تیشکی ئێکس یان تیشکی سینی (بە ئینگلیزی: X-radiation یان X-ray) درێژە شەپۆل زۆر کورتی ھەیە و لە سنووری پێوانەی گەردیلەدایە، بۆیە ھەمیشە بەھۆی وزەکەیەوە وەسف دەکرێت نەک بە درێژییە شەپۆلەکەی.
زانای ئەڵمانی ڤیلھێڵم ڕۆنتگن کە بە دۆزەرەوەی تیشکی ئێکس دەناسرێت بە ڕێکەوت تیشکی ئێکس دۆزییەوە، لەو کاتەدا کە تاقیکردنەوەی دەکرد لەسەر لوولەی تیشکە کاسۆد. پاش ھەفتەیەک بە تیشکی ئێکس وێنەیەکی دەستی ژنەکەی گرت. ئەم وێنەیە زۆر بە ڕوونی ئەڵقەی شووکردن و ئێسکەکانی تێدا دەرکەوتبوو. ڕونتگن ئەم دیاردەیەی ناونا تیشکی X) X-ray) بۆ دەرخستنی ئەوەی کەوا ئەم تیشکە چ جۆرێکی نەناسراو لە تیشک، وە ھەتا ئێستاش ئەم ناوە ھەر بەکاردەھێنرێت.
ئەم تیشکە بەکاردەھێنرێت بۆ بواری پزیشکی و پزیشکی ددانیش. ھەروەھا دەزگاکانی ئاسایش لە فڕۆکەخانە تیشکی ئێکس بەکاردێنن بۆ زانینی ئەوەی چی لەناو جانتاکاندایە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیشکی ئێکس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیشکی ئێکس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.