لۆرێتا یانگ (بە ئینگلیزی: Loretta Young؛ لە دایکبووی ٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٣ - مردووی ١٢ی ئابی ٢٠٠٠) خانمەکتەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.
لۆرێتا یانگ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Loretta Young | |
لەدایکبوون | ٦ی کانوونی دووەمی ١٩١٣ شاری ساڵت لەیک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٢ی ئابی ٢٠٠٠ لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Gretchen Michaela Young |
ھۆی مەرگ | ovarian cancer |
شوێنی ناشتن | Holy Cross Cemetery |
ھاوسەر | Grant Withers، Tom Lewis، Jean Louis |
منداڵ | Judy Lewis، Christopher Lewis، Peter Lewis |
پیشە | ئەکتەری فیلم، سیناریۆنووس، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، ئەکتەر |
بواری کار | نواندن |
پەروەردە | Ramona Convent Secondary School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩١٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٠ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کۆماری (ویلایەتە یەکگرتووەکان) |
ئایین | کڵێسای کاتۆلیک |
لۆرێتا ھەر لەمنداڵییەوە ھاتە ناو دونیای فیلم، لە ماوەی ١٩١٧ بۆ ١٩٥٣، لە جۆرەھا فیلم دەرکەوتنی ھەبوو. لە ساڵی ١٩١٧، ئەوکاتەی تەمەنی چوار ساڵان بوو لە فیلمی (Sirens of the Sea) دەرکەوت. لۆرێتا یانگ لە ساڵی ١٩٤٧، دوای دەرکەوتنی لە فیلمی کچی جوتیارەکە (The Farmer's Daughter) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە ناوبانگی زیاتری پەیدا کرد. دواتر لە ساڵی ١٩٤٩، بەبەشداریکردنی لە فیلمی (Come to the Stable)، دووەم پاڵێوراوبوونی خۆی بۆ خەڵاتی ئۆسکار بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٨٦، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی (Christmas Eve)، خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەست ھێنا.
لۆرێتا لە ماوەی ژیانیدا، سێ جار ھاوسەرگیری کردووە ئەوانیش لەگەڵ گرانت ویتەرز (١٩٣٠ بۆ ١٩٣١)، تۆم لویس (١٩٤٠ بۆ ١٩٦٩ بە جیابوونەوە)، ھەروەھا ژان لویز (١٩٩٣–١٩٩٧ مردنی)، ئەو سێ منداڵی لەگەڵ تۆم لویس ھەبوو.
لە ڕۆژی مردووی ١٢ی ئابی ٢٠٠٠، لۆرێتا بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە، لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لۆرێتا یانگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لۆرێتا یانگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.