بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی ناسراو بە حەماس بزووتنەوەیەکە کە بە ناوی پاراستنی فەلەستینییەکان کارەکانیان بەڕێوە دەبەن.
ئەم بزووتنەوەیە لەسەر دەستی شێخ ئەحمەد یاسین و کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی تری کۆمەڵەی برایانی موسوڵمانی فەلەستینی و بەشێک لە بانگخوازانی جیھانی ئیسلامی کە لە ٦ی کانوونی یەکەم ساڵی ١٩٨٧ ڕایان گەیاند. حەماس بزووتنەوەیەکی جیھادی و ھەڵگری بیری کۆمەڵەی برایانی موسوڵمانە و ئامانجی ڕزگارکردنی خاکی فەلەستینە لەژێر دەستی ئیسرائیل. چونکە ئەم بزووتنەوەیە پێ وایە جوولەکەکان ھیچ مافێکی مێژووییان نییە لەسەر خاکی فەلەستین بەڵکو پێیان وایە دروستکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل ھەوڵێکە بۆ داگیرکردنی وڵاتانی عەرەبی.
; border-bottom: 2px solid ">بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامی حرکة المقاومة الإسلامیة | |
---|---|
Wiki Soranî / کوردی | |
دامەزرێنەر |
و ئەوانی تر
|
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی | ئیسماعیل ھەنییە |
جێگری سەرۆک | صالح عەرووری |
سەرکردە لە کەرتی غەززە | یەحیا سینوار |
فەرماندەی سەربازی | محەممەد زەیف |
جێگری فەرماندەی سەربازی | مەروان عیسا |
دامەزرا لە | ١٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ |
ئینشعاب لە | کۆمەڵەی برایانی موسوڵمان |
پێگە سەرەکییەکان | غەززە، کەرتی غەززە |
باڵی سەربازی | کەتیبەکانی شەھید عیزەدین قەسام |
ئەندامێتی | ٢٠٬٠٠٠–٢٥٬٠٠٠ |
ئایدۆلۆجیا |
|
ئایین | سوننە، ئیسلام |
ھاوپەیمانی سیاسی | ھاوپەیمانی ھێزەکانی فەلەستین |
ڕەنگە فەرمییەکان | سەوز |
ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین | ٧٤ / ١٣٢ |
ساڵی ١٩٨٧ دوای سەرھەڵدانی ئینتیفازەی یەکەم دژی ئیسرائیل، حەماس لەلایەن مەلا و چالاکوانی فەلەستینی ئەحمەد یاسین دامەزرا. لە موجامەی ئیسلامییەکەیەوە سەریھەڵدا کە لە ساڵی ١٩٧٣ لە غەززە وەک ڕێکخراوێکی خێرخوازی ئیسلامیی کە پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە ھەبوو دامەزرابوو. حەماس لە کۆتایییەکانی نەوەدەکاندا زیاتر بەشداری لە ململانێی ئیسرائیل و فەلەستینی کرد؛ دژی نامەکانی دانپێدانانی یەکتری ئیسرائیل-فەلەستین و ھەروەھا ڕێککەوتنەکانی ئۆسلۆ بوو، کە فەتح دەستبەرداری «بەکارھێنانی تیرۆر و کردەوە توندوتیژییەکانی دیکە» بوو؛ و دان بە ئیسرائیلدا بنێن لە پێناو چارەسەری دوو دەوڵەتیدا. حەماس بەردەوام بوو لە داکۆکیکردن لە بەرخۆدانی چەکداری فەلەستین، لە ھەڵبژاردنی یاسادانانی فەلەستین لە ساڵی ٢٠٠٦دا سەرکەوتنی بەدەستھێنا، زۆرینەی دەنگی لە ئەنجومەنی یاسادانانی فەلەستین بەدەستھێنا، و دوای شەڕێکی ناوخۆ لە ساڵی ٢٠٠٧ کۆنترۆڵی کەرتی غەززەی لە فەتح وەرگرت. لەو کاتەوە غەززەی وەک دەوڵەتێک بە دەمری واقیع و بە خۆسەپاندن و بە شێوەی یەک حیزبی بەڕێوەیبردووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە حەماس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article حەماس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.