سیرۆسیس (لە وشەی یۆنانی: κίρρωσις کە بە واتای حاڵەتی زەردبوونە) ئاکامی نەخۆشی پێشکەوتووی جەرگە.
لەم حاڵەتەدا شانەی سروشتی جەرگ لەگەڵ شانەیەکی فایبرۆزی و ناوەندگەلێکی تازەی خانەەکانی جەرگ، جێگۆڕ دەبێت کە ئەم شانە فایبرۆزییە و خانە نوێکان توانایی کار کردنی نۆرماڵیان نییە. و لەبەر ئەمەیش جەرگ کارکردی خۆی لە دەست دەدات. سیرۆسیس چەندین هۆکاری هەیە وەکوو خوارنەوەی زۆری ئەلکول یان تووشبوون بە هێپاتایتیس، جاری وایش هەیە کە هیچ هۆکارێک بۆ سیرۆسیس نادۆزرێتەوە.
زانایان مەزەندەی ئەوە دەکەن کە سیرۆسیسی جگەر کاریگەری لەسەر نزیکەی ١/٤٠٠ کەس هەیە لە ئەمریکا، ئەو کارتێکردنانە نزیکەی ١ لە ٢٠٠ کەسیان تەمەنیان لە نێوان ٤٥ بۆ ٥٤ ساڵاندا بووە، هەربۆیە ئەوکەسانەی لە پۆلینی ئەو تەمەنەدان ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بەرزە. سیرۆهۆیس ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی نزیکەی ٢٦ هەزار کەس لە ئەمریکا، ئەمەش حەوتەمەین گەورە هۆکار بۆ مردنی خەڵکی تەمەن ٢٦ بۆ ٦٤ ساڵان لە ئەمریکا.
سیرۆسیس کۆمەڵێک نیشانەی هەیە لەوانە:
لەگەڵ خراپتربوونی فرمان و چالاکییەکانی جگەر، نیشانەکانی تر بەدیاردەکەون لەوانە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیرۆسیس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیرۆسیس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.