خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٨–١٩ وەرزی ٦٤ەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، و وەرزی ٢٧ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.
بۆ یەکەمجار لە قۆناغی ١٦ بەدواوە سیستەمی ڤیدیۆی یارمەتیدەری ناوبژیوان (VAR) بەکارھێنرا.یاری کۆتایی لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید، ئیسپانیا لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ئەنجامدرا، لە نێوان یانەی تۆپی پێی تۆتنھام ھۆتسپێر (لە یەکەم یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا) و لیڤەرپوول (لە نۆیەمین یاری گشتی و دووەم یاری لەسەریەک). ئەوە حەوتەمین یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا و چوارەم یاریی کۆتاییی ئەو دەیە بوو – کە دوو یانەی ھەمان کۆمەڵە بەشدارییان تێدا کرد، و دووەم یاریی کۆتاییی نێوان دوویانەی ئینگلیزیی بوو (یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو). ھەروەھا لەدوای ساڵی ٢٠١٣ ەوە یەکەم یاریی کۆتاییی بوو کە لانیکەم یەک یانەی ئیسپانی بەشداری نەکات، ڕیال مەدرید و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا پێنج نازناوی پێشوویان لەنێوانیاندا ھاوبەش کردووە. لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٢–٠ سەرکەوتنی بەدەستھێنا،گۆڵەکان لە ڕێگای ھەردوو یاریزان محەممەد سەلاح و دیڤۆک ئۆریگی تۆمارکران. بووە سێیەم یانە کە تا ئێستا ئەم یارییە بکات، لە دوای ڕیاڵ مەدرید لە ساڵی ١٩٦٦ و میلان لە ساڵی ٢٠٠٣. ئەم بردنەوەیە لیڤەرپوول بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠١٩–٢٠ و مافی یاریکردنی لە جامی سوپەری ٢٠١٩ و جامی جیھانی یانەکانی ٢٠١٩ پێبەخشی. لەکاتێکدا چێڵسی و ئارسناڵیش گەیشتنە یاری کۆتایی خولی خولی ئەورووپا ٢٠١٩، ئەمە یەکەم وەرز بوو کە چەندین یاری کۆتایی پاڵەوانێتییە گەورەکانی یانە ئەورووپییەکان تیپەکانی یەک وڵات تێیدا بەشداربوون.ڕیاڵ مەدرید کە لە پێنج نازناوی ڕابردوودا چوار نازناوی بەدەستھێنابوو، لە قۆناغی ١٦ دا لەلایەن ئەیاکسەوە لە یاریگاکان دوورخرایەوە.
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨-٢٠١٩ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 64 |
کاتی ڕوودان | ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
سەردەم | 2018-2019 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
Statistical leader | لیۆنێل مێسی |
یاریی کۆتاییی | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2019/ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨-٢٠١٩ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨-٢٠١٩, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.