یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ کۆتا یاریی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا وەرزی ٢٠١٨-١٩ بوو .
لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید, ئیسپانیا لە 1ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ئەنجامدرا، لە نێوان یانەی تۆپی پێی تۆتنھام ھۆتسپێر (لە یەکەم یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا) و لیڤەرپوول (لە نۆیەمین یاری گشتی و دووەم یاری لەسەریەک ). ئەوە حەوتەمین یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و چوارەم یاریی کۆتاییی ئەو دەیە بوو – کە دوو یانەی هەمان کۆمەڵە بەشدارییان تێدا کرد، و دووەم یاریی کۆتاییی نێوان دوویانەی ئینگلیزیی بوو (یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو ). هەروەها لەدوای ساڵی ٢٠١٣ ەوە یەکەم یاریی کۆتاییی بوو کە لانیکەم یەک یانەی ئیسپانی بەشداری نەکات، ڕیال مەدرید و یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا پێنج نازناوی پێشوویان لەنێوانیاندا هاوبەش کردووە.
یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ | |
---|---|
بەشێکە لە | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨-٢٠١٩ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | ئیسپانیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | مەدرید |
جێ | Metropolitano Stadium |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٨ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ |
کاتی ڕوودان | ١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ |
سەردەم | 2018-2019 one-year-period |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول، تۆتنھام ھۆتسپێر |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
ناوبژیوان | Damir Skomina |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/ |
لیڤەرپوول بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، گۆڵەکان لە ڕێگای هەردوو یاریزان محەممەد سەلاح و دیڤۆک ئۆریگی تۆمارکران.
لەم خشتەیەی خوارەوەدا یارییەکانی کۆتاییی هەردوو یانە نیشان دەدات تا ساڵی ١٩٩٢ جامی ئەورووپایە، ساڵی ١٩٩٣ لە سەردەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایە.
یانە | یارییەکانی پێشووی قۆناغی کۆتاییی (ساڵە تۆخەکان ئاماژەیە بۆ بردنەوەی نازناوەکە) |
---|---|
تۆتنھام ھۆتسپێر | هیچ |
لیڤەرپوول | ٨ ( ١٩٧٧ ، ١٩٧٨ ، ١٩٨١ ، ١٩٨٤، ١٩٨٥ ، ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٧ ، ٢٠١٨ ) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٩, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.