بیرۆکراسی یان دیوانسالاری (بە ئینگلیزی: Bureaucracy) یان کارگێڕیی بیرۆکراتی (بە ئینگلیزی: Bureaucratic Management) ڕستەیەکە لە ھونەری سازمانگەری و بەرھەمی فەیلەسووفی ئەلمانی ماکس ڤێبەرە.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
بە دیدی ڤێبەر پەیوەندیی سێ چەمکێ «دەسەڵات» Power، «ڕەوایەتی» Legitimacy و «سالاری» Authority بەم جۆرە ڕوون دەکاتەوە:
- «دەسەڵات» ئەوەیە کەسانی دیکە بکاتە ژێردەستەی خۆی، سەرۆکی دەسەڵاتدار فەرمان دەگرێتە دەست و خەڵکی دیکە ناچاری گوێڕایەڵی دەکات.
- «ڕەوایەتی» - خەڵک دەسەڵاتی کەسانی دیکە بسەلمێنن و ڕەوایەتی پێ ببەخشن.
- «سالاری» ئاوێزان و ھەڵکردنی ئەو دوو چەمەکەیە، دەکاتە فەرمانڕەوایی ڕەوا، واتە ڕێبەری سالار ئەوەیە خەڵک بە ویستی خۆیان، سەرداریی لێ بسەلمێنن.
«سالاری» بە دیدی ڤێبەر، سێ جۆر و سەرچاوەی ھەیە:
بە بۆچوونی ڤێبەر، تەنھا «سالاریی دەستووری» یە بەکەڵکی سازمانی ئاڵۆزی سەردەم بێ چونکە سیستەمێکی ھۆشەکییە، توانا، کارزانی و ڕێسای ڕوون و ئاشکرا بڕیاردەرن نەک پەیوەندیی خێڵ و بنەماڵە. جۆرەکانی دیکە، لەبەر ئەوەی ھۆشەکی نین، بەدەم کاتەوە نامێنن. سازمانی بیرۆکراسی دوو لایەنی گرینگی ھەیە:
بەم جۆرە مرۆڤ دەتوانێ ڕەوایەتی، دادپەروەری و یەکسانیی ھەموان لە ئاست دەستووردا دەستەبەر بکات. تاڕادەیەک ڕێ لە بڕیار و پیادەکاریی ئارەزوومەندانە بگرێت. لەم سیستەمەدا ھەڵسوکەوتی فەرمانگە لای میللەت ڕوون و ئاشکرایە: دۆخی وێکچوو بە شێوەیەکی ھاوجۆر ھەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت.
ماکس ڤێبەر چەمکی «بیرۆکراسی» Bureaucracy دەبەستێیەوە بە ڕەوتی گەشە و پێشڤەچوونی جڤاکیی ڕۆژاواوە. ھەم بیرۆکراسی و ھەم سیستەمی سەرمایەدارەتی (کاپیتالیزم) Capitalism ڕوانگەی ھۆشەکی دەکەنە بنەما، نەک نەرێت و شکۆمەندی.
تۆژینەوەی (Byråkratins tidsålder (2006 دەڵێ بنەما و ڕێساکانی «سازمانی بیرۆکراسی» بە دیدی ڤێبەر بریتین لە:
جڤات و سازمان زۆرن نەرێتی دیکە دەیانچەرخێنی بە پێچەوانەی ئەم شەش خاڵەی سەرەوە، ئەنجامەکەشی دیارە. جڤاتێک لە بری بڕیاری ڕوون، بنگەی دەستووری و کارمەندی زانا، لە بری پێوەری پیشەوەرانە و مەرجی زانستی، لە بری تەرخان کردنی کات و دیاری کردنی ئەرک، لە بری فەرمیبوون و تۆماری نووسراو، جڵەوی خۆی بداتە دەست:
جڤات و سازمانی وەھا تەنھا پاشاگەردانیی لێ بەرھەم دێت.
بەدەم کاتەوە «سازمانی بیرۆکراسی» و دەرئەنجامەکانی کاری ئەو جۆرە سازمانە سەرنجی تۆژەر و زانایانی ڕاکێشا. دید و ڕوانگەی جیاواز لەم بوارەدا گەشەیان کرد. لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە گۆڕانکاریی جڤاکی و زانستی ئەوەندە تیژڕەو ھاتە کایەوە، سازمانی بیرۆکراسی لە ھەموو بارێکدا تەواو دەروەست نەدەھات. وردە وردە سازمانگەریش کەوتە گەڕان بەدوای فۆرم و شێوازی کاریگەرتردا بۆ وەڵامدانەوەی ڕکابەری و ھەڵکردن لەگەڵ دەوروبەردا.
لەم ڕوانگەیەوە تۆژەران چەند لایەن و خاڵی نایەتییان لە سازمانی بیرۆکراتانەدا دیاری کرد، بۆ نموونە:
- تایبەتکاریی لەڕادەبەدەر - تایبەتکاری گەر لە سنووری خۆی دەرچێت دەگاتە ئاستێک کارمەند تەنھا کاری خۆی دەزانێت و سەردەری لە کاروباری گشتیی سازمان ناکات
_ ناوچەگەری - ناکۆکی لە نێوان بەشەسازمان و بەشەکاری جیاوازدا زیاد دەکات
- ھەڵکشانی ناکۆکی بەرەو سەرۆکایەتیی سازمان - کێشە و ناکۆکیی نێوخۆی بەش و فەرمانگەکانی نێو سازمان ناتوانن چارەی کێشەی خۆیان بکەن، ڕوو لەسەرۆکایەتی دەنێن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر
- دەستاوێژ دەبێتە ئامانج - ڕێسا و کارنامە ئەوەندە گرینگ دەبن و بەھەند دەگیرێن، جێگەی ئامانج دەگرنەوە
- مرۆڤ دەبێتە ماشین - ئەمەش دژی سروشتی مرۆڤە. لەبەر ئەوە بەدەم کاتەوە دەگاتە ڕادەی نەخۆشی و نامۆبوون و مانگرتن
- کۆنەوارەتیی پشتەو گۆڕان - ساختاری ڕەق و شێوەبەستوو دەبێتە ھۆی کۆنەوارەتی Conservatism. سازمانی وەھا دەروەستی گۆڕانکاریی تیژڕەو نایەت. تووشی داوەستان Stagnation دەبێت.
بە ڕەچاو گرتنی کەماسی و کێشەی لەم بابەتە، تۆژینەوە و شرۆڤەکاریی لە بواری سازمانناسیدا بەردوام بوو بۆ دۆزینەوەی چارەسەر و پێشخستنی ھونەری سازمانگەری.
Bureaucratic Form According to Max Weber
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بیرۆکراسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بیرۆکراسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.