ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢: هەڵبژاردنی پەرلەمان

لە ١٩ی ئایاری ١٩٩٢، یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.

ھەڵبژاردنەکە بۆ ١٠٠ کوردی پەرلەمان بوو لەگەڵ ئەوەشدا ٥ کورسی تایبەتکرا بۆ کەمایەتی سریانییەکان واتە پەرلەمانی کوردستان لەوکاتە لە ١٠٥ کورسی پێکھاتبوو. ئەو حیزبەی کورسی بەدەستدەھێنا دەبووایە زۆرتر لە ٧٪ دەنگەکان بەدەستبھێنێت. ١٧٨ بنکەی دەنگدان کرایەوە بۆ ئەم ھەڵبژاردنە.

پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی ھەڵبژاردنەکانبوو بەوەی توانی ٥١ کورسی بەدەستبھێنێت. لەبەرامبەردا یەکێتیی نیشتمانی کوردستان توانی ٤٩ کورسی بەدەستبھێنێت. بەڵام دواتر بەڕێککەوتنێک پارتی دیموکراتی کوردستان کورسییەکی دیکەی بە یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەخشی بەمەش ھەردوو حیزب بوون بە ٥٠ کورسی. ھەردوو حیزبەکە بەیەکەوە حوکمڕانی ھەرێمییانکرد تاوەکوو سەرھەڵدانی شەڕی براکوژی لە ئایاری ١٩٩٤.

لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٩٢، جەوھەر نامیق سالم وەک سەرۆکی پەرلەمانی ھەڵبژێردرا. فوئاد مەعسووم وەک سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان دیاریکرا.

ئەنجامەکان

حیزبەکان دەنگەکان کورسی سەرکردە
کۆی دەنگ ڕێژە
پارتی دیموکراتی کوردستان ٤٣٧٬٨٧٩ ٤٥٫٣٪ ٥١ مەسعوود بارزانی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان١ ٤٢٣٬٨٣٣ ٤٣٫٨٪ ٤٩ جەلال تاڵەبانی
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ٤٩٬١٠٨ ٥٫١٪ ٠ عوسمان عەبدولعەزیز
حیزبی سۆسیالیستی کوردستان ٢٤٬٨٨٢ ٢٫٦٪ ٠ مەحموود عوسمان
حیزبی شیوعی کوردستان-عێراق ٢١٬١٢٣ ٢٫٢٪ ٠ عەزیز محەممەد
حیزبی جەماوەی دیموکراتی کوردستان ٩٬٩٠٣ ١٫٠٪ ٠
دێموکراتی سەربەخۆ ٥٠١ ٠
دەنگە ھەژمارکراوەکان ٩٦٧٬٢٢٩ ٩٩٫٩٪
دەنگی پووچەڵکراو ٤٬٧٢٤ ٠٫١٪
تەواوی دەنگەکان ٩٧١٬٩٥٣ ١٠٠٪ ١٠٠ Source
١لیستەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، چەند حیزبێکی دیکەی لەخۆگرت لەوانە حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان


حیزبی سریانی دەنگەکان کورسی سەرکردە
تەواوی دەنگ ڕێژە
بزووتنەوەی دیموکراتی سریانی ٦٬٥٤٣ ٥٤٪ ٤ یۆنادەم کانا
یەکێتیی کریستیانی کوردستان ٢٬٧٥٧ ٢٣٪ ١ سەرکیز ئاغاجان
حیزبی شیوعی خەلدوئاشور ٢٬١٣٤ ١٨٪ -
دیمکوراتی کریستیان ٥٣٧ ٥٪ -

ژێدەرەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەوکردنی پەردەکانی مێشکئەفریقامیرنشینی بابانئاکرێزمانی کوردیعەلی خامنەییدەریای مردووگونقۆپی قەرەداغبێکاریبیمەئەکتەرمەندۆکئیدریس بارزانیشەڕی سەفینفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێربەڕێوەبەریی پرۆژەئیسلامسکچوونئیبن سیناڤیتۆریۆ پۆپسۆلۆژیککلۆرمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانژینا ئەمینیمحەممەد مەلا فایەقبانکی ئیسلامیململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)تویتەرتوانا (فیزیک)ھاوڕەگەزخوازیئیڤان پاڤلۆڤعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرکوردستانمەلای گەورەجوونەخۆشخانەی نانەکەلیتیشکی گاماشارەزوورکانزاکوردی (شاعیر)مووسڵتوخمی کیمیاییشێرپەنجەی خوێندەستپێکبانگی کوردستانددانسویسیەکێتیی سۆڤیەتشیعرقەزای کۆیەئیمام شافعیسووریاجلی کوردیپاڤێل دۆرڤشۆڕشی ئەیلوولعوسمان کوڕی عەفانجەنگی جیھانیی دووەمسروشتسامانی سروشتیسەڵاحەددینی ئەییووبیزمانبەقەرەپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانفۆنیممەلا کرێکارمزگەوتی ئەقساتا (نیشانەی نەخۆشی)جۆنی دێپچەمکقاجاڕەکانمانگی دەستکردمامە ڕیشەسیکس ئەکسیسکیبۆردی کۆمپیوتەر🡆 More