بابل (بە ئینگلیزی: Babylon) فیلمێکی ئەمریکییە لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ بڵاوکراوەتەوە.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. (شوباتی ٢٠٢٣) |
لەسەر چەشنی کۆمیدی-درامای و مێژوویی، لە نووسین و دەرھێنانی دامیان شازێل. کاستەکە بریتیین لە براد پیت و مارگۆت ڕۆبی و دیێگۆ کالڤا و جین سمارت و جوان ئادێپۆ و لی جون لی. فیلمەکە باس لە سەرھەڵدان و دابەزینی چەند کارەکتەرێک دەکات لە کاتی گواستنەوەی ھۆڵیوود لە فیلمی بێدەنگەوە بۆ فیلمی دەنگی لە کۆتایییەکانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوودا. شازێل لە مانگی تەممووزی ٢٠١٩ دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلمەکە کردووە و کۆمپانیای لاینزگەیت پێشەنگی کڕینی مافی پڕۆژەکە بووە. پاشان ڕاگەیەندرا کە کۆمپانیای پارامۆنت پیکچەرز لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مافی جیھانی بەدەستھێناوە. زۆربەی کاستی سەرەکی لە نێوان مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٠ تا مانگی ئابی ٢٠٢١ پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە کردووە و وێنەگرتنیش لە مانگی تەممووز تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە شاری لۆس ئەنجلۆس ئەنجامدراوە.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «بابیلون (فیلم ۲۰۲۲)»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بابل (فیلمی ٢٠٢٢) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بابل (فیلمی ٢٠٢٢), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.