تاهیر بەگی جاف یان تایەر بەگی جاف ( ۱۸۷٥ – ١٩١٨) شاعیرێکی کلاسیکی کوردە.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەو برای ئەحمەد موختار جاف و کوڕی عادیلە خانم و عوسمان بەگی جافە. تایەر بەگ خوێندنی ئەو سەردەمەی لە ھەڵەبجە تەواو کردووە و بواری بۆ نەڕەخساوە خوێندنی باڵا تەواو بکات، بەڵام بەھۆی تێکەڵاوبوونی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمەدا و لە ڕێی خوێندنەوەی سەرچاوە وێژیەییەکانەوە بوو بە یەکێک لە خوێنەوارە ڕوناکبیرەکانی زەمانی خۆی. غەزەلە بەناوبانگەکانی تایەر بەگ تا ئێستاش بایەخی وێژەی خۆیان ماوە. ھۆنراوەکانی بەزمانی تورکی و عەرەبی و فارسی نیشانەی ئەوەن تاھیر بەگ جگە لەوەی کوردی زانێکی بە سەلیقە بووە، لەزمانەکانی تریشدا شارەزاییەکی زۆری ھەبووە.
تایەر بهگ پهیوهندیهکی بهردهوام و گهرمی لهگهڵ ناری دا بوه.ئهم پهیوهندیه له ڕووی نامه شێعریهکانی ناری و تاهێر بهگهوه دهر ئهکهوێت.
چەند ساڵێ پێش دەستپێکردنی جەنگی یەکەمی جیھانی ئەو کاتەی مێجەرسۆن بەناوی «غولام حسێنی شیرازی» لە ماڵی تاھیر بەگا خۆی کردبوو بە خزمەتکار، تایەر بەگ بە زیرەکی خۆی بۆی دەرکەوت ئەم کابرایە ئینگلیزە، بەڵام نھێنییەکەی ھەڵنەماڵی و دوو بەدوو داوای لێ کرد بە زووترین کات ناوچەکە جێ بھێڵێ.
تایەر بەگ ساڵی ١٩١٨ کۆچی دواییکرد و لە عەبابەیلێ بەخاک سپێردرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تاھیر بەگی جاف, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.