ئێسک (بە ئینگلیزی Bone) پێکھێنەری ئێسکە پەیکەرە، بەڕێگای جیاواز کاردەکەن.
لەگەڵ زۆری ژمارە و گەورەیی قەبارەیان کەمتر لە ٢٠٪ کێشی لەش پێکدێنن وە هەروەها زیندوو و شێدارن وە لە لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوودا بە نزیکی ٢٠٦ ئێسک هەیە.
ئێسکێکی درێژ لە چەقە کەلێنێکی کوندار پێکھاتووە، بەئەڵقەیەک لەماددەی چڕ دەوری داوە. ڕووی ئێسک پەردەیەکی بەھێز دای دەپۆشێت کە بەرگەئێسکی پێدەوترێت، ئەم پەردەیە تۆڕیک موولوولەی خوێنی تێدایە کە خۆراکە ماددەکان بەئێسک دەبەخشن، و دەمارەکانیشی ئێدایە کە ئازارە ڕاگەیاندنەکان دەنێرن.
بەو ماددە ڕەقەی کە لەژێر بەرگە ئێسکدا ھەیە پێی دەڵێن ئێسکی پتەو، چینە ئەستوورەکەی ئێسکی پتەو کە تەوەرەی درێژە ئێسکە، وا لەئێسک دەکات کە بەرگەی بڕێکی زۆر لەو ئەرکانە بگرێت کەپێی دەگات لەماوەی ھەڵسان بەڕاھێنانە وەرزشییەکان وەکو بازدان. ئێسکی پتەو لە لوولە پێکدێت، لوولەکانیش لە کریستاڵی خوێ و ڕیشاڵە پرۆتینەکان پێکدێن کەناودەبرێن بە پەڕەکان. لەناوەڕاستی ھەر لوولەیەکدا جۆگەیەکی تەسک ھەیە ناودەبرێت بە جۆگەی ھاڤەرس، لوولەکانی خوێن بەناو جۆگە ھاڤەرسە بەیەکداچووەکاندا درێژ دەبنەوە و تۆڕێک دروست دەکەن، و خۆراک دەگوازنەوە بۆ ئێسکەشانەی زیندوو، لەدەوری ھەر جۆگەیەکی ھاڤەرس چەند چینێک لە ڕیشاڵی پرۆتینی پێچ دەخۆن کە کەلێنیان تێدایە و ئێسکەخانەکانی لەناودایە.
لەناو ئێسکی پتەودا تۆڕێک لە بەستەرە شانە ھەیە کە بە ئێسکی ئیسفەنجی ناودەبرێت، ئێسکی ئیسفەنجیش لە کەلێنی فراوان پێکدێت کە ژمارەیەک ئێسکە پەڕەی تێدایە بەتەریبی ڕیزکراوەن لەگەڵ ھێڵی ھێزی پەستاندا، کە وا لەئێسک دەکات بەرگەی پەستانی گەورە بگرێت و کێشی کەم بکاتەوە.
چەن نیشانەیەک دەری دەخەن کە ئێسکەکان لە لاشەی مرۆڤ لاوازن وەک:
ئەوانە دەکرێت نیشانەیەک بن بۆ پووکیی ئێسک ھەروەھا داخورانی پووک، کەمبوونەوەی ھێزی گرتن، زوو شکانی نینۆک نیشانەیەکی ترە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێسک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئێسک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.