٢٠٢١ تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول

تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) ھێرشێکی خۆکوژی بوو لە دەروازەی ڕۆژھەلاتی فڕۆکەخانەی نێودەولاتی کابوول یاخود فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٧:٥٠ بە کاتی کابوول، ١٣:٢٠ بە کاتی جیھانی ڕوویدا.

بەھۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان و سەربازانی ئەمریکا کوژران. پێشتر ھەریەکە لە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی، ھەروەھا پنتاگۆن، لە بوونی ھێرشێکی لەو شێوەیە ھۆشداریان دابوو. تەقینەوەی یەکەم لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویدا، دوای کاتژمێرێک تەقینەوەی خۆکوژی دووەم لە نزیک ھوتێلێکی نزیک فڕۆکەخانە ڕوویدا. لە ھەردوو تەقینەوەکە ١٨٢کەس کوژران لە ناویان ١٣ سەربازی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەبوون. بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرانی ٢٨ چەکداری لەو ھێرشە خۆکوژییە ڕاگەیاند. دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان یاخود داعشی خۆراسان لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیان لە ئەستۆ گرت. ڕۆژی ٢٧ی ئاب ھێزەکانی ئەمریکا چەندین ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان.

تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)
٢٠٢١ تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول
بەشێکە لەIslamic State–Taliban conflict
وڵاتئەفغانستان
دابەشکاریی کارگێڕیکابول
ناوچەی کاتیUTC+04:30
جێفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
پۆتانی شوێن
کاتی ڕوودان٢٦ی ئابی ٢٠٢١
چەک و تەقەمەنیexplosive device، چەکی گەرم
URLhttps://mobile.twitter.com/samueloakford/status/1489718716724137989
Target2021 Kabul Airlift، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
تاوانباردەوڵەتی_ئیسلامیی_عێراق_و_شام_-_خۆراسان

پشت ڕووداوەکە

پاش ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان دەستی بە سەر ئەفغانستاندا گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەفغانستان بە مەبەستی ڕۆیشتن لەو ولاتە ڕوویانکردە فرۆکەخانەی حامید کارەزایی، وەک تاکە ناوچەی ئارام بۆ دەرچوون لە ئەفغانستان.ئەم دۆخە جێگای نیگەرانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا بوون بەھۆی ھەلھاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ولاتە. بۆیە ھۆشداریان لە ئەگەری ھێرشی گرووپە توندڕەوەکان بڵاوکردەوە. چەند کاتژمێرێک بەر لە تەقینەوەکان دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان لە کابوول داوایان لە ھاولاتیانی خۆیان کرد بەھۆکاری نەبوونی ئەمنییەتی فڕۆکەخانە بەجێبھێڵن. ھەروەھا باڵیۆزخانەکانی ئوستورالیا و بەریتانیا ھۆشداریان لە خراپی دۆخی ئەمنی ئەگەری ھێرشی تیرۆریسیتی بۆ سەر فڕۆکەخانە بڵاوکردەوە.

کاردانەوەکان

ئەم کردەوانە کاردانەوەی ناوخۆی و نێودەوڵەتی لێکەوتەوە. ھەرێمی کوردستان، ئوسترالیا، کەنەدا، چین، دانیمارک، فینلاند، فەڕەنسا، ھیندستان، ئیندۆنیزیا، ئێران، ئیسرائیل، کازاخستان، نیوزلەندا، پۆڵەندا، ڕۆمانیا، ڕووسیا، تورکیا، ئوکراینا، بەریتانیا، ئەمریکا و چەندین ولاتی دیکە وێرای ئیدانەی ھێرشەکە داوای سزادانانی ئەنجامدەرانی ئەم ھێرشانەیان کرد. سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بەم ڕووداووە وتی «بۆ ئەوانەی کە ئەم ھێرشەیان ئەنجامداوە و ھەروەھا بۆ ھەرکەسێک کە خوازیاری زیانگەیاندنە بە ئەمریکا، دەڵێم، لەکەس خۆشنابین، دەتانگرین و سزاشتان دەدەین. من بە ھەرشتێک کە لەژێر فەرمانمدایە بەرگری لە بەرژەوەندییەکانمان و ھەروەھا گەلەکەمان دەکەم». ھەروەھا لە درێژەی قسەکانی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەیەکەدا سەبارەت بە ھاوکارییەکانی سوپای ئەمریکا ڕای گەیاند «ئەگەر بیانەوێت ھێزی زیاتریش دەنێرین. بەڵام سوپای ئەمریکا ھەر لە فەرماندەی ھێزەکانەوە بگرە تاوەکو ئەفسەرەکانی سەر زەوی ھەموویان بەجۆرێک لە جۆرکان پەیوەندییان بە منەوە کردوون و پێیان ڕاگەیاندووم کە ئەرکی بردنە دەرەوەی خەڵک بەردەوام دەبێت و ئەنجامی دەدەن تاوەکو لەکاتی دیاریکراودا زۆرترین خەڵک لە ئەفغانستان ببرێنە دەرەوە».ڕۆژی ھەینی ٢٧ی ئابی ٢٠٢١ لە بەرامبەر ئەو ھێرشانەدا ھێزەکانی ئەمریکا ھێرشی سەربازیان کردە سەر چەکدارانی داعشی خۆراسان لە ئەنامدا بەرپرسی پلاندانانی ئەو گرووپە کوژرا.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەفغانستانتاڵیباندەزگای ھەواڵگریی ناوەندیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزایپنتاگۆنھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ماددەقازی محەممەددایک و باوکڕەگەزپەرستیشانشینی یەکگرتووئەلبەرت ئاینشتاینکۆچعوسمان کوڕی عەفانوێرانکردنی ھێرۆشیماشەڕی براکوژیئاسیاخوێندنی مێژووی ھونەرعەلی قازیکیمیابارانی ھەڵەبجەڕەگی دووجالەیلا فەریقیئینستاگراممێژووی ئیسلامتویتەرمەراغەسێنیگالفۆتۆنگوڵخانەقینقەڵای دمدمڕەوشەن بەدرخانسەروەریی یاساسی ئێس ئێسبەردی ئاسمانیدھۆکمافمەککەئەشکەوتی شانەدەرسەبری بۆتانیھیندستانخالید کوڕی وەلیددەستپێکنزار قەبانیگەردوونکوردفەرموودەشێخ ڕەزای تاڵەبانیتورکیاقەزای سۆرانئیسلامنالیلیبرالیزمتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمستەفا خۆشناوگەنمدانیشتووانی کوردمانگدابەشکردن (ئابوورناسی)ژمێریارییەکێتیی سۆڤیەتکوردیی ناوەندیمەحویتوندوتیژی سێکسی لە شەڕزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانئەفریقادەسەڵاتکەمال مەزھەرشەیتانپەرستیئاشتیئوسترالیاڕەخنەی ئەدەبیفۆبیازانکۆی سلێمانیحامید بێھدادفەیلەسووفسیاسەتقیبلەنما٢٠٢٤تەحیاتوزە🡆 More