لیۆناردۆ دیکاپریۆ: ئەکتەر و بەرهەمهێنی فیلمی ئەمریکی

لیۆناردۆ ویلھێلم دیکاپریۆ (لەدایکبووی ١١ی نۆڤەمبەری ١٩٧٤) ئەکتەرێکی ئەمریکی و بەرھەمھێنەری فیلمە.

دیکاپریۆ دەستی بە نواندن کردووە بە دەرکەوتن لە ڕێکلامەکانی تەلەڤیزیۆن، دواتر لە چەندەھا زنجیرە تەلەڤزیۆنی سیتکەم دەرکەوتووە کە بەناوبانگترینیان Growing Pains بوو لەسەرەتاکانی ١٩٩٠. دواتر دەستی بە کاری نواندن کردووە و یەکەم فیلم تێیدا دەرکەوت فیلمی (Critters 3) بوو، جگە لەوەی دوای ئەوەش لە فیلمی (This Boy's Life) دەرکەوتووە لەساڵی ١٩٩٣ لەپاڵ ئەکتەری مەزن ئەکتەر ڕۆبێرت دی نیرۆ. دەرکەوتنی دیکاپریۆ لە ھۆڵیوود ئەوکاتە بوو کە بەشداری فیلمی What's Eating Gilbert Grapeی لەھەمان ساڵدا ئەمجارەیان لەپاڵ ئەکتەر جۆنی دێپ. ئەمە جگە لە کۆمەڵێ فیلمی تر، وەل فیلمی درامای (The Basketball Diaries) و فیلمی ڕۆمانسی (Romeo + Juliet)، بەرلەوەی ناوبانگێکی گەورەتر پەیدا بکە لە فیلمە مێژوویەکەی دەرھێنەر جەیمس کامیڕۆن، کە فیلمی تایتانیک بوو.

Leonardo DiCaprio
لیوناردۆ دیکاپریۆ

لیۆناردۆ دیکاپریۆ: ئەکتەر و بەرهەمهێنی فیلمی ئەمریکی
دیکاپریۆ لە لەندەن یەکەم نمایشی فیلمی "The Wolf of Wall Street" ساڵی ٢٠١٤
لەدایکبوون
لیوناردۆ ڤیلھێلم دیکاپریۆ

(١٩٧٤-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٩٧٤ (تەمەن ٤٩ ساڵ)
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەری فیلم
چالاکبوون١٩٨٩- ئێستا
وێبگەLeonardoDiCaprio.com

لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٠ەکان، دیکاپریۆ بۆ کۆمەڵێک فیلم ستایش کراوە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەچەندین جۆری جیاواز. فیلمەکانیش بریتی بوون لە (The Man in the Iron Mask (1998، و فیلمی ژیاننامەیی بمگرە گەر دەتوانی و فیلمی مێژوویی و دراما چەتەکانی نیویۆڕک (٢٠٠٢) لەپاڵ ئەکتەر دانیێل دەی لێویس. لیۆ لەساڵانی دوای ئەوە لەگەڵ دەرھێنەری مەزن ماڕتن سکۆرسیز چەندەھا کاری گەورەیان بەیەکەوە ئەنجامداوە، سەرەتای کارەکانیان بە فیلمی جەنگی (Blood Diamond (2006 دواتر دووبارە یەکدیان گرتەوە ئەمجارەیان بۆ فیلمی درامای تاوانکاری (The Departed (2006 کە دواتر باشترین فیلمی ساڵ دەرچوو، ھەروەھا فیلمی ئاکشنی (Body of Lies (2008 کە تێیدا لەگەڵ دەرھێنەر ڕیدلی سکۆت کاریان کرد و درامای (Revolutionary Road (2008، دواتر لەگەڵ دەرھێنەر کریستۆگەر نۆلان یەکەم کاریان بەیەکەوە بەرھێمھێنا ئەویش فیلمی دەستپێک (٢٠١٠) ھەروەھا فیلمی ژیانامەیی (J. Edgar (2011، فیلمی ڕۆژئاوایی (Django Unchained (2012، و فیلمی درامای (The Great Gatsby (2013. بۆ فیلمی گەڕاوە لە مردن (٢٠١٥)، توانی سێ گۆڵدن گڵۆب بۆخۆی دەستەبەر بکات. دیکاپریۆ یەکەم خەڵاتی بافتای خۆشی بۆ فیلمی گەڕاوە لەمردن بردەوە. لە خەڵاتەکانی ئۆسکاریش لیۆناردۆ شەش جار پاڵێورا، پێنجیان وەک ئەکتەر و یەکێکیشیان وەک بەرھەمھێنەر - و لەساڵی ٢٠١٦ش خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر پێدرا بۆ فیلمی ناوبراو. دوای ماوەی دابڕان، دی کاپریۆ بە ڕۆڵی ڕیک داڵتن گەڕایەوە لە فیلمی ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود, و دوای پەخشی یەکەمی فیلمەکە لە فیستیڤاڵی فیلمی کان، ڕەخنەگران پێشوازیەکی گەرمیان لە فیلمەکە بەگشتی و نواندنی دی کاپریۆ بە تایبەتی کرد.

