرای بەرفراوانی توێژینەوە جاوازەکان. بەڵام دەستنیشانکردنی کۆتای نەخۆشیەکە بەندە لەسەر پشکنینی شانەیی بۆ شانەی گوومانلێکراو لە رێگای بواری  نۆرینگەو تیشکەوە.

چارەسەر کردن

بەکارهێنانی چارەسەری دەرمانی تاواکەری و بەدیل (CAM) دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ چارەسەری نیشانەکان و نەهێشنی کاریگەری نەرێنی. بەڵەم ئەم چارەسەرانە ناتوانن بەتەنها چاودێری پێویست دابین بکەن. هیچ توێژینەوەیەکی پشپێبەستراو نیە و، بیروراکان لەسەر کاریگەری چارەسەری CAM ئاڵۆز و تێکەڵن . هەرچەندە نەخۆش سەرکەوتوە بوە لە بەکارهێنانی لە رێکخستنی چارەسەری شێرپەنجەی سی.

چارەسەرکردنی شیرپەنجەی سیەکان پشتدەبەستێت بە جۆری خانە شێرپەنجەییەکە، چەند بڵاو بۆتەوە ، وە بارودۆخی تەندروستی نەخۆشەکە. دیارترین چارەسەر پێکدێت لە هێورکەرەوە، [١٢٣] نەشتەرگەری، بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی، وە چارەسەر بە تیشک.[١] ئەو کەسانەی دەناڵینن بەو نەخۆشیە پێویستە ڕێنمای بکرێن بۆ جگەرە نەکێشان. هیچ بەڵگەیەکی ڕوون نیە لەسەر ئەوەی بەرنامەی وازهێنان لە جگەرە کێشان بەسودترە بۆ ئەوکەسانەی لە نەخۆشیەکە چاکبوونەتەوە.هەروەها ڕاهینانی وەرزشی لەوانەیە تەنیا  بەسود بێت بۆ ئەو کەسانەی لە نەشتەرگەری شێرپەنجەی سی-ناپچووک چاکبونەتەوە.

-نەشتەرگەری:

ئەگەر لە پشکنین جۆری سی-ناپچووک (NSCLC) دەرکەوت ، قۆناغەکە دیاریدەکات کە نخۆشیەکە کەوتۆتە کوێی و دەکرێت نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێ یان بە خاڵێک گەیشتوە کە ناتوانرێت بە نەشتەرگەری چارەسەربکرێت.CT - PETدەتوانرێت بەکار بهێنرێت لە دەستنیشانکردنی پیسبوون و توشبوونی ئەندامەکانی کەلینی سینگ.لەزۆربەی قۆناغە سەرەتاییەکان لابردنی پلی سی (labectomy ) بە نەشتەرگەری.

-چارەسەری تیشکی:

زۆرجار چارەسەر بە تیشک لەگەل چارەسەری کیمییای بەکاردێت، زۆر ورد و چرتر بەکاردێت بۆ ئەو نەخۆشانەی سی-ناپچووک (NACLC) کە گونجاو نین بۆ نەشتەرگەری.

-دەرزی ئاژنین: یەکێکە لە رێگا کۆنەکانی پزیشکی چینی.پشتدەبەستێت بە هاندانی(لێدانی) خاڵێکی دیاریکراو لە جەستە بە بەکارهێنانی دەرزیەکی زۆر باریک.

ئەم چارەسەرە شلەی وزە دەگەرێنێتەوە بارە ئاساییەکەی خۆی. هەروەها بەکاریشیدەهێنن بۆ نەهێشتنی ئازار لە دوای نەشتەرگەری.

-کەی پێویستە سەردانی دکتۆر بکرێت.

کۆکینێکی بەبێ هۆکار و خوێندار هەمیشە هۆکاری نیگەرانبوون و پەیوەندیکردنە بە پزیشکەوە. ئەگەر کۆکینەکە سەرسوڕانی ڵەگەل و هەناسەتەنگیەکی بەهێز و یان خوێناوی بێت، پێویستە دەستبەجێ پەیوەندی بە دکتۆرەوە بکرێت.

سه‌رچاوەکان

https://www.duhoctrungquoc.vn/wiki/en/Lung_cancer

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاسیاپەندی پێشینانناسیۆنالیزمکیو.ئی.دی.ئۆرتەلیوسقازبافڵ تاڵەبانیڤلادیمیر پوتینناحیەی شۆڕشپورتوگالماوسقەڵای ھەولێرڕەباتعەلی شەریعەتیگۆرانیژمێریاریپارتی کرێکارانی کوردستانئیمپراتۆریەتیی ڕووسیجەنگی ئوحودچیای کیلیمانجارۆکرداری جنسیی دەمیعەبدولڕەحمان قاسملووویکیگەرمبوونی زەوی٢٠٢١ڕەخنەگەری لەسەر ئیسلامییەتشەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)ڕێژەبیلالی حەبەشیڕۆژژمێری کۆچیسلێمانیکیشوەرتاجیکستانگازی سروشتیشێرپەنجەی خوێنشەنبەیتۆجانپەیکەری ئازادیتیمساحکورووشی مەزن٣٠ی تشرینی دووەمیاسانەورۆزی کوردەواریخاکەلێوەنەتەوە یەکگرتووەکانعەلی وەردیپارێزگاکانی کوردستانمەولانای ڕۆمیئایەتەلکورسیڕۆژھەڵاتی ناوینئیسپانیاقەبارەسۆران (شار)مێشکویکیمیدیا کۆمنزئیمپراتۆریەتیی مەغۆلنامیشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسشەبەنگی کارۆموگناتیسیشۆڕشی پیشەسازانەئامەدویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاخەلیفان، ھەولێربلیمەتگونعەلی خامنەییتەحیاتھیت لێجەرڤیتینیازیگمۆند فرۆیدکانزاڕێککاری کۆمەڵایەتیوزەھامبورگ🡆 More