ماریۆن کۆتیار

ماریۆن کۆتیار (لە دایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥) خانمەکتەر، ھۆنراوەنووسی گۆرانی و ژینگەدۆستی فەڕەنسییە.

ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی، خەڵاتێکی فیلمی ئەورووپی ھەروەھا دوو جاریش خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠١٠، مێدالیای ڕێزلێنانی ھونەریی لەلایەن حکوومەتی فەڕەنسا پێدراوە.

ماریۆن کۆتیار
بە فەرەنسی: Marion Cotillard
ماریۆن کۆتیار
لەدایکبوون (١٩٧٥-٠٩-٣٠) ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
پاریس، فەڕەنسا
باوکJean-Claude Cotillard
دایکNiseema Theillaud
هاوژین (بێ هاوسەرگیری)Guillaume Canet
زمانی زگماکیفەڕەنسی
پیشەئەکتەر
پەروەردەDepartmental Conservatory of Orleans
دەستپێکی چالاکی١٩٨٢
ئامێری مۆسیقاگیتار
شاکارەکانLa Vie en Rose، Two Days, One Night
وێبگە

ماریۆن لە ساڵی ١٩٩٣، بۆیەکەمینجار لە زنجیرەیەکی ئینگلیزی بەناوی Highlander دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٩٤، لە یەکەم فیلمیدا بەناوی ئەو کوڕەی دەیەوێت ماچ بکرێت (The Story of a Boy Who Wanted to Be Kissed) دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٩٨، لە فیلمێکی فەڕەنسی بەناوی تاکسی بەشداربوو، ئەم فیلمە وایکرد کە ماریۆن بەناوبانگبێت، کە بەھۆیەوە پاڵێوراوکرا بۆ بردنەوەی خەڵاتی سیزار. لە ساڵی ٢٠٠٤، بەشداریکرد لە فیلمی A Very Long Engagement، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی سیزاری پێدرا.

لە ساڵی ٢٠٠٧، بۆ ئەو ڕۆڵگێڕانە سەرەکییەی لە فیلمی La Vie en rose پێشکەشیکرد، ئەوا خەڵاتەکانی سیزار، بافتا و گۆڵدن گلۆب پێدرا، ھەربەھۆی ھەمان فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەر پێدرا. تاکوو ئێستا یەکەم خانمە ئەکتەرە کە بەھۆی فیلمێک، بە زمانی فەڕەنسی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.

سەرچاوەکان

Tags:

خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبخەڵاتەکانی ئۆسکارخەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانیفەڕەنسا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژژمێری زایینیفێمینیزممرۆڤایەتیئیمپراتۆریەتیی ساسانیتەمی سەر خەرەندچاوسەردەمی پێغەمبەرایەتیئەلفرێد نۆبێلسمۆرەگرێبەستپارتی دیموکراتی کوردستانلیبرالیزممامە ڕیشەقەزای حەویجەڕەگەزپەرستیگەرمبوونی زەویمیقداد میدحەد بەدرخانشانۆعادیلە خانمسیستمی بەکارخەریخەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنالیۆنارد ئۆیلەرمافی خوێندنزمانی ئینگلیزیعەبدولمەلیک کوڕی مەروانسنەھەورامیتەکنۆلۆژیازمانەوانیقەندیلخۆرقەزای ماوەتخڕۆکەی سووریاساکانی جووڵەی نیوتنمافەکانی ژنانزمانی عەرەبیورمێشێخ سەعیدکارەبازێڕمالێئێدوارد سەخاوعەبدولسەلام بارزانیگورچیلەسێجۆنگی مەزنیاسائەرژەنتینمۆسیقاگۆرانیقەزا و قەدەربایانەی وەرزشی تەناھیدادپەروەریکلۆرسووڕی کارەباسوقراتمستەفا زەڵمیکۆساریشێرپەنجەی خوێنشازادە دایانادەریاچەی دووکانسوننەسەید سادقشێوازی وانەگوتنەوەشۆڕشی فەڕەنساقەرزخاکسەعید نوورسیزمانی پاڵەویدیپلۆماسی١٣ی نیسانعومەر کوڕی خەتتابعەرەبستانی سعوودیچڕیھەرزەکاریپیسبوونی ژینگە🡆 More