بەدەر لە نواندن دیکاپریۆ خاوەن کۆمپانیای تایبەتی بەرھەمھێنانی خۆیەتی، بەناوی Appian Way Productions، و یەکێکیشە لەو کەسانەی گرینگیەکی تایبەت بە ژینگەی جیھانی دەدات و بەشداری چەندین پڕۆژەی خێرخوازی کردووە، و تا ئێستا بەشداری دوو دۆکیومێنتاری کردووە تایبەت بە بابەتی گەرمبوونی زەوی.

فیلمۆگرافیا

ناوی فیلم ساڵ ڕۆڵ دەرھێنەر تێبینی ژ
گیاندار ٣ ١٩٩١ جۆش کریستین پیتەرسن
ژیانی ئەم کوڕە ١٩٩٣ تۆبایەس 'تۆبی' ڕێوی مایکڵ کاتۆن - جۆنس
کی گیلبیرت گرەیپی بێزار کردووە ١٩٩٣ ئاڕنی گرەیپ لاس ھالسترۆم
خێراو مردووەکە ١٩٩٥ فی 'منداڵەکە' ھیرۆد سام رەیمی
یادنامە تۆپی سەلە ١٩٩٥ جیم کاڕۆل سکۆت کالڤێرت
مانگ گیران ١٩٩٥ ئارسەر ریمباود ئاگنیێزکا ھۆلاند
ڕۆمیۆ و جولیێت ١٩٩٦ ڕۆمیۆ مۆنتاگ باز لورمان
ژووری ماڕڤین ١٩٩٦ ھانک جێری زاکس
تایتانیک ١٩٩٧ جاک داوسن جەیمس کامیرۆن
ئەو پیاوەی کە دەمامکێکی ئاسنی پێبوو ١٩٩٨ پاشا لویس ١٤/ فیلیپ راندال والاس
ھونەرمەند ١٩٩٨ براندۆن دارۆ وودی ئالێن
کەناردەریاکە ٢٠٠٠ ریچارد دانی بۆیل
ئەگەر دەتوانی بمگرە ٢٠٠٢ فرانک ئەباگنەیڵ. جۆنیۆر ستیڤن سپیلبێرگ
جەتەکانی نیو یۆرک ٢٠٠٢ ئامستەردام ڤالۆن مارتین سکۆرسیس
فرۆکەوانەکە ٢٠٠٤ ھاوارد ھیوگس
دوورخراوەکە ٢٠٠٦ ویلیام 'بیلی' کۆستیگان
ئەڵماسی خوێن ٢٠٠٦ دانی ئارچەر ئێدوارد زویک
یازدەھەمین کاتژمێر ٢٠٠٧ چیڕۆکخوان نادیا کۆنەرس

