شەڕەکانی ھیندییە ئەمریکییەکان (بە ئینگلیزی: American Indian Wars) زنجیرەیەک شەڕ بوو کە لە نێوان دانیشتووانی ئەورووپی و حکوومەتی فیدراڵی لەگەڵ ھیندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویدا.
ئەم شەڕانە لە ساڵی ١٦٢٢ تا ١٩٢٤ بەردەوام بوون و دواجار بووە ھۆی واژووکردنی چەندین پەیماننامەی ئاشتی لە نێوان حکوومەتی فیدراڵی و ھیندییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پێکھێنانی خاکەکانی ھیندستان. ھیندییە ئەمریکییەکان بەرەنگاری دەستبەسەرداگرتنی زەوی و سەرچاوەکانیان و تێکەڵبوون بە کۆمەڵگەی کۆچبەرانی ئەمریکی بوون. لە ساڵی ١٨٨٧ کۆنگرەی ئەمریکا یاسایەکی دەرکرد کە بەپێی ئەو یاسایە بڕە پارەیەک دەدرا بە ھەر خێزان و ھۆزێکی ھیندی لە بەرامبەر بەکرێدانی زەوییە ھیندییەکان. بەگوێرەی ئەو یاسایە، کە تا ئەمڕۆش لە کاردایە، وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان ٢٢٫٦ ملیۆن ھێکتار زەوی بە ناوی ٤١ ھۆزی ھیندی بەڕێوەدەبات، ھەروەھا زیاتر لە ١٠٠ ھەزار بەکرێدان بۆ کشتوکاڵکردن و دروستکردنی خانوو و دەرھێنانی نەوت لەسەر ئەو زەوییانە دامەزراندووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەڕەکانی ھیندییە ئەمریکییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕەکانی ھیندییە ئەمریکییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.