عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی) (لەدایکبووی ١٩٤٧) مامۆستای ئایینی و وەرگێڕێکی کوردە کە چەندین کتێبی لە وێژەی فارسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و شێوەزارانی کوردیی سۆرانی.
عەبدولسەلام مودەڕیسی (خانی) کوڕی ساڵح خانی (ناسراو بە مامۆستای جۆلەمێرگی) و برای کمالەدین مودەڕیسییە. ساڵح خانی لە نەوەکانی ئەحمەدی خانییە و لە ناوچەی جۆلەمێرگ لە باکووری کوردستان ھاتبوو بۆ ڕۆژھەڵاتی کوردستان و چەندین دەھە لە مەدرەسە ئایینییەکانی پیرانشار و پەسوە وانەی دەداتەوە. عەبدولسەلام مودەڕیسی لە لای باوکی وانەی ئایینیی خوێندووەتەوە و دوای ئەوەیش قوتابیی محەممەد بوداقی بووە. عەبدولسەلام مودەڕیسی لە زانکۆی تاران بڕوانامەی ئیلاھیات و زانستی ئیسلامیی وەرگرتووە و جگە لەوە لە مەدرەسەکانی ئایینیی کوردستانیش وانەی خوێندووە. ئەو لە مەزرینگەی پەروەردەی شاری ورمێ کاری کردووە و ئێستاکە خانەنشین بووە و ھەر لە ئەو شارەدا دەژێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدولسەلام مودەریسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.