لێیلا کۆنەرس پیتەرسن

نووسەری دووەم بوو،

دۆکیومێنتاری

جەستەی درۆ ٢٠٠٨ ڕۆجێر فێرس ریدلی سکۆت
ڕێگای راپەرین ٢٠٠٨ فرانک ویلەر سام میندێس
دوورگەی تاک دەروازە ٢٠١٠ ئێدوارد 'تیدی' دانیێلس مارتین سکۆرسیس
کەشتی ئاسمانی ٢٠١٠ چیڕۆکخوان تۆنی میەرس دۆکیومێنتاری
دەستپێک ٢٠١٠ دۆمینیک 'دۆم' کۆب نۆلان, کریستۆفەرکریستۆفەر نۆلان
ج. ئێدگار ٢٠١١ ج. ئێدگار ھووڤەر ئیستوود, کلینتکلینت ئیستوود
جانگۆی ئازادکراو ٢٠١٢ کالڤن ج. کاندی کوێنتن تارانتینۆ
گاتسبی مەزن ٢٠١٣ جەی گاتسبی باز لورمان
گورگەکەی وۆل ستریت ٢٠١٣ جۆردان بێلفۆرت مارتین سکۆرسیس
گوێ لێبوونەکە ٢٠١٥ خۆی کورتە فیلم
گەڕاوە لە مردن ٢٠١٥ ھیوگ گلاس , ئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتوئەلێخاندرۆ گۆنزالێز ئیناریتو
پێش لافاوەکە ٢٠١٦ چیڕۆکخوان فیشەر ستیڤنس دۆکیومێنتاری
بەفر لەسەر ئاگر ٢٠١٩ چیڕۆکخوان لێیلا کۆنەرس دۆکیومێنتاری
ڕۆژێک لە ڕۆژان لە ھۆڵیوود ٢٠١٩ ڕیک داڵتن کوێنتن تارانتینۆ

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

تایتانیک (فیلمی ١٩٩٧)جۆنی دێپڕۆبێرت دی نیرۆکۆمێدیای دۆخی (سیتکەم)

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەدنان کەریمپێوەرەکانی ڕووکردنە چەقپێڕستی پایتەختەکانبەردە ڕەشەکەزمانی عەرەبیپێشمەرگەڕەگەزپەرستیدڵدارفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەزەکەریا عەبدوڵڵاپەروەردەدەرگای گەڕەک (دراما)ڕۆمانتیزممەولانای ڕۆمیئیدریس بارزانیدرۆکۆئەندامی ھەناسەنەقشبەندیقورئانکوردی (شاعیر)کەسنەزان، ھەولێرسەنگاوکارڵ گۆستاف یۆنگمەتری شەش و نیونەبەز گۆرانبازنە (ئەندازە)ئێرانگوڵئەشق و خەیاڵسمکۆتەقتەقئەسکەندەری مەزنجوود بێلینگھامھەرێمی کوردستانگرێبەستبەڕێوەبەریی پرۆژەکەنداوی فارسئەلبێر کاموڕەوشەن بەدرخانشێوازی وانەگوتنەوەگونناپۆلیۆن بۆناپارتچات جی پی تیفاشیزمبەڕێوەبەریبەرەی کوردستانیجینۆسایدئارنی سلوتتەرزە جافماوەتئادیابینفەیلەسووفمیرنشینی بۆتانپێرستی کەسایەتییەکانی شاری سلێمانیئێرانی قاجاڕینەمروودپانپانۆکێناسر سوبحانی.bnسەڵاحەددینی ئەییووبیوڵاتسوێرەنوێژ لە ئیسلامبارانزانکۆی کوردستان (سنە)زانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزقەزای دووکانسەرۆکی پەرلەمانی کوردستانناحیەی سیتەکزستانئایینی زەردەشتیکەوڕۆژژمێری زایینیمەتر🡆 More