ئیلی بانیستەر سەون (بە ئینگلیزی: Major Ely Bannister Soane، ١٨٨١-١٩٢٣) ناسراو بە «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.
ئیلی بانیستەر سەون | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٦ی ئابی ١٨٨١ |
مردن | ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ | (٤١ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | Political officer، نووسەر، زمانناس |
ساڵی ١٩٠٢ وەک کارمەندێکی بانک دەنێررێت بۆ ئێران و لەوێ زمانی فارسی فێر دەبێت. لە ساڵی ١٩٠٥ بە ساختە موسڵمانبوونی ڕادەگەیەنێت. لە ١٩٠٧ کاری بانک بەجێ دەھێڵێت و وەک گەشتیار بە ناوچەکەدا دەگەڕێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان فێری کوردی دەبێت و لە ساڵی ١٩٠٩ بە شێوەی بازرگانێکی فارس و بەناوی «غولام حوسێن شیرازی»ەوە دەچێت بۆ ھەڵەبجە و پتر لە شەش مانگ لە ماڵی وەسمان پاشادا، نزیک لە عادیلە خانم و تاھیر بەگی جافدا، ماوەتەوە. زۆر ھاموشۆی خەڵک و دیوەخانەکان و بازاڕەکانی کردووە. لەم بەسەرھاتانەی کتێبێک بە ناوێ «گەشتێکی شاراوە بۆ میسۆپۆتامیا و کوردستان» دەنووسێت کە زانیارییەکی زۆری لەسەر زمان و داب و نەریتی کوردی تێدایە. ھەروەھا بە باشی زمانی کوردیش فێر بووە و چەند کتێبی فێرکاریشی بۆ زمانی کوردی نووسیوە. دوای ئەوەی کە ڕاستییەکەی دەردەکەوێت بە دزیوەوە کوردستان بەجێ دەھێڵێت. لە کاتی شەڕی جیھانیی یەکەم (١٩١٤-١٩١٨) لەگەڵ سوپای ئینگیزدا دەگەڕێتەوە بۆ عێراق. لە سەرەتای ساڵی ١٩١٨ەوە ھەتا ٢٧/١/١٩١٩ بە یارمەتیی شوکری فەزڵیەوە توانی ٦٧ ژمارە لە ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی بڵاو بکاتەوە. لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ بۆ ١٩٢١ و لە کاتی شۆڕشی شێخ مەحموودی حەفید، ئەفسەری سیاسیی سوپای بریتانیا لە باکووری عێراق بووە. ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە بۆ بریتانیا و پاش دوو ساڵ لە ٢٤ی شوباتی ١٩٢٣ بە ھۆی نەخۆشینەوە دەمرێت.
ئەو ماڵەی کە لە سلێمانیدا تێیدا ژیاوە ئێستا کراوە بە مۆزەخانە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئیلی بانیستەر سەون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.