سروە گۆڤارێکی فەرھەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتییە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بە شێوەی مانگانە دەردەچێت.ئێستا لە لایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبی کوردی لە شاری سنەوە چاپ دەکرێ.
گۆڤاری سروە لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستانی ئێران بڵاو دەکرێتەوە.
ئەم گۆڤارە بەدەستپێشخەریی ھێمن شاعیر و نووسەری کورد، ژمارە ١ی لە بەھاری ١٩٨٥ لە شاری ورمێ دەرچووە. یەکەم سەرنووسەری تا ژمارەی ٥ ھێمنی شاعیر بووە، پاشان ئەحمەدی قازی.
سروە ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە لە خزمەت بە فەرھەنگ و کلتووری کورد و ھەروەھا فێرکردنی زمانی کوردی بە گەنج و لاوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سروە (کۆوار), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.