سوارچاکی تاریکی (بە ئینگلیزی: The Dark Knight) فیلمێکی سوپەرھیرۆی ٢٠٠٨ە لە دەرھێنان، بەرھەمھێنان، و نووسینی کریستۆفەر نۆلان.
کە لە کاراکتەری دی سی کۆمیکسی باتمانەوە وەرگیراوە، فیلمەکە دووەم فیلمی تریلۆجیی سوارچاکی تاریکیی نۆڵان و سیکوێڵی باتمان دەستپێدەکاتی ٢٠٠٥ە، لە ڕۆڵگێڕانی سەرەکیی کریستیەن بەیڵ و پاڵپشتیی مایکڵ کەین، ھیت لێجەر، گاری ئۆڵدمەن، ئارۆن ئێکھارت، ماگی جیلنھۆڵ، و مۆرگان فریمەن. لە فیلمەکەدا، بڕوس وەین / باتمان (بەیڵ)، لیوای پۆلیس جەیمس گۆردن (ئۆڵدمەن) و پارێزەری ناوچە ھارڤی دێنت (ئێکھارت) دەیانەوێت زنجیرە تاوانێک لە شاری گۆتەم بوەستێنن، بەڵام ھەڕەشەیان لێدەکرێت لەلایەن بلیمەتێکی ئەنارشیست کە ناسراوە بە جۆکەر (لێجەر)، کە دەیەوێت ناوبانگی باتمان لاوازبکات و شارەکە بخاتە ئەنارشییەوە.
سوارچاکی تاریکی | |
---|---|
دەرھێنەر | کریستۆفەر نۆلان |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە |
کریستۆفەر نۆڵان |
چیرۆک |
|
ئەکتەران |
|
مۆسیقا |
|
وێنەگری سینەمایی | واڵی فیستەر |
مۆنتاژ | لی سمیث |
بڵاوکردنەوە | وارنەر برۆس. پیکچەرز |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٥٢ خولەک |
وڵات |
|
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | $١٨٥ ملیۆن |
داھات | $١٫٠٠٥ ملیارد |
ئیلھامی نۆڵان بۆ فیلمەکە یەکەم دەرکەوتنی جۆکەر لە کۆمیکدا لە ساڵی ١٩٤٠ و ڕۆمانی وێنەیی The Killing Jikeی ١٩٨٨ و زنجیرەی The Long Halloweenی ١٩٩٦ بوو، کە بنەچەی ھارڤی دێنتی باسدەکرد. نازناوی «سوارچاکی تاریکی» بۆ یەکەم جار درا بە باتمان لە باتمان #١ (١٩٤٠)، لە چیرۆکێکدا لە نووسینی بیڵ فینگەر. سوارچاکی تاریکی بە زۆری لە شیکاگۆ وێنەگیراوە، لەگەڵ چەند شوێنێکی تر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، شانشینی یەکگرتوو، و ھۆنگ کۆنگ. یەکەم فیلم بوو کە کامێرای ئایماکسی ٧٠ مم بەکاربێنێت، کە نۆڵان بۆ ٢٨ خولەکی فیلمەکە بەکاری ھێنا، کە یەکێک لە دیمەنەکان یەکەم دەرکەوتنی جۆکەر بوو. وارنەر برۆس. سەرەتا کەمپینێکی بازاڕکردنی ئینتەرنێتیان بۆ سوارچاکی تاریکی کرد، بە دروستکردنی وێبسایتی ڕێکلامکردن و ترایلەر کە وێنەی لێجەری لە ڕۆڵی جۆکەر تێدابوو، لێجەر لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ بەھۆی تێکەڵکردنی دەرمانەوە کۆچی دواییکرد، چەند مانگێک دوای تەواوبوونی وێنەگرتن و شەش مانگ پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە، کە سەرنجێکی سینەمایی و میدیایی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.
لە بڵاوبوونەوەی لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٠٨، سوارچاکی تاریکی سەرکەوتنێکی گەورەی ڕەخنەیی و بازاڕکردنی بەدەستھێنا. بە کۆکردنەوەی زیاتر لە $١ ملیارد لە جیھاندا، کە بووە پڕداھاتترین فیلمی ٢٠٠٨ و چوارەم پڕداھاتترین فیلن لە کاتی بڵاوبوونەوەیدا؛ ھەروەھا توانی خۆی تۆماربکات لە پڕداھاتترین پەخشکردنی سەرەتا بە $١٥٨ ملیۆن، کە بۆ سێ ساڵ تۆمارەکە مایەوە. لە ٨١ەم خەڵاتەکانی ئۆسکار، فیلمەکە ھەشت پاڵاوتنی وەرگرت؛ خەڵاتەکەی بۆ باشترین مۆنتاژی دەنگی بردەوە و لێجەر خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی پێبەخشرا، بەڵام بەھۆی مردنییەوە ئامادە لەوێ نەبوو. سوارچاکی تاریکی بە یەکێک لە باشترین فیلمی دەیەکە دادەنرێت و یەکێکە لە باشترین فیلمە سوپەرھیرۆیییەکان کە دروستکرابێت. سوارجاکی تاریکی ھەڵدەستێتەوە، کۆتا فیلمی تریلۆجییەکە، لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٢ بڵاوکرایەوە.
بەشی دووەمە لە تریلۆجییەکەی کریستۆفەر نۆلان. کاتێک ھەڕەشەیەکی نوێ بە ناوی «جۆکەر» ئاژاوە و ھەرا لە شاری «گۆسەم» دەنێتەوە، «باتمان» پێویستە ڕووبەرووی یەکێک لە مەزنترین تاقیکردنەوە دەروونییەکانی ببێتەوە بۆ تواناکانی لە دژایەتی کردنی نا دادپەروەری.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوارچاکی تاریکی (فیلم) تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە سوارچاکی تاریکی (فیلم) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوارچاکی تاریکی (فیلم), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.