سیر دانیێل مایکڵ بلەیک دەی لێویس (لەدایکبووی ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧) ئەکتەرێکی بەڕیتانییە.
خاوەنی ڕەگەزنامەی بەڕیتانی و ئێرلەندییە. دانیێل لەشاری لەندەن لەدایکبووە و ھەر لەوێشدا گەورە بووە، سەرەتاکانی کاری نواندنی بە شانۆ دەستپێکردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ.
دانیێل دەی-لێویس Daniel Day-Lewis | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٩ی نیسانی ١٩٥٧ |
پەروەردە | قوتابخانەی شانۆیی بریستۆل |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٠–۲۰۱۷ (کارەکانی وەستاندووە) |
ھاوسەر | ڕێبێکا میلەر (١٩٩٦ - تا ئێستا) |
خەڵاتەکان | خاوەنی ٣ خەڵاتی ئۆسکار (١٩٨٩)، (٢٠٠٧) ،(٢٠١٢) |
دانیێل بەوە ناسراوە کاتێک ڕۆلێک وەردەگرێ زۆر بە توندی ڕۆڵەکە دەگرێت تەنانەت لە ژیانی ڕۆژانەشیدا تاکو بتوانێ ڕۆڵەکە بەجوانترین شێوە بگێڕێت، تەنانەت گەر کاریگەری لەسەر تەندروستیشی ھەبێ، زۆربەی دەرھێنەرەکانی ھۆڵیوود ھەوڵدەدەن دانیێل پەلکێش بکەنە نێو فیلمەکانیان و یەکێکە لە داواکراوترین ئەکتەرەکانی نێو فیلمسازی. دانیێل لەوەتەی ساڵی ١٩٩٨ تەنھا بەشداری لە پێنچ فیلم کردووە، بەڵام گشتیان خەڵاتی مەزنیان بەدەستھێناوە و ڕۆڵەکانی دانیێلیش نایاب بوونە.
دەی لێویس یەکێکە لەو ئەکتەرانەی زۆرترین خەڵاتی گرینگی بردووەتەوە، لەنێویاندا سێ جار خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەر کە تاکە ئەکتەری نێریشە توانیبێتێ ئەم ڕیکۆردە تۆماربکات (جاک نیکڵسن و واڵتەر برێنانیش خاوەنی سێ ئۆسکارن بەڵام ھەرسێکی بۆ باشترین ئەکتەر نییە)، بۆ ھەریەکە لە ڕۆڵەکانی کریستی بڕاون لە فیلمی (My Left Foot) لە ساڵی ١٩٨٩، و ڕۆڵی دانیێل پلەیڤیو لە فیلمی (There Will Be Blood) لە ساڵی ٢٠٠٧، و گرینگترین ڕۆڵی ژیانی پیشگەریشی کە ڕۆڵی سەرکردەی پێشووی ئەمریکا ئەبراھام لینکۆلنە لە فیلمی (Lincoln)، لە ساڵی ٢٠١٢. ھەروەھا توانیویەتی چوار خەڵاتی بافتا بباتەوە لەگەڵ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و سێ خەڵاتی (کریکتز چۆیس - ھەڵبژاردەی ڕەخنەگران)، لە ساڵی ٢٠١٤ دا ڕێزدار کرا و نازناوی (سێر - بەڕێز)ی خرایە سەر ناوەکەی بەھۆی خزمەتەکانی بۆ شانۆ و فیلم.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دانیێل دەی لێویس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دانیێل دەی لێویس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.