یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١ کۆتا یاریی جامی ئەورووپای ١٩٨٠-١٩٨١ بوو کە ئێستا بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ناسراوە،کە بیست و شەشەمین وەرزی پاڵەوانێتی تۆپی پێی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا ڕێکخرابوو.لەڕۆژی ٢٧ی ئایاری ١٩٨١ لەیاریگای پارک دی پرێنسی شاری پاریسی فەڕەنسا، لەنێوان لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەنجامدرا.
لیڤەرپوول لە سێیەم یاری کۆتاییدا بەشداری دەکرد، دوای دوو یاری لە ساڵانی ١٩٧٧ و ١٩٧٨ . ڕیال مەدرید لە نۆیەمین یاری کۆتاییدا دەرکەوت، پێشتر شەش جار سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو و دووجاریش دۆڕابوو.بە ئامادەبوونی 48 هەزار و 360 کەس، گێمی یەکەم بێ گۆڵ بوو. لە گێمی دووەمدا لیڤەرپوول پێشکەوتنی بەدەستهێنا کاتێک ئالان کێنێدی گۆڵێکی تۆمارکرد. ئەم پێشکەوتنەیان بەدەستەوە گرت و بە ئەنجامی 1-0 بەسەر ڕیال مەدریدی ڕکابەری سەربکەتن و بوونە ھەڵگری نازناوی ئەم وەرزە.سێهەمین جامی ئەورووپای لیڤەرپوڵیان مسۆگەر کرد و پێنجەم سەرکەوتنی لەسەریەک لەلایەن تیپێکی ئینگلیزییەوە بەدەستهێنا. بۆب پایزلی ڕاهێنەری لیڤەرپوول بووە یەکەم ڕاهێنەر کە سێ جار براوەی پاڵەوانێتییەکە بێت.
یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١ | |
---|---|
بەشێکە لە | جامی ئەورووپای ١٩٨٠-١٩٨١ |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
وڵات | شانشینی یەکگرتوو |
جێ | Parc des Princes |
پاشکۆ | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٠ |
لەدوای ئەو | یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨٢ |
کاتی ڕوودان | ٢٧ی ئایاری ١٩٨١ |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید، یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
ناوبژیوان | Károly Palotai |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یاریی کۆتاییی جامی ئەورووپای ١٩٨١, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.